بەشی یەكەم: پۆلێنكردنی شێوازەكانی سیستەمە سیاسیەكان لەڕووی پیادەكردنی دەسەڵات:
July 10, 2018
وتار و بیروڕا
یەكەم: حوكمی تاكە كەسی ( مۆنۆقراتی) ئەم سیستەمە دەبێتە دوو جۆری سەرەكی كە بریتین لە:
1-سیستەمی مۆناریشی ( مەلەكی یان پاشایەتی رەها).
2- دیكتاتۆری ( تۆتالیتاری).
1-سیستەمی پاشایەتی ڕەها: كۆنترین شێوازی گرتنەدەستی دەسەڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی حكم، بەچەند قۆناغێك تێپەڕیوە سەرەتا كۆمەڵگا و خەڵك پێیان وابوو ( پاشا هەڵبژاردەی خوایە و دەسەلات لە خواوە وەردەرێت وە پێیان وابوو سێبەری خوایە لەسەر زەوی بۆیە نابێت كەس لە فەرمانەكانی دەربچێت چونكە ئەوە دەبێتە دەرچوون لە فەرمانەكانی خوا)، خوا تەنهایە و كەس یارمەتی دەری نیە بۆیە پاشاش دەبێت بەتەنهابێت و كەس بەشداری نەكات لە بڕیاردان لەگەڵیدا.لە ڕۆم دەیان گوت خوا بەشێوەیەكی راستەوخۆ پاشا هەڵدەبژێرێت ئەگەر هەلەشی كرد ئەوە خوا ویستی لەسەر بووە نەوەك پاشا نەبزانیبێت پیادەی دەسەڵات بكات، لە یۆنان پێیان وابوو خوا هەلدەرەخسێنێت بۆ ئەوەی كەسێك ببێت بەسەرۆك، لە مصر پاشا خۆی بە خوا دەزانی.
پاشان شێوازێكی تر دروست بوو لە پیادەكردنی دەسەڵاتی پاشایەتی كە ( پاشایەتی سنورداربوو) تیۆری دەسەڵاتی خودایی گۆڕا بۆ سنورداركردنی دەسەڵاتی پاشا پێیان وابوو پاشا دەسەڵات لە خواوە وەرناگرێت ئەویش دوای سەرهەڵدانی (تیۆری گرێ بەستی كۆمەڵایەتی بوو)، قۆناغی سێ هەم ئەوەبوو كە ئەم جۆرە دەسەڵاتە باوی نەماوە یان كەمە و دەسەڵاتی سنوردارە.
2-دیكتاتۆری:
لەم جۆرە حوكمە تەنها یەك كەس كە دارودەستەیەك دەخاتە وشێن خۆی حومك دەكەن، خاوەنی هەموو سەروەت و بڕیارێكە. لەیۆنان پێی گوتراوە ( گوغات، چەمكی دیكتاتۆریش ووشەیەكە لەرۆمای كۆن سەری هەڵداوە)، دیكتاتۆر یان بە كودەتا دێتە سەر حكم یان سەرەتا دیمۆكراتە و پاشان دەبێت بە دیكتاتۆر.
جۆرەكانی دیكتاتۆری
1- دیكتاتۆری ڕێبازی:كەسی دكتاتۆر ڕێباز و ئایدۆلۆژیایەكی هەیە كار لەسەر پاراستن و گەشە پێدانی دەكات، كە هەوڵدەدات لە حزبێكی سیاسی ڕێكخستن بكات بۆی.
2- دكتاتۆری هەرەكەمی: پێیەوانەی ڕێبازیە، دیكتاتۆر هیچ ڕێباز و ئایدۆلۆژیایەكی نیە بۆ كاركردن لەسەری.
تایبەتمەندیەكانی دیكتاتۆری
دەسەڵاتی تاكەكەسی، كۆبونەوەی دەسەڵاتەكان، نەمانی ماف و ئازادی، رژێمی تاك حزبی، هەوڵدان بۆ بەردەوامی، وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری، دواخستنی وڵات، كاریگەری خستنە سەر پرۆگرامەكانی خوێندن، لاوازكردنی كەمینەكان، كاریگەری خستنە سەر ڕأگەیاندن و میدیا.
