بۆ نامانەوێت تێبگەین ؟
July 11, 2018
وتار و بیروڕا
بەردەوامبوون لەسەر ئەم سیاسەتە چەوتەش بۆ بەڵارێدابردنی هاوڵاتیان لەپێناو مانەوە ،، وای کردووە ناوبانگ و پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر هەر دوو ئاستی دەوڵەتانی هەرێمایەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو لاوازبون بروات ....
جێی خۆیەتی تاکی کورد بپرسێ و هەوڵی تێگەشتن لەدۆخەبدات ، پێش دروست بوونی ئەم بەناو ئۆپۆزسیون و دژە دەسەڵات و دژە خۆشگوزەرای و دژە ئەمن و ئاسایش و دژە ئامانجە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان ،، ژیان و گوزەرانی تاکی کوردی چۆن بوو ئێستە چۆنە ؟
دەبێ بپرسێت ئەمانەی بەناو حزب و قەوارەی سیاسی و بزوتنەوە چاویان بریوەتە لوتکەی دەسەڵات و ئامادەن لەپێناو گەشت بەدەسەڵات سەرجەم دەستکەوتەکان و خاک و میلەت بکەن بەقوربانی و بانگەشەی گۆرانکاریش دەکەن !
چی دەست کەوتێکیان بۆ میلەتی کورد بەدەست هێناوە جگە لە نەهامەتی و دوفاقی و خیانەت و ئاژاوەگێری و تێکدانی ئەمن و ئاسایش و زیاترکردنی دڵەڕاوکێ بۆ ئەمیلەتە ؟
ئەوەی جێی سەرسورمانە و تائێستە لێ نەگشتوم ... بۆ ئەم بەناو حزب و بزوتنەوە و قەوارانە لەزۆنی ملەوەن تائێستە ناوێرن ڕەخنە ئاراستەی حاکمی ئەم زۆنەبکەن گەر ناوی پارتی لەگڵانەهێنن ؟!
بۆ ئەندام و لایەنگر و دەنگەدەرانیان ناپرسن ،،
هەموو جیهان ئاگادارە یەکێتی خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەری کرد ، دەیان جار لەزاری سەرکردەکانی خۆیانەوە دانی پێدانراوە و دەیان دیکۆمێنت و بەڵگە هەیە ، کوردی لە لوتکەوە هێناوە صفر ،، بۆ نەیان توانی کەمپینێک خۆپیشاندانێک دیبەتێ کۆرێکی بەیان نامەیەکەی لەسەردەربکەن ؟؟؟!!!
تەزویرات و هاکردن لەپرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عیراق لە لایەن یەکێتیەوە ،، بۆتەویردی سەرزاری گەورە و بچوکی ئەم وڵاتە ،، پارتیش وەک هەموو ئەولایەنانە قوربانی ئەو فرت و فێڵەیە ،، بۆناوێرن بڵێن یەکێتی بەتنها کردی ئەبێ پارتیەکەشی لەگەڵ بێت ؟؟؟!!!
ئەمانەوەی دەیان خیانەت و خۆفرۆشی لەم جۆرە لە زۆنی ملەوەن رویداوە و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان چاوی گوێ و دەمیان لەئاستی بەستراوە !
گرنگە هەموو تاکێکی کورد لە جەواشە و خۆڵکردنە چاوی ئەم بچوکانە بگات ،، بیرکردنەوەی گەورەبێ و بریاری دروست بدات ،، گەربمانەوێت خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و بەرپێش چون بۆ میلەت و نیشتیمانەکەمان بەدەست بێنین ،، بەکۆتای هێنان بەم ئاژاوەچی و هەرزە سیاسیانە بەدەست دێت .