گفتوگۆی نێوان ماستاوچی و ماستاو بۆ کراو
July 8, 2018
وتار و بیروڕا
ماستاو بۆ کراو: ئەوە راستە، منیش زۆرم بۆ کردووی، لە چەند قۆناغدا پلەتم بەرز کردۆتەوە و لە رووی داراییشەوە بەردەوایم هاوکاریم کردووی.
ماستاوچی: جەنابیشت راست دەکەی و لەو بارەوە گالەییم نییە، بەڵام...
ماستاو بۆ کراو: بەڵامی چی...؟
ماستاوچی: ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پێشە و دەمەوێ خۆم کاندید بکەم.
ماستاو بۆ کراو: جارێ سەبرێک بگرە بزانین چۆن دەبێ؟
ماستاوچی: قوربان کاندید نەبم واز لە حزب دێنم.
ماستاو بۆ کراو: هههههه باشە بڕۆ خۆت کاندید بکە.
ماستاوچی: ئاخر قوربان...
ماستاو بۆ کراو: ئاخر قوربانی چی...؟
ماستاوچی: قوربان ئەگەر دەرنەچم، واز لە حزب دێنم و دەچمە ناو حزبێکی تر.
ماستاو بۆ کراو: دەی کوڕی باش، خۆت نیگەران مەکە، دەریش نەچی کاری باشترت بۆ دیاری دەکەم.
ماستاوچی: زۆر سوپاس قوربان.
ماستاو بۆ کراو: دەی بڕۆ بەردەوام بە.
ماستاوچی: خەمت نەبێ قوربان، جا چاوت لێم بێت.