رێبازی بارزانیی واتا كوردایەتیی و كلیلی سەركەوتن و گەیشتە بە مافەرەواكان ..

رێبازی  بارزانیی  واتا كوردایەتیی و كلیلی سەركەوتن و گەیشتە بە مافەرەواكان ..
رێبازی بارزانیی ئەو رێبازكورانەیە و قوتابخانەیە كە لە سەختترین قۆناغەكاندا هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد بكات ـهەروەها لە پێناو گەیاندنی ئامانجەكانی تا بە ئەمرٍوً قوربانیی و باجی زۆر قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ‌. سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی توانی بە سیاسەتێكی حەكیمانە و دیبلۆماسیەتێكی نەرم مامەڵە لەگەڵ بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز بكات لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و دیبلۆماسی و ئابووری و تا ڕادەیێكی باشیش سەركەوتنی بەدەستهێنا و ئەم سەركەوتنانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕەنگدانەوەیێكی ئەرێنی كردە سەر پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئەنجامەكەشی ئەو دەنگانە بوون كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبی دەسەڵاتدار بە جیاوازییەكی زۆرەوە پێش گشت لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان كەوت و یەكەمی بێ ڕكابەر دەرچوو لە پڕوسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ پارلەمانی عێراق.پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەڕای ئەو گەلەكۆمەكیە زۆر و بەهێزەی كە لە دژی بەرپا كرا كە لە هەموو لایەكەوە ویستیان پارتی و بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و كوردستاندا دەربكەنە دەرەوە، بەڵام جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ئەوپەڕی وەفاداریان نواند بۆ پارتی و سەرۆك بارزانی .پارتی و بارزانی لە شەڕی دژی تیرۆر واتە داعش پشكی شێری بەرگریكردن و قوربانیدانی بەركەوت لە پێناو پاراستنی كەرامەت و ناسنامە و خاكی پیرۆزی نیشتیماندا و ئوستوڕەی تیرۆریزمی نێودەڵەتی شكاند. پارتی و بارزانی هەڵگری ستراتیژیەتی نەتەوەیین ئەمەش ویست و ئامانجی پیرۆزی گشت نەتەوەی كوردە نەك تەنها هەرێمی كوردستان. ئەم شانازیە مەزنەش پێش هەر لایەنێكی سیاسی دیكە بەر پارتی و بارزانی كەوتووەو دەكەوێت.پارتی و بارزانی شەڕی مان و نەمانیان كرد بۆ پووچەڵكردنەوەی نەخشەو پیلانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و دەرسێكی وەهایان دایە حەشدی شەعبی و نۆكەرەكانیان كە ئیتر جارێكی تر جورئەت نەكەن پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن و هەروەها متمانەی خەڵكی كوردستان زۆر بە هێزتر بوو بە پارتی و بارزانی.هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەكانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی و هەروەها ڕێزدار مەسرور بارزانی لە سەر ئاستی ئەورووپا و ئەمەریكا و عێراق و ناوچەكە و ڕاستكردنەوەی باری لاسەنگی هەرێم كە بە هۆی خیانەتی نیشتیمانیەوە لە لایەن گرووپێكی یەكێتی ئەنجام درابوو بە پاڵپشتی دەرەكی و چەند لایەنێكی سیاسی تری خۆفرۆش وداردەستی بێگانە ..رێبازی بارزانیی ئەو رێبازەیە كە لە پێناو پاراستنی شكۆو ئیرادەی كوردوكوردستان خەباتی كردووە و تێكۆشاوە .زیاتر لە سەدەیەکە بەسەر خەباتی بزافی ڕزگاریخوازی کورد تێدەپەڕێ و بە هۆی دەستێوەردانی داگیركەران ونەیارانی كورد و نەبوونی یەكگرتوویی و یەکڕیزی نیشتیمانی نەتوانراوە کۆدەنگییەک بۆ ماوەیەک بهێتە ئاراوە بۆ ئەوەی گەلی کورد بگات بە ماف و خواستەکانی؛ لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەیەک ڕیزی و بە بوێری و سیاسەتی حەکیمانەیی جەنابی سەرۆک بارزانی توانیمان بەسەر دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش زاڵبین و هەل و ڕووداواکان لەبەرژەوەندی گەلی کورد بقۆزرێنەوەو ئاراستەی ڕووەو ڕاپرسی و سەربەخۆیی وەربگرێ. دوای سوربوونی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدان و سەرکەوتنی ڕێفراندۆم و وەدەستهێنانی سەنەدو تاپۆی خاکی پیرۆزی کوردستان، وەڵاتانی داگیرکار تاقەی خۆیان خستەگەڕ، بە پلانێکی ناوچەیی و بەکارهێنانی چەند گالفامێکی ناوەخۆیی بۆ شکست پێهێنانی ئەو دەرفەتە مێژووییە.. 