رێبازی بارزانیی و كوردایەتیی بڕینی رێگەسەختەكانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان ..رێبوار حەمەلاو شوانیئەوەی دەیان ساڵە زیاتر لە پیلان و هێرشی داگیركەران زیانی بە دۆزی كورد گەیاندووە و دوژمنانی كوردستان وەك هەڵێك و دەرفەتێك سوودیان لێ وەرگرتووە ناتەبایی یانیش دروستكردنی درزە لە نێوان یەكریزی گەلی كوردە كە هۆكاری سەرٍەكیی بووە بۆ نەگەیشتنی كورد بە ئامانجەكانی . لەلایەكی ترەوە گەلی كورد چواردەوری بەو وڵاتانە گیراوە كە هۆكاری سیاسەتی دابەشبوون و سەركوتكردنمان بوونە، ئەمەش بووەتە هۆی لێكترازانمان و دروستكردنی جۆرەها كێشەی لاوەكی و هەمیشە یەكڕیزی و یەك گوتاریی ئێمەیان بە مەترسییەكی گەورە زانیوە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژی مافە نەتەوایەتییەكانمان وەستاونەتەوە، ئێستاش بۆ كپكردنی دەنگی پڕ تامەزرۆی ئازادیمان، هەموو ڕێگایەكی دوژمنكارانەیان گرتووەتە بەر و لە هەوڵی تێكدەرانەی خۆیان نەوەستاون و تروسكاییەك هیوا بە گەلەكەمان بە ڕەوا نابینن و ئەوەی بۆیان لوابێت كردوویانە، هەر لە شەهیدكردن و بەندكردنی ڕۆڵەكانمان، تا دەگاتە زیندەبەچاڵ و ئەنفال و كیمیاباران كردنی ناوچەكانمان.لەگەڵ ئەو هەموو كارەساتەی كە بە سەریشیاندا هێناوین، كەچی گەلەكەمان بۆ ساتێكیش لە خەباتكردن بۆ سەلماندنی ڕەوایی دۆزەكەمان كەمتەرخەم نەبووە، دەبێت بۆ سەلماندنی مافی خۆشمان سڵ لە هیچ كەس و وڵات ولایەنێك نەكەینەوە.بۆ دوورخستەوەی فشاری ئەو كەس و وڵاتانە لەسەر هەردوو بەرەكە، پێویستمان بە گوتارێكی یەكگرتووی بەهێز هەیە، بەداخەوە تا ئەم دەمە بوونی ئەو گوتارە لە ئاست ئومێدەكانماندا نییە، ئەمەش بە پلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازەیی لایەنەكان، بۆیە دەبێت لێك نزیك بوونەوە هەوێنی هەنگاوەكانی داهاتوومان بێت و بە دروستی و لە كاتی خۆیدا بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتمان و كاریگەریی حزبیی لێ دوور بخرێتەوە.دوای سەد ساڵ پەیماننامەی سایكس بیكۆ، كپ كردنی دەنگی گەلانی ئازادیخواز، لەگەڵ ئاوابوونی خۆری ستەمكاری، گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، ئێستا گەلانی ژێردەستە لەپێناو ئازادی، شۆڕشی شارستانیی دژی دەسەڵاتە خۆسەپێنەكان بەرپا دەكەن، گەلی كوردیش تامەزرۆی ئازادی و بەدیهاتنی مافەكانیەتی.هەروەها پێوستە بە هوشیارییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین و هەڵوەستە لەسەر هەندێك هەنگاوی نانیشتمانی بكەین، چونكە زۆرن ئەو كێشانەی خۆمان تیایاندا كەمتەرخەم بووینە و ستەممان لە دۆزەكەمان و مێژووی نەتەوەكەمان كردووە، بۆیە ئەستەمە بەو پەرتەوازەییەی نێوان ئەم دوو بەرەیە و ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە حزبییانە بگەینە ئامانجە گەورەكانمان و دەبێت چارەسەرێكی بنچینەیی بۆ یەك گوتاریمان بدۆزینەوە.وەك چۆن هەموو جارێ سەرۆك بارزانیی جەخت لە سەر یەكریزی و یەكهەڵوێستی هێزولایەنە سیاسییەكانی كورد وكوردستانی دەكاتەوە و هەر ئەوەشە دەتوانێ گەلی كورد خێرا بە ئامانجەكانی بگەێنێ..گەلی كورد و سەركردایەتی سیاسی كورد هەر لە شۆرشی مەزنی ئەیلوولەوە دا بە ئەمڕۆ پلان و ستراتیژی خۆی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین ، بۆیە كاتێ 1970 بەغدا ناچاربوو مافی ئۆتۆنۆمی بەگەڵی كورد بدات ئەوا لە دوای راپەرین و هەڵبژاردن پەرلەمان و حكومەتی كوردستانی دامەزراندن و هەروەها ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٥، هەرێمی كوردستانمان وەكوو هەرێمێكی فیدراڵی لەژێر سەروەریی عێراقدا پێناسە كردووە. ئێستا پێویستیمان بە پێناسەیەكی نوێ هەیە. مافی چارەی خۆنووسین "هۆكار" بەڵام مافی بەدەوڵەتبوون "ئامانجە". لەم قۆناغەدا ئامانج گرنگترە. هۆكار هەرچییەك بێت، ئێمە مەبەستمانە دەوڵەت ساز بكەین. مافی بەدەوڵەتبوون جێگرەوە ی مافی چارەی خۆنووسین نییە، بەڵكوو تەواوكەریەتی. لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە، تاكە مەرج بۆ پیادەكردنی مافی بەدەوڵەتبوون ئەوەیە، كە هەرێمی