ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بەرەوکام چەمک؟!

ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بەرەوکام چەمک؟!
زۆرکات مرۆڤ کەتێڕوانین بۆباروو دۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەکات خورپەیەک داییدەگرێ و دەڵێ ئەم ژاوەژاوەیی لەم ناوچەداهەیە بە هۆیی ئەوەیی ناوچەکە مەڵبەندیی لەدایک بوونی ئیسلامەو لەم ڕۆژگارەشدا دنیایی سیاسی و دینی نەپێکەوە دەیان کرێ و نەبێ یەکتریش دەیان گوزەرێ وادێتە پێش چاو جگەلە درووست بوونی هێزە چەکدارییە ئیسلامی یە تووند ڕەوەکان هیچ شتێکی تربەدوایی خۆیداناهێنێ و ناو چەکە دەگەڕێتەوە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلام!بەڵام تۆبڵێی وابێت؟!!!

زۆرکاتیش واپێش بینی دەکەیت دەڵێیت بەهۆیی زۆریی بوونی نەتەوەکان لەناوچەکەو تاڕادەیەک ڕک لێ بوونەوەیان لەیەکتریی چوونکە کەمن ئەونەتەوانەیی لەناوچەکە لەسەردەستی نەتەوەیەکی ترئەگەربۆماوەیەکی کەمیش بووبێت نەچەوسێندرابێتەوە بەکورتی کەس خۆشی لەوویی دیی نایە و مرۆڤ واهەست دەکات لەم ناوچەدا جگە لە درووست بوونی هێزیی چەکداریی نەتەوە خواز کەهەموویان لەپێک هەڵپژاندادەبن لەگەڵ ئەویی تردا هیچی تر‌چاوەڕێ ناکرێ!!

خوێندنەوەیەکی تریش دەکرێت مرۆڤ دەڵێ نەخێر ناوچەکە لەسەرو بەندیی گۆڕانە بەرەو دیموکراسی و دوایی پاک بوونەوە لەدیکتاتۆرەکان ئیتر مرۆڤی ئەم ناوچە ئاهێکی بەبەردادێتەوەو خۆش گوزەرانی باڵ دەکێشێ بەسەرناوچەکەدا!!!!!
ئەم شەڕوو شۆڕەیی ئێستاهەیە لە گۆڕانی سیاسی بۆ فکرێکی سیاسی تر زۆر ئاساییە!!!!

بەڵام بەڕاشکاوانە من هیچ کات هیچ لەم سێ تێڕوانی یە بە داهاتوویی ناوچەکە نازانم ،
چوونکە بەرلەهەمووشت بەدبەختی گەلانی ئەم ناوچە لەبوونی دووشتی سەرەکی دژبەیەکدایە

یەکەم: دەوڵەمەندیی ناوچەکە.
دووەم :نەبوونی مرۆڤ دۆستی لەناوچەکەدا.

هەربۆیە خاڵی یەکەم بۆتەهۆکاربۆئەوەیی هەمیشە چاویی داگیرکاریی و تەماعی زلهێزەکانی ڕۆژئاواوبەتایبەت ئەمریکالە ئێستەدا لەو ناوچەدا هۆکاربن بۆئاژاوەگێڕیی و نانەوەیی دووبەرەکی خاڵی دووەمیش هاوکارەبۆئاسان کاریی کاریی داگیرکەران.

هەرگیز ئیسلامی سیاسی و بەتایبەت سوونە لەناوچەکە جارێکی تر باڵادەست نابێت چوونکە گەورەترین ستراتیجی ئەمریکالەناوچەکە بەهۆیی بەرژەوەندیی هاوبەشیانەوە پاراستنی (دەوڵەتی ئیسڕائیلە)بەپلەیی یەکەم.
دووەم لەبنەڕەتتدا شەڕەکە بۆبچووک بوونەوەیی ئیسلامی ساسی یە چوونکە بۆتەمەترسی بۆئارامی جیهان و ڕێگرە لەبەردەم پەل هاویشتنی دنیایی سەرمایەداریدا!

هاوکات نەتەوەکانی ناوچەکەش هەرگیز ئەوهێزەیان پێ نادرێتەوەجارێکی تر هیچ دەوڵەت و ووڵاتێکی زل هێز لەناوچەکەدادرووست بێت و تاڕادەیەک لەبەرژەوەندیی ووڵاتەزلهێزەکاندایە پارسەنگ ڕاگرن لەنێوان نەتەوەجیاجیاکاندا بۆئەوەیی جارێکی تر زلهێزێکی ترنەبێتەڕێگر لەبەردەم بەرنامەکانی خۆیانداو هەرئەمەش وادەکات ناوچەکەبەرەو دەوڵەتی بچووک بچووک بەرن!
کەپێشبینی دەکەم ئەم ڕووداوانە لە 16ی حوزەیرانی ئەم ساڵ لەمیانی کۆبوونەوەیی (ترامپی سەرۆک کۆماریی ئەمریکاو پووتنی سەرۆکی ڕووسیا)دوابڕیاریان لێ بدرێت.
هەرلەوکۆبوونەوەداجارێکی تر ترامپ و پووتن بەڵێنی لۆبیی کردن بۆیەکتریی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوویی ووڵاتەکەیاندا دەدەن و دەبنە پاڵپشتێکی بە هێزیی یەکدیی.
هاوکات بڕیار لەسەرچارەنووسی سەدساڵی داهاتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەدرێت و تەواویی سەرمایەیی ئابووریی ناوچەکە دابەش دەکرێت لە نێوان ئەمریکاو ڕووسیاو پشکی بەریتانیاشی لێدەدرێت.

