(بە گرەنتی نەبێت مەچنەوە بۆعێراق)

(بە گرەنتی نەبێت مەچنەوە بۆعێراق)

٭لە ڕۆژی درووستبونی عێراقەوە تائەمڕۆ جگە لەنەهامەتی و کوشتن ئەنفال و کیمیاوی باران کردن و بەسووتماککردن هیچی دیکەی پێشکەش بە کوردوکوردستان نەکردوە لەهەر قۆناغێکی مێژوویی دەڕوانیت لەکوێدا عێراق لاواز بوەو بەرەو کەناری کەوتن ڕۆشتوە پەنای بۆ دانوستان و گفتوگۆکردن لەگەڵ کورد هێناوە ت ئەوکاتەی کە خۆی بەهێز کردوەتەوە لەهەموو بەڵێنەکانی پاشگەزبوەتەوەو هیچی جێبەجێ نەکردوە

٭لە زەمەنی(۸۰)ساڵی حوکمڕانی سوننە ئەنفال و کیمیاباران و سووتاندنی گوندو بەسووتماککردنی ووڵات و خاپورکردای هەرچی بنەماوبونیادی ژیان هەیە بەشی کورد بوو،لەدوای ساڵی(۲۰۰۳)و کەوتنی دیکتاتۆرەوە تائێستا بەشی ئێمە بڕینی بودجەوموچەی فەرمانبەران و داهاتی کوردستان بوو لەدوای بەهێزبوونەوەی خۆیان و پشتگیری هەرێمی جارێکی دیکە پەلاماری خورماتوو کەرکوک وکوردستان بوو کەبەبەرچاوی دونیاوە جارێکی دیکە ئەنفالیان کردەوە بەرهەمی حوکمی شیعەش ئەمەبوو

٭ئەم عێراقە مایەی خێروخۆشی نیەو ووڵات و زەمین و مرۆڤی فیتنەو کوشتن و خوێنە لەنێوان ساڵی (۲۰۰۳)تا(۲۰۰٦) (۲۸٦)گروپی چەکداری توندڕەو تیرۆرستی لە هەردوو مەزهەبی(شیعی)و (سونی) لەعێراقی دوای دیکتاتۆر بونیان هەبوو، ناوی ئەم گروپانە یاخود یەکێک بوو لە (۹۹)ناوە پیرۆزەکەی خودا یاخود بەناوی پێغەمبەری خودا(ص) یاخود ناوێک بەناوی نەوەکانی پێغەمبەر(ص) یاخود یەکێک لە خەلیفەکانی ڕاشیدین یاخود یەکێک لەزاناکان و تابیعین بوو!!!

٭لەماوی ئەم سێ ساڵەودا ڕۆژانەو بەتێکڕا لەهەموو عێراقدا بەبەردەوامی ڕوداوی تیرۆرو تەقاندنەوەو کوشتن لەڕۆژێکدا(۱۰٦)ڕودوواوی جۆراو جۆر بوەو ەرجەمی ئەم کوشتارگەیەش بەرهەمی عەقڵی سیاسیەکانی عێراق بوو

٭لەدوای ئەو ساڵانەو تا ئێستا عێراق نە لەڕووی ئەمنی و نەلەڕووی سیاسیەوە ئەمنیەتی بەخۆوە نەدیوەو ناکۆکیەکان و کوشتن و بڕین گەشتە ئاستێک کە سوونە بە خاک و خەڵکەوە بوون بەسووتووی هەڵەی خۆیان و مشتاقی ڕۆحیەتی تۆڵەسەندنەوەی شیعە و هاوکێشەکانی ناوچەکە وایکرد خوێن ڕوباری دیجلەی سور کرد


٭ئێستاش کە قۆناغی دوای داعش و دوای ئەنفالکردنی کوردانی کەرکوک و خورماتوە نابێت زۆر دڵمان بەعێراق و وەفدەکانی خۆشبێت تا ئەوجێگایەی بەڵێنی کۆتایهێنانی چیرۆکی پڕمەرگەساتی ئێمەنەدرێت و شاهیدێکی گەورەتر لەعێراق کەدەسەڵاتی لەعێراق گەورەتربێت لەنێوانیاندا نەبێت دروستکردنەوەی عێراق و حکومەت و کابینەی داهاتوو هەڵەیەکی گەورەیەو نابێت ئەنجامی بدەین

٭هیچ ئومێد لەسەر هاتنی وەفدی درۆینە هەڵمەچنن هەر ئەمانەن لەدوای ساڵی (۲۰۰۳)بەڵێن دەدەن و درۆ دەکەن و جێبەجێی ناکە دەبێت لەگەڵ داخوازەیەکانی ئەوان داوای گرەنتی بکەین
مادەی 140کوا؟
مافەکانی پێشمەرگەی کوردستان کوا؟
ئەنجومەنی فیدراڵی عێراق کوا؟
ئیش کردن بەدەستور کوا؟
بودجەو موچەی خەڵکی کوردستان لەکوێیە؟
ئیلتیزامکردن بەڕێکەوتنی موسڵ کوا؟
پشکی کورد لە پێگەگرنکەکانی عێراق کوا؟
بەشداری و پشکی کورد لەسوپا درۆینەکەی عێراق کوا؟
ئەمانەو دەیان پێشێلکاری دیکە کە هەمویان لەنێو (٥٥)ماددەی دەستوریدا دیاری کراون و پێشێلکراون کێ لێی بەرپرسە؟ زەمانەتی جێبەجێکردنی ئەم پێشێلکردنانە چین؟
کێیە ئەو مافانەی ئێمە پێشێل دەکات؟ مافەکانمان دەخوات؟
کێ بوو بە تانکی ئەمبرازی ئەمریکی بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا هات؟
کێ بوو تەعەدای شەرەفی لەکچ و ژن و شەرەفی کوردی کرد لە خورماتوو کەرکوک؟

٭لەوە تێدەگەم سیاسەت قۆستنەوەی هەل و دەرفەت و پێشهاتەکانە بەڵام هەر هێزو لایەنێکی سیاسی ئەمانەو زۆر شتی دیکەی لەبیرکردو زەمانەت و گرنتی وەرنەگرت خۆی و ووڵاتەکەمان جارێکی دیکە ووێران دەکات
بۆیە نابێت بەبێ هەبوونی گرەنتیەکی گەورە بچینەوە بۆ بەغداد.

ڕێبین ڕەحیم.
Top