بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کێشەی نێوان دوو ئامۆزاکە رووی لە گەرم بوونە
July 10, 2018
وتار و بیروڕا
جا بۆ ئەوەی هەم میدیا دژە پارتیەکان چیتر خۆیان بە هەڵبەستنی درۆوە سەرقاڵ نەکەن و هەمیش لەرزوتای نەیارەکانی پارتی و ماڵباتی بارزانی نەمر کەمێک دابەزێ، بە پێویستی دەزانم وەک خۆی ناوەرۆکی کێشەکەیان بۆ بخەمەڕوو.
وەک لە سەرەتادا ئاماژەم بۆ کرد و وەک ئێوە دەڵێن: راستە کێشە لە نێوان ئەو دوو ئامۆزایەدا هەیە، بەڵام لە سۆنگەی دڵسۆزیمەوە بە ئێوەی دژە پارتی و ماڵباتی کوردپەروەر و شۆڕگێڕی ماڵباتی بارزانی نەمر دەڵێم: بەسە و چیتر خۆتان مەکەن بە گاڵتەجاری میدیایی و سیاسی، وەرنەوە هۆش و ناوەرۆکی کێشەکە ببین و ئەگەر وەک خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکەن، ئێوەش لە سێبەری بەرهەمی ئەو کێشەیەدا دەحەسێنەوە و پارێزراویش دەبن.
کێشەی ئێوەی دژە پارتی و ماڵباتی بارزانی نەمر ئەوەیە ناتانەوێ لە کێشەی نێوانیان بگەن، چونکە کێشەی ئێوە درووست کردنی کێشەیە لەگەڵ ئەوان و بەس، بۆیە پێتان دەڵێم: کێشکە بوونی هەیە و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک (بارزانی)یشە، هەرچی کاک نێچیرڤانە ئەرکی دەوڵەتداری و کارە دیبلۆماسیەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عێڕاقی و هەرێمی و نێودەوڵەتی پێسپێردراوە، هەرچی کاک مەسروریشە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی کوردستان و پوچەڵ کردنەوەی پیلانە یەک لە دوای یەکەکانی ئێوەی نەیار و دوژمنانی کوردی پێسپێرداوە، سەرۆک بارزانیش بە دیقەت و لە نزیکەوە چاودێری ئەنجامدانی ئەو دوو ئەرکە تەواوکەر و هاوتریبە دەکات، کە بۆ گەیاندنی کورد بە کەناری ئارامی و بەدیهێنانی ئامانجی سەربەخۆیی تەواکەری یەکترین.