دووەم: حوكمی كەمینە:
لەم سیستەمەدا دەسەڵات لەدەست چینێكی كەم و دیاری كراوی كۆمەڵگەدایە، كە دابەش دەبنە سەر دوو جۆری سەرەكی.
1- سیستەمی ئۆلیگاریشی:
واتە دەسەڵات گرتنەدەست لەلایەن كۆمەڵێكی دیاری كراوەوە،كەخاوەن سەرمایەدارەكان دەسەڵات دەبەن بەڕێوە لە سەردەمی كۆیلەداری و فیوداڵی و دەرەبەگایەتی سەرەكایەدار ئەم جۆرە حوكمە هەبووە، تاقمی دەسەڵاتدار هۆیەكانی بەرهەم هێنانیان گرتبووە دەست بەهۆیەوە حوكمیان دەكرد، ووشەی ئۆلیگاریشی لە بنەرەتدا زاراوەیەكە لاتینیە و لە زمانی ( ئۆلیگاریكا) وەرگیراوە، لەسەردەمی یۆنانی كۆندا تاقمێك بوون لە چینی لۆردەكانی كۆمەڵگا وەك پیاوانی ئاینی و خانەدانەكان و خاوەن پارەكان، ئێستا بە و كۆمپانیایانە دەگوترێت كە خاوەن سەربەخۆی ئابوری و سیاسین واتە ئۆلیگاریشی مالی و دارایی لەسەردەمی ئیمپریالیزم دەبێت.ئەگەر خەست بوەوە دەبێتە حوكمێكی پلۆتۆكراستی ئەو جۆرە حكومەتەیە كە لەلایەن دەوڵەمەندترین كەسی وڵاتەوە بەڕێوە دەبرێت.
2- ئەرستۆكراسی:
ئەرستۆكراسی زاراوەیەكی لێكدراوی یۆنانیە، ئەریستۆ واتە خانەدان وە كراتیە واتە دەسەڵات، كە لێكدراوی دەبێتە خانەدانە دەسەڵات دارەكان یان دەسەڵاتی پیاوماقوڵان.
لێرەدا تەنیا ئەوپیاوانە حوكم دەكەن كە ناسراو و خانەدانن وەك پیاوانی ئاسیی و خانەدان و بەڵام مەرج نیە سەرمایەداربن ئەمانە لەناو خەڵكدا پلە و پایەیان لەناو خەڵكدا بەرزە و بەمیرات بۆیان دەمێنێتەوە، ئەمانە دەبون بە سەركردەی خێڵ و خاوەن سامان و دەسەڵات، لە كۆمەڵگەی فیوداڵی بە خاوەن زەوی و زارەكانیان دەگوت ئەرستۆكراس، ئەفلاتون پێی وایە گۆرانی ئەرستۆكرا بۆ ئۆلیگاریشی كارەسات دروست دەكات، ئەرستۆ پێی وایە ئەرستۆكراسی باشترین جۆری حوكمرانیە، و دەتوانێت حكومەتێكی باش و دادپەروەربێت.نمونەی ئەرستۆكراتەكان ( ئۆباتید و ئەبستراد لە یۆنان، باتریكیان لە رۆما، براهماو سدرا لە هیند، قورەیش لە جەزیرەی عەرەبی، سامورای لە یابان) .
شۆڕش دژی ئەرستۆكراتەكان:لە یۆنان لەسەدەی 6 پ.ز خەڵكی یۆنان ماوەی دەسەڵاتیان كەم كردەوە بۆ 10 ساڵ، داوایانكرد نابێت دەسەڵات لەدەستی تەنها چینێك بێت، لە كۆماری رۆم ئەنجومەنی (تربیۆن) دروست بوو لە ساڵی 494 ز كە پارێزگاری لە بەرژەوەندی خەڵك كرد و دەسەڵاەتی ئەشرافەكانی نەهێشت، جەنگ دژی ئەرستۆكراتەكان بەردەوام بوو تا سەركەوتنی شۆڕشی فەرەنسی لە ساڵی 1789 كۆتایی بەدەسەڵاتیان هات.