ئەوەیی جێگەیی سەرنجە بەدرێژەیی( دەساڵ) زیاتر لەناوچەکە گوێمان لە باڵ گیڤ کردنەوەیی سەرانی( ئێرانە) دەڵێن ئێمە ئیمپڕاتۆرییەتی ئێرانی جاران درووست دەکەینەوەو ناوچەکە دەخەینەوە ژێرکۆنتڕۆڵی خۆمان!
هاوکات (توورکیا) دەڵێت (دەوڵەتی عوسمانی) درووست دەکەمەوەو ناوچەکە دەخەمەوە ژێرکۆنتڕۆڵی خۆم !
کورد دەڵێ(بەردیی گەورە نیشانەیی نەهاویشتنێتی).

ئیمپڕاتۆریی سەدە یی داهاتوو لەناوچەکە دەکەوێتە دەست (ئاویی مەنگ)واتا (دەوڵەتی ئیسڕائیل)دەبێت بەپشت بەست بە ئەمریکاو ڕووسیا هەرچەندە ئەم دەوڵەتانە کێشمە کێشمی هێز لەنێوانیان هەبێت دواجار بەرژەوەندیی کۆیان دەکاتەوە و هاوکات زۆرینەیی کورد لەناوچەکە هاوسۆزیی (ئیسڕائیلە)هەرچەنده ئیسڕائیل هەرگیز بەرژەوەندیی خۆیی ناکات قوربانی( کوردی نایەکگرتوو!) و هیچ نەتەوەیەک بەڵام خاڵی پێوویستی هاوسۆزیی و هێزیی ئیسڕائیل و ژمارەیی دانیشتوانی کورد خاڵی گرنگن بۆ پاڵپشتی کردن لە یەکتریی.

توورکیا تەنها بۆ مانەوەیی خۆیی لە نێچیرێکی ڕاوکردوویی دەستی ئەمریکا زیاترنابێت چوونکە بەرلەوەیی ببێتە خەلیفە ئەمریکا گوێی (دەروێشە سوونی یەکانی )لەناوچەکە ڕادەکێشێت لە وانە ش هەموو سوونییەکانی کەنداو.
ئێرانیش ئەو ژەهرەسیاسیەیی یەخەیی جیهانی گرتووەو ئەگەر دەست بۆلێدانی ببریت ناوچەکە بە خوێناو دا دەبات و ئنجا ئەگەریی کەوتنی دەبێت لە نێویاندا دوا پارچەیی پەلە قاژەکردنی ئێراق و بە تایبەت هەرێمی کورستان دەبێت و کوشت و کوشتارێکی زۆر ڕوو دەدات ئەمەش لە بەد چارەنووسی کوردە کە دراوسێی سێ لە هەرە نەتەوە دواکەوتووە و خوێن ڕێژەکانی جیهانە کە (عەرەب و فارس و توورکە).

ئەگەریی لێنە دانی ئێران جیهان بەرەو مەترسی زیاتردەبات و کات (بەخشین بە ئێران کات بە خشینە بە نەهامەتی یەکانی مرۆڤایەتی)،شەڕیی ڕوو خانی عەمامە بەسەرەکانی ئێران ئێستەنا سبەیی هەردەبێت بکرێت.

دیموکراسی لەناوچەکەدا تەنهالەبەرژەوەندیی زلهێزەکان دە بێت گەلانی ئێمە بە پڕۆسەیی دیموکراسی بەردەدەنەیەک وکێشمە کێشم درووست دەکەن و خۆیان سامانەسرووشتی یەکانمان دەدزن.
بەکورتی پڕۆسەیی دیموکراسی دەخەنە خزمەت سەرمایەداریی خۆیانەوە هەربۆئەم مەبەستەش لەدەیەیی داهاتوودابۆنموونە هەندێک ناوچەلەهەرێمی کوردستان بەرەو ئارامی دەبەن تاوەکو بتوانن سەرمایەگوزاریی خۆیانی تێدابکەن وچەند ناوچەیەکی ئارام درووست دەکرێت بۆمانەوە و زلهێزتربوونی خۆیان.
بەڵام هەرگیز ناوچەکە لەشەڕو کوشتاربەم زوانەدانابڕێت!!
Top