(ئەم شانم نائەوشانم نوقڵێ کەوتەگیرفانم)!
July 11, 2018
وتار و بیروڕا
وایەیان نا ؟
لەدنیایی ئیسلامدازۆرێک لەپەیڕەوانی دینەکە (باڵاپۆشیان)کردۆتەمەرجێکی سەرەکی!
پاڵ پشت بەچەند دەقێکی قوورئانی.
هاوکات هەرلەنێو ئەم دینەدا زاناو تەفیسرخوێنی بوارەکە دەڵێن نەخێر باڵاپۆشی بۆژنان فەرزکراونی یەو ئیختیارییە!! دیسان پاڵپشت بەهەمان دەق باسی ئێمە ئەوەنی یە بەڵێ فەرزەیان نا!!
باسی ئێمە ئەوە یە بۆچی لەم نێوەندەدا هێندە جەستەیی مرۆڤ بەکاڵادەکرێت و وەک ئامێرێک مامەڵەیی لەگەڵ دەکرێت و کەسانێک کەخۆیان خاوەنی جەستەیی ژن نین بڕیارلەسەرجەستەیی ژنان دەدەن ؟؟
ئەگەردێیت پێم دەڵێیت خودائەمەیی فەرزکردوە ژن بپارێزێ!
ئەواپێت دەڵێم خودا لەتوانایداهەیەژن بەشتێکی بەهێزەربپارێزێ کە خودی خۆیی پارێزک
گاریی گەورەیە نەک بەپارچەپەڕۆیەک!
ئەگەرپێم دەڵێت خودالەبەرئەوەیی پیاویی بێهێزدرووستکردە لەبەردەم ژندا!
ئەواپێت دەڵێم وازلەدرۆکردن بهێنە بەدەم خوداوەچوونکە خودا لەتونایداهەیە پیاوبەهێزتردرووست بکاچوونکەخوداخۆیی بەهێزترینە!
بەڵام هاوکات کۆمەڵێک کەسی تریی بەناو ڕۆشنبیر درووست بوون و هاتوونەتەگۆ!
هەندێک بەناویی سیکۆلارو هەندێک بەناویی لیبراڵ و هەندێک بەناویی دیموکراسی خواز کە ناکرێ نکوڵی لەوەش بکرێت کە بەڵێ بەڕاستی کەمینەیەک لەمانە ئامانجیان بەرەو پێشچوونی ڕەوشی مرۆڤایەتی و لەنێوویدا ژنە و جێدەسیشیان دیارە!بەڵام بەداخەوە هاوکات زۆرینەیەک لەمانە لە ناوکۆمەڵگایی ئێمەدا نەک خزمەتیان بەپڕۆسەیی ئازادیی نەکردوە بگرە هۆکاربوون بۆناشیرین کردن و دواخستنی پڕۆسەیی ئازادیی ژنان و پڕبوون لەکۆمەڵێک کەسی چڵێس و هاتوون بوونەتە مۆرانەیی گیان و جەستەیی ژنان و بەهەمووشێووەیەک فوودەکەن بە زووڕنایی ئازادیی ومافی ژنداو مافەکانی ژنیان لە ئازادیی سێکسی داکورت کردۆتەوە لە کاتێکا ماف و ئازادیی زۆر لەوە بەرفراوانترەو ئەمانە دەبێت ژنان لێ یان بێنەدەنگ ونەهێڵن زیان بەخەباتی ئازادیی خوازانەمان بگەیەنن!
ژنی کورد چەوسانەوەو نەهامەتی زۆرلەوەزیاترە کە تۆیی بە ناوڕۆشنبیر قەڵەمەکەت بخەیتەسەر جەستەیی ژن و مافی ئەوە بەخۆت بدەیی باس لە ئەندامی مێ ینەیی ژن بکەیت ئادەیی بەیارمەتیت کاکی ڕۆشنبیر بۆ لە خانەوادەکەیی خۆتەوەدەست پێناکەیت؟
ئەگەرپێم دەڵێت ئەم پرسیارەت سووکایەتی یە بەژن بەجۆرێکی تر ئەوادەڵێم نەخێر داواکارییە بۆسەلماندنی ڕاستی یەک!