16ی ئۆکتۆبەری 2017 نەتەنها بووە هۆکاری لەدەست چوونی ٥۰٪ی خاکی کوردستان و دوورکەوتنەوە لە پرسی سەربەخۆیی، بەڵکو هەوڵێکیش بوو بۆ تێکدانی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەلی کوردستان جارێکی تر توشی شەڕی ناوەخۆیی بکەن، ئەگەر چی بە سیاسەتی لێزانانەی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕێگری کرا لە زیانی گەورەو دەرچوون لە ژێر ئەو بارە قوڕسەی کە بۆمان سازکرابوو.. دیسان ئەوە وای کرد لایه‌نه‌کان دوچاری لێکدابڕان و په‌رته‌وازه‌یی ببن؛ دەرفەتێکیش درا بە ئێران و تورکیاو عێراق کە بڕوبیانووی تازەتر به‌ گەلی کورد بگرن، پلانەکانیان بووه‌ته‌ به‌شێک له‌ هەوڵ و وتاری ڕۆژانه‌یان بێئه‌وه‌ی بیرێک له‌ ڕابردوو بکەنەوە، کە سەدەیەکە نەیان توانیوە نەتەوەی کورد لە ناوچەکە بە چۆکدابەن، لەمەودواش ناتوانن ئەو کارە بکەن.کاتێک دۆژمنەکانی کوردستان دەیانویست بە یارمەتی هەندێک کالفامی سیاسی ناوخویی و بەهاوکاری هەندێک ولاتانی ئێقلیمی کوردستان داگیر بکەن و قەوارەی سیاسی کوردستان لە ناوببەن و ناوی کوردستان بسرنەوە هەر پارتی بوو شکستی بەم پیلانە فراوانە هێنا و قەوارەی سیاسی کوردستانی پاراست و بەرگری لێیدەکرد.هەروەها کاتێک حکومەتی فیدرالی بەهاوکاری عێراقچیەکان و هەندێک ولاتانی ئێقلیمی دەیانویست ناوی قەوارەی سیاسی هەریمی کوردستان بسرنەوە و بگۆرن بو پارێزگاکانی باکوری عێراق هەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوو توانی شکست بەم پیلانە دۆژمنکارییە بێنێت و داوای کوردستانێکی یەکگرتو و بەهێزی دەکرد،هەروەها هەر پارتی بوو بە پێشرەوایەتی و سەرکردایەتی خودی نێچیرڤان بارزانی سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێگە و شکوی کوردستانیان بگەرێنتەوە و دووبارە کار لەسەر بەهێزکردنی پێگە و شکوی کوردستانیان بکەت،هەر پارتی بوو خاوەنی داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودیە کەلەو داستانە پر سەروەریانەدا لوتی سوپای عێراق و هێزە پرۆ ئیرانیەکانی تێکشکاند و پێانوت تاکو پارتی بەهێزبێت هیچ هێزەک و کەسێک ناتوانێت ئەم دەسکەوتانەی گەلی کوردستان کەبە رەنج و ماندووبون و خەبات و تێکوشانی زۆر هاتوتەدێ لەناویان ببات و لە گوریان بێنێت..هەر پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی بوو دۆزی میلڵەتەکەمان کردە دوزێکی نێونەتەوەیی و لەسەر ئاستی بالاش قسە لەسەر ئایندە و داهاتووی گەلی کوردستان بکرێت،هەر پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون توانیان بە خوێنی خویان ئەفسانەی گەورەترین و مەترسیدارترین و درندەترین و توندرەوترین رێکخراوی تیروریستی جیهان کە ناسراوە بە داعش تیکبشکێنێن و بە جیهان و کومەلگای نێودەولەتی بلێن هەر ئێمەین پێشمەرگەکانی پارتی و بارزانی شکێنەری داعش و تێروریستان و پارێزەری ئاشتی و ئاسایشی جیهان.هەموو ئەو سەروەریانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خەبات و ژیانی سیاسیدا پێمان دەلێت تاکو پارتی بەهێز بێت کوردستانیش بەهێز دەبێت و هەر بەهێزیش دەمێنێتەوە و مافی گەلی کوردستان زیاتر پارێزراوتر و کوردستان زیاتر ئارامتر و سەقامگیرتر و پێشکەوتوتردەبێت، پارتی واتە سەركەوتنی رێفراندۆم،رێفراندۆمیش واتە پارتی،پارتی واتە سەركەوتنی داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودیە،پاراستنی شكۆ و شانازیی و ئیرادەی گەلی كورد..
Top