بڕوا بەخۆبوون چیە ؟
July 8, 2018
وتار و بیروڕا
دیارە بنیاتی هەر شتێک بەدانانی بنەمایەکی گونجاوو بەرنامە بۆ داڕێژراو دێتە بەرهەم بەشێوەیەک گەر بەرنامەیەکی گونجاو ڕێکخراوی تۆکمە بۆژیانی خۆت دابنێی، بەشێوەیەک هیچ ئاستەنگێک کارنەکاتە سەر ئەم بەرنامەیە و بۆ هەر کێشەیەک ڕێگەچارەیەکی گونجاو دادەنێت و ناهێڵێت کار لە ڕێچکەی ژیانی بکات ، هەمیشە بەچاوی ئومێدەوە دەڕوانێتە ژیان و بۆهیچ شتێک و هیچ خەمێک چۆک دانانەیت و کۆت و بەند نەبیت و دەستەوەستان نەبیت .
دیارە کەسانی متمانە بەخۆبوو زۆر بڕوایان بەسەرکەوتنی خۆیان هەیە کەدەست دەدەنە هەرکارێک.
هەمیشە خۆیان بەشێوەیەک ئامادەدەکەن بۆ کارەکانیان کە بوێرانە دەست پێ دەکەن و بەگەشتن بەئاوات و ئامانجەکانیان.
کەهەنگاوێک دەنێن بێ بیرکردنەوە ناینێن و دەزانن چۆن و بۆچی و بۆ کوێی دەنێن.
کەترسیان لە شتێک هەبێت پێی ناڕوخێن بەڵکو ئەوترسە بەکار دەهێنن بۆ زیاتر خۆئامادەکردن و خۆبەهێزکردن و گەشتن بە چێژی سەرکەوتن.
بەردەوام پێشەنگ و ڕێنیشاندەرن بۆ دەوروو بەریان.
هەمیشە بەچاوی ئومێدەوە لەژیان دەڕوانن.
ناهێڵن گریان و خەم زاڵبێت بەسەریاندا.
هەرگیز خۆیان بێهێز نیشان نادەن ، بەلێ ئەوەی باسمان لێوەی کردووە ، گرنگە لە ژیانی هەرتاکێک کە بتوانێت بڕوای بەخۆت هەبێت ،،تا بتوانی وەدیهێنەری خەونەکانت بیت ،تا بتوانێت بلێ من ئەوە ئەکەم کە بۆی ئەجەنگم لە ژیان ، ژیان بۆ هەر تاکێکمان ناوچەی شەرێکە ، شەری زانست ، شەری بەردەوامی لە ژیان ، شەری ئاشتی شەری مرۆڤ بوونمان شەری خۆشگوزەرانی هەتا دوای ..
تۆ لەکام لەم جەنگانەدای ؟
بۆ کەم لەم شەرانە ئەجەنگیت و ئەتەوێت پێی بگەیت ؟
مرۆڤ گەر خەونی گەورەی هەبێت ،،مروڤێکی گەورەیە ، پێم خۆشە خەونی گەور ببینن ، تا ئێرە بوون و ژیان و خود بوونمان و دەوربەرمان باش بکەین .
گرنگترین خەون بین ئەو خەونەی ، خەون بەخۆتەوە ، ببینی وەک فەرهاد پیرباڵ دەلێت :
لە ناوجەرگەی ژیانەوە....
خەون بە گڵاوە ببینی خراپە
خەون بەئاونگ و تەکەی هەورەوە ببینی ساویلاکانەیە,
خەون بە گوڵ ببینی خراپتر
خەون بە بە پۆڕ و قاز و قوڵیناگانەوە ببینی،زۆر خراپتر
خەون بە پەپولەوە ببینی ،خراپ نیە بەڵام سودێکی ئەوهای نیە.
خەون بەمانگەووە ببینی ،هەر زۆر زۆر خراپە
خەون بەئەستێرە ببینی،لەهەموویانەوە خراپتر
خەون بە خۆتەوە ببینە،خۆت.