هەنگاوەكی تر لە سیاسەتە سەركەوتووەكانی دەولەتمەدار
July 7, 2018
وتار و بیروڕا
هەژموونی ئەمریكا لە كوردستان و پەرە پێدان بەو هەژموونە و درێژە پێدان و پەرەپێدان بە پەیوەندیییەكانی،زۆر گرینگە بە تایبەتی لەو بارودۆخەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ،لە راستیدا ،ئەمریكا هەر هەنگاوەك كە بهاوێژیت پلانی دوربین و تایبەتی بۆ دادەنێت بێ حیكمەت نابیت.
ئەگەر سەیری رووداوەكانی ئەو دوایەی و رۆژهەڵاتی ناوە راست وعێراق بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی بكەین،دەبینین كە تا چەند رۆۆڵی ئەمریكا لە ناوچەكە بەرجەستە یە.
بوونی ئەمریكا لە ناوچە وەكوو ئەندامی پەیمانی ئەتلانیكی باكور (ناتۆ) لە لایەك و لە لایەكی تر وەكوو ووڵاتەكی زڵهێز كە سیاسەتی ئابۆری پڵانی ئەمنی جیهان بەرێوە دەبات ،گرینگی بابەتەكەمان بۆ زیاتر دەردەخات..
هەرچەندە كە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان شتەكی تازە و نوێ نییە و لە كاتی ئازادی عێراق و شەڕی داعشدا سەركردایەتی هێزەكانی هاوپەیمانەكانی دژ بە داعش دەكرد، بەڵام كردنەوەی كۆنسوڵگەرییەك بە قەبارەیەكی ئەوها كە لە بریتانیا و تەواوی ووڵاتانی رۆژهەڵات گەورەترە گرینگی دانانی بەردی بناغەی كۆنسولگەری ئەمریكا لە هەولێر دوو ئەوندە دەكات.
لە لایەكی ترەوە دەرخەری پێگەی هەرەگرینگی كوردستان لە رووی جیۆپۆلۆتیكییە، لەو رووەوە كە كوردستان دەكەوێتە سەر ئەو هیلالە شیعییەیە كە دوو دەیەیە ئێران پیلانی بۆ دا دەرێژیت بۆ ئەوەی پەیوەندییەك لە رێگەی كوردستان لە گەڵ حیزبوللەی لوبنان دروست بكات و درێژە بە سیاسەتە دژ بە ئیسرائیلییەكانی خۆی بدات ،لە لایەكی ترەوە شارێگایەك بیت، بۆ دژایەتی كردنی هەر بناغەیەك كە بۆ هەڵتەكاندنی هەر بزوتنەوەیەك بیت كە مەبەستیان دروستكردنی دەوڵەتەكی سەربەخۆ بۆ كورد بیت.
هەر چەندە كە لە دوای ئازادی عێراق ،ئەمریكا رۆوڵەكی گرینگی بینی لە دارێشتنی سیاسەتەكانی لە دانانی بەردی بناغەی عێراقی نوێ بەڵام ئەوەی كە گرینگە ئەوە یە كە كاریگەری كۆماری ئیسلامی بە هۆی مەزهەبی شیعیزمەوە لە سەر عێراق زیاترە هەر بۆیەش بۆ چاودێری زیاتری ئەو بارودۆخەی كە لە ناوچەكە هاتۆتە ئاراوە ،گرینگی دانانی بەردی بناغەی كۆنسولگەری ئەمریكا دوو ئەوندە دەكات.
دەست پێوە گرتن و بەردەوامی دان بەو پەیوەندییانەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای ئازادی عێراق دروستی كردووە و ئەو سیاسەتەی كە حكومەتی هەرێم بۆ كەمە نەتەوەكان لە كریستیان كلد و ئاشوری و توركمان و هتد ....رێكی خستووە ،بۆتە هۆكارەك بۆ ئەوەی سرنجی ووڵاتانی رۆژئاوا لە سەر كوردستان زیاتر بیت و كوردستان جیا لە ناوچەكانی تری عێراق سەقامگیرتر و ئارامتر بیت لە لایەكی ترەوە ئەو سیاسەتەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری ئابوری هەیبووە ،كۆمپانیا گەورەكانی پەڵكێشی كوردستان كرد لە هەموو ئەوانەش گرینگتر ئەوە بوو لە كاتەك كە هەموو ووڵاتانی ئەورووپی لە دەستی چەند هەزار ئاوارە یەك دەیان ناڵاند، هەرێمی كوردستان باوەشی بە زیاتر لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار كەسدا دا گرت بوو و هەموو پێداویستییەكانی ،سەرەرای ئەو گەمارۆ ۆسیاسی ئابوریی و كلتورییەی كە حكومەتی مەركەزی بە سەر كوردستان سەپاندی بوو دابین بكات.
دوربینی لە دارێشتنی سیاسەتەكی تۆكمە و جێگیر لە كردنەوەی گەورەترین كۆنسوڵگەری لە هەولێر و یان پەڵكێشكردنی كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل و تۆتاڵ و دەیان كۆمپانیای تری لە درێژەی هەمان ئەو سیاسەتانە و پاڵپشتییەك بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاراستنی قەوارەكەیەتی