جیاوازی ئەرستۆكراتەكان و ئۆلیگاریشی
1- لەڕووی سروشتەوە:لە ئۆلیگاریشی ئەوانەی دەسەڵاتیان لەدەستە سەرمایەدارن بەڵام ئەرتۆكراسی وانیە
2-لەڕووی ئامانج: دەسەڵاتداران تەنها ئامانجیان ئەوەیە خۆیان قازانج بكەن بەڵام ئەرستۆكراتی ئامانجی قازانجی گشتیە.
3-لەڕووی گرتنە دەستی دەسەڵات:لە ئۆلیگاریشی لە ڕێگەی هێزە و پارەوە دەسەڵات وەردەگرن بەڵام ئەرستۆكراتی لەڕێگەی بۆماوەیی و میراتەوە دەسەڵاتیان بۆ دەمایەوە.
*** *** ****
سێ هەم: حوكمی زۆرینە ( دیمۆكراتی)
---------------------------------------
بەشی دووەم: جۆرەكانی سیستەمی سیاسی بەپێی جۆری حوكمرانی كردن
یەكەم: لەڕووی سەرچاوەی دەسەڵاتەوە دووشێوەیە:
1-پاشایەتی:پاشا دەسەڵات لەڕێگەی بۆماوەییەوە وەردەگرێت، دەشكرێت لەڕێگەی شۆڕش یان كودەتاوە دەسەڵات وەربگرێت. لەو وڵاتانەی ئەم سیستەمە هەیە ناوی جۆراو جۆری هەیە وەك( قەیسەر، شێخ، مەلیك، ئیمپراتۆر)، كە كۆنترین جۆری حوكمرانی كردن و بەڕێوەبردنە بەڵام لەكاتی ئێستادا باوی نەماوە.
لایەنەباشەكانی سیسیتەمی پاشایەتی
-لایەنگرانی دەڵێت لەم سیستەمە دەوڵەت ئارامە چونكە بەدوور دەبێت لە شەڕی هەڵبژاردن، خەرجی هەڵبژاردن بۆ وڵات دەگەڕێتەوە
-پاشابەهۆی زۆری ماوەی لەسەر حوكم بوونی دەبێتە كەسێكی بەئەزمون بۆیە وڵات بەخێرایی پێشدەكەوێت، پلانی كار خۆی دایدەنێت و خۆشی تەواوی دەكات.
-لایەنگرانی دەڵێت دادپەروەری زیاتر لەم سیستەمە هەیە چونكە پاشا حزب دەستە و تاقمی تایبەت بەخۆی نیە چونكە دڵنیایە لەسەر حوكم لانابرێت، بەبێلایەنی وڵات بەڕێوە دەبات.
لایەنە خراپەكانی سیستەمی پاشایەتی
- هەڵبژاردن و دیمۆكراتی لەم سیستەمەدا نیە، گەل بەئارەزووی خۆی سەرۆك و پاشا دانانێت،
- ئەو پاساوە هەڵەیە كو دوڵێت وڵات پێشدەكەوێت بەهۆی بەئەزموونی پاشاوە چونكە زۆرجار پاشای بچوك و كەم تەمەن هاتۆتە سەرحومك لەلایەكی ترەوە ئەگەر هەڵبژاردنیش بكرێت بۆ سەرۆكایەتی وڵات نابێت سەرۆك تەمەنی لە 25 ساڵ كەمتر بێت ئەوكاتەش كەسێكی خاوەن بڕوانامە و ئەقڵێكی كامڵە.
- پاشایەتی نەوەی دكتاتۆریە، چونكە ویستی پاشا زاڵە بەسەر ویستی گەل و بە تاكرەوی وڵات بەڕێوە دەبات
2-كۆماری:ئەو سیستەمە حوكمرانیەیە كە سەرۆك لەڕێگەی ( هەڵبژاردن، یان شۆڕش، كودەتا) دەسەڵات وەردەگرێت.
