بۆچی گرنگه‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كات وساتی بریار لێدراو ئه‌نجام بدرێت

بۆچی گرنگه‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی  كوردستان له‌كات وساتی بریار لێدراو ئه‌نجام بدرێت
لەئان وساتی ئێستادا كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی سەرقالی دانانی بەرنامەیەكە بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردستان كە بەدلنیایەوە گرنگە لە كات وساتی بریار لێداودا پرۆسەكە ئەنجام بدرێت چونكە لەبەر ئەوەی ماوەی یاسایی خۆی دەمێكە تەواو بووە بۆ ئەوەی دووچاری بۆشایی یاسایی نەبین وە لە هەمان كاتدا دۆخی هەرێمی كوردستان هەستیارە پێویست بەوە دەكات لەكاتی دیاری كراودا هەڵبژاردن بكرێت تا هەموو گرفتەكان یەكلای بكرێنەوە بەمەش دەرگایەك بەرووی خەڵكی كوردستان دەكرێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان . بۆیەش گەرانەوە بۆ رای گەل و ئەنجامدانی هەڵبژاردن چاكترین بژاردەیە بۆ زامنكردنی ئاییندەێكی خۆش تر وچارەسەركردنی كێشەكان كە دەنگ دان تەنیا بریتی نیە لە پەنجە خستنە سەر مرەكەب وكاغەزو دانانە ناوسدوق بەڵكو شێوازێكی تازەیە بۆ ئەنجام دانی كێبركێكی سەردەمیانەو كۆتایی هێنان بە كێشە وململانی یەكان كە گرنگە و ئەركی هەموولایەكە لە ئاست هەستیاری ئەم قۆناغە هەستیار وچارەنووسازەیە دابن وهەولی سەرخستن و زەمینە سازی بۆ هەڵبژاردنەكان بدەین چونكە دەنگدانی ئەم جارە تەنها بریتی نی یە بۆ دەنگدان بە لیست وكاندیدێك بەلكو بریاردانە بۆ دیاری كردنی ئایندەی چوار ساڵی تری هەرێمی كوردستان بۆیەش ناكرێت بە بیانووی نا لەبارەی دۆخەكە هەولی لە مپەر دروست كردن و دواخستنی بدرێت بەلكو پێویستە زۆر بەگەرم و گوری یەوە هەموو لایەنەكان بەروپیری ئەم پرسە یە بچین و هەولی سەرخستنی بدەن كە تەنیا هەڵبژاردن دەتوانێ دۆخی سیاسی كوردستان بگۆرێت وهەموو مەسەلەكان یەكلابكاتەوە و كێشەكان چارەسەر بكات هەمووانیش چاك لە یادیانە لە یەكەمین پرۆسەی هەڵبژاردندا لە ساڵی (1992) لەگەل ئەوەی كوردستان لە رەوشێكی زۆر خراپ دابوو لە هەموو بورەكاندا و دەزگای رەسمی ومەدەنی و هیچ ئەزموونێكی هەڵبژدنیش نەبوو بەلام تواندرا سەركەوتوانە پرۆسەكە ئەنجام بدرێت كە لە سایەی دا گەلی كوردستان بۆ یەكەم جار بووە خاوەن دامەزراوەی شەرعی خۆی كە بەدلنیایەوە قۆناغەی ئێستامان زۆر جیاوازترە لەگەل ئەوكات بەلام یەك دەنگی و هاوكاری هەموو لایەنە سیاسیەكانی پێویستە تا لەم رێگایەوە گەلی كوردستان رای خۆی دەرببرێت و نوێنەری راستەقینەی خۆی دیاری بكات تا ئەم دۆخەی ئێستای كوردستان تێ پەرین وهەولی چاكتركردنی ژیان وگوزەرانی هاولاتیان بدرێت كە ماوەی چەند سالێكە دووچاری قەیران ودۆخی نەخوازاو بووینەوە.
Top