ژنانی ئەزیز بەر لە هەمووشت مافەکانی ئێمە لە نەبوونی یەکسانی کۆمەڵایەتی وخوێندن و ڕێزو سیاسەت ویاسادا قوڵ بۆتەوەو پێوویستەئێمە مافەگرنگە کانی خۆمان بەدەست بهێنین و هاوکات نەهێڵین پیاوان ئەومافە بەخۆیان بدەن قسە لەسەرجەستەیی ئێمەی ژن بکەن!
پەیامی من بۆژنانی ئازادیی خواز ئەوەیە ئێمە کۆمەڵگایەکی پڕلەڕۆح وجوانین و پێوویستە پیرۆزیی خۆمان بپارێزین بەجۆرێک جەستەی ژن لە مەکەومەدینه پیرۆزترە
هەڵبەت بەمانا سواوەکەباسی پیرۆزیی ناکەم بەومانایەدەڵێم ئێمە بەرلە ژن بوون مرۆڤین ئێمە وەک هەمووپیاوکانی دنیا دەبێت هەوڵی ماف و ئەرکه تایبەتەکانی خۆمانبدەین
داوایی یەکسانی مافەکانمان وەک مرۆڤ بکەین و دان بەوە دابنێن بەڵێ ئێمە جیاوازین لە پیاوان ئێمە لە ئەرک و تایبەت مەندێتیدا لەئێوه ناچین و هەرئەم لە یەک نەچوونەش وایی کردوە لە ئێوە گرنگ تربین
بەڵام ئەمە ش بەومانایەنایەت ئێمە دژیی ڕەگەزیی پیاوبین نەخێرلەبەرئەوەیی ئێمە سرووشت و خودا جوانی و ناسکی و خۆشەویستی بەڕێژەیەکی زۆرتر پێبەخشیوین دەبێت دەستی ئاشت بوونەوەبۆپیاوان درێژکەین و لەمافەکانی خۆمان نەبوورین و هەوڵبدەین ووشەگەلی( ژن و پیاو )بەکردار بکەینە (ئێمە مرۆڤین)
هەربۆیە دەبێت دژیی ئەو دراوە دووڕوەیی ئەوکەسانەیی ژن بچووک دەکەنەوەلەجەستەیی نەبینراودا یاخوودلەئازادیی سێکسی دا !
ئێمە دەبێت خۆمان گەورەترببینین لەوەیی بەناوڕۆشنبیرێک مافی ئەوەیی هەبێت ببێتە(پیس خۆربەناویی قەڵەمی ئازادەوە )
ئەگەر هەرکەسیش هاتوو باسی ئەورووپاو ڕۆژئاواو دنیایی پێش کەوتوویی بۆکردیی!
ئەواباسی ئەونەهامەتیانەیی بۆبکە کە ڕۆژئاوا بەهۆیی سێکسی ئازادەوە دەیی چێژن!
ئەگەرووتیان دەبێت جەستەیی ژن ئازادبێت و سیستمی جیهان لەبەرەوپێش چوونە ئەواپێوویستە بیرکەینەوه لە
1-کەی؟
2-لەکوێ؟
ئاخر هەموو کۆمەڵگایەک خەسڵەتی تایبەی خۆیی هەیەو پێوویستە بیرکەینەوە کۆمەڵگایەکی ڕۆحی وەک کورد نەکەینە کۆمەڵگایەکی ڕۆبۆتی وەک ڕۆژئاوایی!
زۆرن ئەوانەیی دەنووسن بەڵام کەباس لەئازادیی دەکەن لەڕوویان نایەت و دەترسن ڕووبەڕوویی ڕەخنەیی ڕۆشنبیران بنەوە!
بەڵێ من وەک ژنێکی کورد لە ناوکۆمەڵگاکەم زۆر چاونەترسانە باوەڕم بەئازادیی هەمووژنان و یەکسانی خوازیی هەیەو تائەوپەڕیشی دژیی ئازادیی سێکس مرۆڤەکانم لەناوئێمەدا و دەیان دەلیلیشم پێیە بۆ دژبوونەکەم گرنگترینیان بەسەئیتر بەناویی سێکسی ئازادەوە ژن بەکوشت مەیەن.
جوان بەکر