جیاوازی پاشایەتی و كۆماری
1-لەڕووی بەرپرسیاریەتیەوە:پاشا ئەگەر هەلەی كرد لێپرسینەوەی بەرامبەر ناكرێت پرەنسیپی ( پاشا هەڵەناكات) زالە بەسەر هزری گەل، بەڵام لەكۆماری سەرۆك گەل و پەرلەمان لێپرسینەوەی بەرامبەر دەكات و لەوانەشە لەسەر حومك لاببرێت.
2-لەڕووی پرەنسیپی لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان:هەرسێ دەسەڵاتی ( یاسادانان، جێ بەجێ كردن ، بەڕێوەبردن) لەدەستی پاشایە، بەڵام لەكۆماری لەیەك جیان و هەریەك كاری خۆی دەكات بەڵام تەواوكەری یەكن و بێ یەكیش ناتوانن كاربكەن و بەردەوام بن.
3-ماوەی حوكم: پاشایەتی دیار نیە تا مردنی پاشایە، بەڵام كۆماری ماوەی هەڵبژاردنی (4) ساڵە ئەگەر هەڵنەبژێردرایەوە.
4-وەرگرتنی دەسەڵات: پاشا بۆماوەییە یان كودەتاو شۆڕش، بەڵاك كۆكاری بۆماوەیی نیە.
بەشێ سێ هەم:سیستەمی سیاسی لەڕووی بەڕێوەبردنی حوكم
یەكەم:سیستەمی پەرلەمانی:پەرلەمان وشەیەكی فەرەنسیە بەمانای ڕاوێژكاری دەگەیەنێت، لەسەدەی 13 دەركەوت و دەسەڵاتی یاسا دانانە لەوڵاتدا، لەم سیستەمە هەرسێ لایەنی دەسەڵات بەشێوەیەكی نەرم لێكجیادەكرێتەوە.
تایبەتمەندیەكانی سیستەمی پەرلەمانی:
دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن دوانەییە لەسەرۆك كۆمار و سەرۆكی جكومەت دروست دەبێت:
سەرۆك كۆمار پەرلەمان هەڵیدەبژێرێت، دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار یان سەرۆك هەرێمی فیدرال رەمزین و لەئاستی نێودەولەتین نەك حوكمرانی ناوخۆی وڵات و هەرێم، بەرپرسیاریەتی سەرۆك بەرامبەر بە پەرلەمانەنیە و ناوتوانێـ بانگهێشتین بكات بۆ لێپێچینەوە بەڵكو بەرامبەر گەل بەرپرسیارە، بەڵكو سەرۆكی حكومەت بەرپرسیارە بەرامبەر بە پەرلەمان چونكە حكومەت خاوەنی زۆرترین دەسەڵاتە و داڕێژەری سیاسەتی وڵاتە، وەزیرەكان سەرۆك حكومەت دایدەنێت و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات.
*** ************** ***
هاریكاری و چاودێری كردنی دولایەنە لەنێوان دەسەڵاتی جی َبەجێكردنو یاسا دانان:
هەردوو دەسەڵاتەكە سەرەرای جیاوازی سنوری كاركردن و دەسەڵات و دەستوری بەلام لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانیان یارمەتی و هاوكاری یەكن و چاودێری كارەكانی یەكتریش دەكەن.
هاوكاری:لەم سیستەمە دەكرێت یەك كەس لەیەك كات ئەندامی پەلەمان و وەزیریش بێت، بودجە حكومەت ئامادەی دەكات و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات،
چاودێری: مافی پرسیاركردن وەك پەرلەمان پرسیار لە وەزیر دەكات سەبارەت بە هەر كەم و كوریەك كە لەوەزارەتەكی هەبێت، مافی لێكۆڵینەوە: پەرلەمان لێكۆڵینەوە لە ئەدای كاری وەزارەتەكان دەكات ئەگەر سەلمێنرا كە بێ توانایە بەزۆرینەی دەنگ دەتوانرێت وەزری لەسەر كاریكەی لا ببرێت.