كوردستان هەڕەشە نەبێت: واتا هەڕەشە نەبین بۆ خۆمان، دوور بین لە جەنگی ناوخۆیی، یەكگرتوو بین و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی بەرز ڕابگرین. هەروەها هەڕەشە نەبین بۆ دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان بەگشتی. دادگەی نێودەوڵەتیی داد، زۆر ڕوون بووە لەسەر ئەم بابەتە دەربارەی سەربەخۆییی كۆسۆڤۆ، كاتێك دەڵێت: ڕاگەیاندنی تاكلایەنەی سەربەخۆیی، پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی نییە، بە مەرجێك لە لایەن دەوڵەتێكەوە بەكارهێنانی هێزی تێدا نەبێت، یان ئەو ڕاگەیاندنە بۆ بنەما ئیجبارییەكانی یاسای نێودەوڵەتی، سەرپێچیی توند نەبێت. ئایا بنەمای یەكپارچەییی خاكی دەوڵەت، ڕێگرە لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە لایەن میللەتێكەوە وەڵامی دادگە "نەخێر"ە. چونكە ئەم بنەمایە تەنیا لەسەر وڵاتان سەپێنراوە نەك لەسەر نەتەوەكانی ناو دەوڵەتەكە. كەواتە دەوڵەتان، دەبێت ڕێز لە یەكپارچەییی خاكی عێراق بگرن. بەڵام ئەم ئەركە لەسەر نەتەوە ژێردەستەكان نییە. دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، پرۆسەیەكی نوێ دێت كە بە دانپێدانانناسراوە. دەوڵەتان دەست بە قبووڵكردن، یان ڕەتكردنەوەی ئەو دەوڵەتە نوێیە كە ئەمە پەیوەندیی بە بنەمای یەكپارچەییی خاكی عێراقەوە نامێنێت.ئەزموونێك هەیە كە پێویستە لە كۆتاییدا ئاماژەی پێ بدەین. ئەو دەوڵەتانەی وەك عێراق لە دەوڵەتێكی یەكگرتوو و مەركەزییەوە بەرەو فیدراڵی چوونە، فەشەلیان هێناوە و لە كۆتاییدا هەڵوەشاونەتەوە؛ بۆ نموونە یەكێتیی سۆڤیەت، چیكۆسلوڤاكیا و یوگوسلاڤیا. بەلجیكا چەند دەوڵەتێكی دیموكراتییە، كەچی ڕووبەڕووی هەمان هەڕەشە هاتۆتەوە. بەڵام ئەو دەوڵەتە فیدراڵییانەی كە لە ئەنجامی یەكگرتن دروست بوون، سەركەوتوو بوونە، وەك: ئەمریكا، سویسرا و ئەڵمانیا. ئەزموون دەری دەخات عێراق لە جۆری یەكەمە و بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوا، بۆیە تا ئێستا ئیسپانیا و ئیتالیا ترسیان لە قبووڵكردنی سیستەمی فیدراڵی هەیە بۆ خۆیان، كە لەوانەیە ئەوانیش گەر بێت و قبووڵی فیدراڵی بكەن، بەرەو كێشەی جیابوونەوەی هەرێمەكانیان بڕۆن. بۆیە دوای تاقیكردنەوەی گشت رێگەكان گەلی كورد لە 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و سەركەوت و ئەوەش نیشانەیەكی روون و ئاشكرایە كە گەلی كورد چۆن رێچكەی سەربەخۆیی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێكردووە تا گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی كوردستان . پارتی دیموكراتی كوردستان بە پشت بەستن بە رێبازی بارزانی پارتێكی بەهێزی سەر گۆڕپانی بزافی رزگاریخوازی كوردەو بەسەر چەندین نوچدان وكارەسات و گەلە كۆمەكی نێودەوڵەتیو ئیقلیمی و كارەساتی مەزندا زاڵبووە هەرمانا و هێزی مەعنەوی ئەو رێبازەش بوو كەلەكاتی ئاوارەبوونی بارزانی نەمر لە یەكێتـی سۆڤییەتی جاران پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵ نەوەشایەوەو هەربەحیكمەتی بارزانی بوو كە پارتەكە توانی پێشبكەوێت .پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی تەمەنی درێژ و خەبات و تێكۆشانی بێوچانی پڕ سەروەریدا بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەەییەكانی گەلی كوردستان، هەزاران شەهیدی لە پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی لە ڕێگەی مافە رەواكانی گەلەكەمان بەخشیوە، كە بەرهەمەكەی ئازادی ژیانی ئێستا و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەروەری یاسایە، كە تائێستاش پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی زیاتر بۆ پێشخستنی دەداتبۆیە سەرۆك مسعود بارزانیش بەهەمان شێوەی بارزانیی نەمر و سەرۆكە كاریزماكانی نەتەوەكانی دیكە، لەپێناوی پاراستنی یەكڕیزی نێوماڵی كوردستان، زۆر جاران غەدری لە پارتی كردووە و سازشی لەسەر ماف و ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی پارتی كردووە، بۆ ئەوەی یەكڕیزیی نێوماڵی كوردستان بپارێزرێت.چونكە یەكدەنگی كلیكی سەركەوتنە.