(هەنگاوێکی دیکەی سەرۆک وەزیران)

(هەنگاوێکی دیکەی سەرۆک وەزیران)
٭(۱٦ی ئۆکتۆبەر)وەک خیانەتێکی گەورەو وەک پیلانێکی هەرێمی و نێودووڵەتیش شکستێکی گەورەو ووێرانکەر بوو لەم سەدە نوێیەی جیهاندا کەبەسەر هەرێمی کوردستاندا هات پیلانێک ئامانجی کۆتایهێنان بوو بەهەموو ئەو دەستکەوتانەی زیاد لەچارەکە سەدەیەکە هەمانەو بەرهەمی خەبات وفرمێسک و خوێنی نزیک لەیەک سەدەی گەلەکەمانە

٭پەلاماردانی هەرێمی کوردستان و جێنۆسایدکردنی کوردانی خورماتوو کەرکوک سەرەتایی شکستێکی ڕۆحی گەورەبوو بۆگەلەکەمان کەهێشتا مانگێک بەسەر شیرینی سەرکەوتنەکانی ڕیفراندۆمدا تێنەپەڕیبوو بەجۆرێک حاڵەتی ڕوخانی دەرونی زۆرینەی گۆمەڵگەی کوردستانی گرتەوەو زۆرێک لەبەردەم ئەم کارەساتەدا بەچۆکدا هاتن وەلێ ئەم سەرۆک وەزیرانە گەنجە نەک هەر تەسلیمی ئەم واقیعە تاڵ و دژوارە نەبوو بەڵکو ئەرکی هەستانەوەی دەرونی شکستخواردوی تاک و کۆمەڵگەی خستە ئەستۆیی خۆیی و دەستی بەهەستانەوەو ڕاستکردنەوەی دۆخەکە کرد

٭فەڕەنساو ئەڵمانیا کە لەدوای دەرچونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا سەرکردایەتی سیاسەتی کیشوەری ئەوروپی دەکەن هەرزوو بەدەم داواوخواستی پلان وسیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی کوردستانەوە هاتن و (ئیمانوێل ماکرۆن)ی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەکۆشکی ئیلیزێ وبەفەرشی سورەوە پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی کوردستان کرد ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان شکاندنی سەهۆڵبەدانی دیبلۆماسی و گەمارۆی داسەپێنراوی سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان بوو لێرەوە سەرۆک وەزیرانی کوردستان دڕی بەتاریکە شەوی ئەنگوستەچاوی بەدبەختیەکانی گەلەکەماندا

٭ئەگەرچی ئەم سەرۆک وەزیرانە سەرجەم هێزولایەنەسیاسیەکان لەدژوارترین ساتەکانی ووڵاتدا بەتەها جێیانهێشت بەڵام هەروەک چۆن سەرۆک بارزانی لەدوای شکانی پێشمەرگە بەرامبەرداعش لەکورترین ماوەدا هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوەو ئەفسانەی داعشی شکاند ئاوهاش سەرۆکوەزیران لەکورترین ماوەدا ئەوشکستەکانەی کە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کران گۆڕی بۆ سەرکەوتن و سەرەنجام لەگەڵ دەوڵەتی عێراق کەوتنە ڕێکەووتن وە فرۆکەخانەکان کرانەوە وە دابەشکردنی موچەدەستی پێکردەوەو ئێستا هەرێم بەرەوە قۆناغی کۆتایهاتنی ئەزمەی دارایی خۆی هەنگاو دەنێت

٭ئەم سەرۆک وەزیرانە لەهەنگاوێکی ژیرانەداو بەڕێکەوتنێکی گەورە توانی کۆمپانیای(گازپرۆم)ی ڕوسی کەلە(٥۰٪)ی هی دەووڵەتی ڕوسیایە بێنێتە کوردستان و ڕێککەوتنێکی ستراتیژی گرنگی لەگەڵ ڕوسیا ئەنجامدا بۆیە لەهەموو ڕوداوەکانی (۱٦ی ئۆکتۆبەرو)ڕۆژانی دواتریش تەنها لێدوانێکی خراپ یاخود هەڵوێستێکی خراپی لەسەر هەرێمی کوردستان نەبوو
جگەلەوەش سەردانکردنی سەرۆک وەزیران بۆ یەکێتی ئەوروپاو پێشوازیکردنی گەرمی و هەنگاونان بۆ چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا وایکرد هەرزوو ئیدارەی ئەمریکی وەخۆی بکەوێت و هەندێک لەو هەڵانەی بەرامبەر نەتەوەکەمان کردویەتی چاک بکات و فشار لەسەر عێراق دروستبکات و مل بۆ داخوازیەکانی کردستان بدات بەمجۆرە سەرۆک وەزیران بەهەنگاوی یەکەم قۆناغی یەکەمی گەمارۆکانی سەرهەرێمی کوردستانی شکاندو دەرگانی جیهانی بەڕووی هەرێمدا کردەوە

٭لەهەنگاوێکی دیکەدوا دوای پەیڕوەکردنی سیاسەتێکی لێزانانە سەرۆک وەزیران بەبانگهێشتی فەرمی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بوو وەک سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتێک پێشوازی لێکراو بەشداربوو کەئەمە لەئەتەکیەتی دیبلۆماسی وسیاسیدا زۆر مانا هەڵدەگرێت و لێرەوە پەیوەندیەکانی نێوان(هەولێر-ئەنکەرە)دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە
تورکیا ووڵاتێکی گەورەو گرنگی ناوچەکەو جیهانەو جیۆستراتیژی تورکیاو دەرچەی ئابوری ئێمە لەم ووڵاتە پێوویستی بە داڕشتەوەی سیاسەتی نوێ هەیەو سەرۆک وەزیران ئەو قۆناغە خراپەی پەیوەندیەکانی گۆڕی بۆ بانگهێشتی فەرمی وسەردانکردنی مەراسیمێکی گرنگ کەلێرەوە هەنگاوی دیکەی گرنگ دەبینرێت لەئایندەدا

٭سەرۆک وەزیران هەربەو هەنگاوەوە نەوەستاو لەئێسادا بەبانگهێشتێکی فەرمی و لەسەرفەرشی سور لەووڵاتی (هۆڵەندایە)و بابەتی ئەمنی و کەرتی گشتوکاڵ و ئابوری وزۆر بابەتی دیکە بەرنامەی گفتوگۆو کۆبوونەوەکانن لەخەمی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەی داهاتدایە بۆکوردستان بۆکۆتایهێنان بەتاک سەرچاوەی داهات کەتەنها(نەوت)ە

٭کەواتە سەرۆک وەزیران هەر بەوە وازناهێنێت کە گەمارۆ دیبلۆماسیەکانی شکاند بەڵکو لەهەنگاوێکی نوێدا خەریکی بوژاندنەوەی ئابوری و گەڕاندنەوەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ قۆناغێک لەپێشتر باشتربێت و بۆ ئەم مەبەستەش خەریکی پەرەپێدانی کەرتەکانی دیکەی داهات و داراییەو لێرەوە دەیەوێت ئاسۆیەکی ڕونترو پێشکەوتووتر پێشکەش بەگەلی گوردستان بکات بۆیە هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران ئومێدبەخشن ئاوسۆی ڕونتری لێ چاوەڕوان دەکرێت.

ڕێبین ڕەحیم
Top