دووەم: سیستەمی سەرۆكایەتی:
ئەم سیستەمە بەرهەمی ئەزمونی دیمۆكراتی ئەمریكایە،كەداوای سیستەمێك دەكات توانای هێنانەدی هاوسەنگی هەبێت لە نێوان حكومەتێكی ناوەندی بەهێز لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان كە هاوسەنگی لەنێوان نوێنەرانی گەل و نوێنەرانی ولایەتەكان لەگەڵ بوونی دەسەڵاتێكی باڵای دادوەری كۆتا مەرجەعی دەسەڵات بیـَلەوڵات.
ئەم سیستەمە سەرۆكی وڵاتە بەهێزترین دەسەڵاتی هەیە و دەسەڵاتی جێ بەجی َكردنبەرزەولەسەرۆكیوڵاتبەرجەستەدەبێت،پرەنسیپیدەسەڵاتەكانلەهەموو سیستەمەكانی تر توندترە، وە لەنێوان دەسەڵاتی جێ بەجی َكردنویاسادانانپەیوەندیەكیلاوازهەیە،چاودێریوهاوكاریلەنێوانیاننیەباشتریننمونەیئەمسیستەمەئەمریكایە.
تایبەتمەندیەكانی سیستەمی سەرۆكایەتی:
1): تاك جەمسەری دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن، واتە یەك كەس بەڕێوەی دەبات ئەویش سەرۆكی وڵاتە: كە ئەمانەن
1- دانان و لابردنی وەزیرەكان تەنها لەدەسەڵاتی سەرۆكە
2- وەزیرەكان بەرپرسن بەرامبەر بە سەرۆك نەك پەرلەمان
3-كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێكەتنە لەسەر بڕیارێك بۆئەوەی بدرێت بەسەرۆك واژۆی بكات
4- سەرۆك سیستەمی بەڕێوەبردن و سیاسەت و پلانی وڵات دادەنەێت، حكومەت و پەرلەمان بۆیان نیە دەست لەكارەكانی وەربدەن
5- دەنگدان و زۆرینە نیە لە بڕیار تەنها سەرۆك بڕیار بەدەستە
2) سەرۆك گەل هەڵی دەبژێرێت نەك پەرلەمان.
3) جیاكردنەوەی توندی دەسەڵاتەكان: ئەمە لەسەر بنەمای بۆچونەكانی مۆنتسكیۆ داڕێژراوە
1- نابێت كەسێك پۆستی ئەندام پەرلەمانی و وەزیری هەبێت لەیەك كاتدا
2- حكومەت بودجە دیاری ناكات
3- وەزیر نابێ بچێتە پەرلەمان بەڵكو سەرۆك لێكۆڵینەوەی لەگەڵدەكات
4- پەرلەمان و حكومەت چاودێری یەكتر ناكەن و هاوكاریش ناكەن، كەسیان ناتوانن متمانە لەیەك وەربگرنەوە.
5- سەرۆك ناتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە یان داوای دانیشتنیان لێ بكات.
سی َهەم: سیستەمیئەنجومەنی
ئەم سیستەم خۆی لە پلەبەندی دەسەڵاتەكان وە فرەلایەنی دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن دەبینێتەوە وەك سویسرا.
تایبەتمەندیەكانی ئەم سیستەمە
1-پلەبەندی نێوان دەسەڵاتەكان: هاوسەنگی و یەكسانی لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و بەڕێوەبردن نیە، یاسادانان گەل هەڵی دەبژێرێت و لەسەروی دەستەكانی ترە،
2- دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن لەلایەن دەستەیەكی فرەلایەن بەڕێوەدەبرێت:
ئەمە پێچەوانەی سیستەمی پەرلەمانیە كە دوانەیی دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن بوو وە سیستەمی سەرۆكایەتی كە تاكەكەسێك بوو، ماوەی سەرۆكی ئەم دەستەیە یەك ساڵە و نوێ ناكرێتەوە، بۆئەوەیە ئەم دەسەڵاتە بەهێز نەبێت و لەژێر یاسا دانان بێت.واتە پەرلەمان گەل هەڵی دەبژێرێت و لەسەرەوەی هەموو دەسەڵاتەكانە.
چوارەم :سیستەمی تێكەوڵاو
ئەم سیستەمە تێكەڵەیە لە سیستەمی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی وەك فەرەنسا
ئامادهكردنى:بارزان مه حمود