رێبازی پارتی،بارزانیی بە ئاڕاستەی بەدەستهێنانی مافەرەواكانە .
July 10, 2018
وتار و بیروڕا
داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە وردە وردە بەدیار دەكەون، تا ئێستاش كوردستان كارەكتەرێكی ئەكتیڤە و ئاراستەیەكی راستی هەیە. ململانێ هەرێمی و ناوچەییەكان بە هەرشێوەیەك بن، مەوقعی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە گەورەكەی جیهانی دیموكراتیدایە. نموونەی لێبووردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پاراستنی مافی نەتەوە و ئایین و مەزهەبەكان و بوونی كوردستان بە پەناگەی ئارامی ئاوارەكان، جێی بایەخی جیهانە و كوردستانی وەك سیمبولێك لێكردووە لە ناوچەكە كە شایەنی رێزگرتن و پارێزگاری لێكردنی نێودەوڵەتییە. هەروەها خاوەن سەرۆكێكی كارێزما و و لێهاتوو هەیە كە جێی باوەڕی ناوخۆیی و جیهانە و دەتوانێت ئەم قۆناغە هەستیارە بە سەركەوتوویی دەرباز بكات. بۆیە سەرەڕای ئاڵۆزییەكان، گرفتەكان، كێشەكان و ئەو ماوەیە كە یەكلاكردنەوەی ململانێكان و بەرژەوەندییەكان لەسەر زەوی دەیخوازێت، بەڵام دەتوانین ئایندەیەكی گەش لە ئاسۆ ببینین، ئەو ئایندەیەش پێویستی بە یەكڕیزی و تەبایی و هەوڵ و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئاكامی سەركەوتوو و ئامانجەكانی هەیە..دوای روواوەكانی سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتنی بە سەر داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر ، هەرێمی كوردستان چۆتە قۆناغێكی نوێی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری و بەئەمەش گەلی كورد خێراتر لە ئامانجەكانی نزیكتر دەكاتەوە ..هەنگاوە كاریگەر و سیاسەتی و ئەزموونی رابردوویی سیاسی و دیپلۆماسی و پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانیی لە ناوخۆیی عێراق و ناوچەكە وایكردووە كە متمانەیەكی بەهێزو گەورە بە گەلی كورد دروست ببێ .سەرۆك بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتیو دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، گرنگترینیان خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و خەڵاتی پەیمانی باكوری ئەتلەنتیكە. لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها سەرۆك بارزانیی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كوردو عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. هەر ئەو پشتگیری و گەورە سەیركردنی گەلی كوردیشە بۆ بارزانی سەنگ و پێگەی كوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رۆژ بەرۆژ بەهێزتر و كاریگەرتر دەكات. ئەمە بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.