لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو مێژووو هەموو جیهان شاهیدە كە چۆن پێشمەرگەی كورستان بە رابەڕایەتی و سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی رووبەڕووی دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش بووەوە كە دەیویست كوردستان داگیربكات، كە گەورەترین و مەترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهانی بوو، بەڵام تێكیشكاند كە بەو هۆیەوە ناوی پێشمەرگە هێندەی تر لەسەر ئاستی جیهان ناووبانگی پەیداكرد و بووە جێگەی متمانە و رێز و خۆشەویستی ئاشتیخوازانی جیهان. پارتی و سەرۆك بارزانی، خاوەنی پڕۆژەی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، دەستكەوتێكی گەورە و مێژوویی و پڕ لە شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكە سەركەوتنێكی مەزنی بەدەستهێنا و تیایدا نزیكەی لە 93%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا و، ئەوەی ئەو ریفراندۆمەی بایەخداتر و گەورەتر كرد، بەشداریكردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمەرگە دوای شەڕی داعش جارێكی دیكە كوردستانیان لە داگیركردن پاراست و لە داستانەكانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە هێزی داگیركەری حەشدی شەعبیان تێكشكاند كە دوای داگیركردنی كەركووك و خورماتوو و خانەقین لەلایەن ئەو هێزەوە لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێكەوە لە 16ی ئۆكتۆبەردا، دەیانویست هەموو كوردستان داگیر بكەن.ئەمە خۆراگرییە و فیداكاریە بەردەوامانە وایكردووە و سەنگ و پێگەی كورد تا دێت بەهێزتر بێ بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا و دەسكەوتی گەورە تر ..ئێمە خاوەن دۆزێكی رەواین كە چەندین ساڵە لە پێناویدا قوربانی دەبەخشین و خۆراگری دەكەین بەڵام هیچ كاتێ ئامادە نین سازش لە سەر پاشگەز بوونەوە لە مافەرەواكان و خەباتمان بكەین .شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد خەبات و تێكۆشان و هەوڵی زۆری بۆ دراوە هەریەكە بۆ مێژووی ئەو سەردەمانە و خەبات بەرخودانیان درێژەی هەبووە، تاكو لەلایەن دوژمنانەوە سەركوت كراون یاخود لەوناو براون.ئەگەر سەرنج بدەین پارتی لەچ قۆناغێك دروست بووە، یاخود بارودۆخی ئەو كات چۆن بوو قۆناغێك بوو پڕاوپڕ لە كارەسات تازە كۆتایی بە كۆماری كوردستان هاتبوو لای دوژمانی كورد ئیدی تازە كورد تەواو ناتوانێت سەرهەڵبنێتەوە و كۆتای هاتووە.پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان. ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمانەی ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی.پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێبازێكی پڕاوپڕ لە ڕاستی و دروستی و ئامانج و خەبات كردنی لە پێناو نەتەوەیەك و ڕزگار كردنی گەلێك دەستی بە خەباتی چەكداری و سیاسی كرد.وەك پارتێكی پێشڕەو بەرەو ئومێدی خەڵكی كوردستان بەدیار كەوت ڕۆژ لەداوی ڕۆژ دەبووە جێگای ئومێدی خەڵكی ستەملێكراوی خەڵكی كوردستان. هەر چەندە رووداو وپێشهاتەكانی چەند ساڵی رابردوو ، بەتایبەت لە بارەی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و داگیركاری و گڵۆپی سەوز بۆ 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان پەیوەندی نێوان گەلی كورد و ئەمەریكا و رۆژئاوایی سارد كرد ،بەڵام بە تێپەرٍینی كات زیانی ئەو گڵۆپە سەوزە بۆ ئەمەریكا و رۆژئاوا دەركەوت بەوەی پشتكردن لە هاوپەیمانێكی وەك گەلی كورد زیان بە بەرژوەندییەكانیان و بوونیان لەناوچەكە بەتایبەت هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی رابردوو دا سەڵماندوێتی كە جگە لە سەقامگیری و ئاشتی و پێشكەوتن زیانی بۆ سەر هیچ كام لە دراوسێیەكانی نەبووە و نابێ . هەر بۆیە ئەمەریكا گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدات، بەتایبەت دوای سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەسەر داعشدا ،ئەمەریكا نایەوێت هاوپەیمانێكی گرنگی وەك كوردستان لەدەست بدات.هەروەها بە هۆی ئەو سەقامگیری و متمانەیە و گرتنەبەری سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان وبەتایبەت سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ،تا دێت پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە بەهێز دەبێت، بەتایبەت دوای سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەسەر چەكدارانی تیرۆریستی داعشدا، لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە كوردستان لە پێگەیەكی بەهێزدایە، ئەمەریكاش بەردەوامە لە هەنگاونان بۆ كردنەوەی گەورەترین كونسووڵخانەی خۆی لە كوردستان و بەردی بناغەی دانراوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە، ئەم كونسووڵخانەیە لە ڕووی ژمارەی كارمەند و ڕووپێوی بیناكەوە گەورەترین كونسووڵخانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.بۆیە دانانی بەردی بناغە، كاری دروستكردنی كۆمەڵگەی كونسووڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر بەردەوامە، بۆ كاتی تەواوبوونیشی دەبێ ئیدارەی ئەمەریكا ئەو بڕیارە بدات، چونكە ئەم كونسووڵخانەیە زۆر گەورەیە لە ئاستی ناوچەكە و بۆ ئەمەریكاش زۆر گرنگ دەبێت، چونكە گەرەنتی پاراستنی ئەمنییەتی زیاترە به بەراوردی ناوچەكانی دیكە.هەروەها هەرێمی كوردستان باشترین و سەقامگیرترین شۆینە لە رۆژەهەڵاتی ناویندا ..پێگەی كوردستانیش لە ناوچەكە تا دێت بەهێز دەبێت ئەم بەهێزبوونە، بۆ وڵاتە زلهێزەكانیش گرنگ دەبێت، بەتایبەت ئەمەریكا.گەلی كورد هاوپەیمانی گرنگی ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بووە، هیچ كات كوردستان هەڕەشە نەبووە لەسەر ئەمەریكا.گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و بەتایبەت گرژی نێوان ئەمەریكا و ئێران وایكردووە كە بەرژوەندییەكانی ئەمەریكاو بەتایبەت بالیۆزخانەكەی لە ژێر مەترسیی دا بێ ، بۆیە گرنگە پێگەی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە كوردستان زیاتر بێت لەوەی له ناوچەكە هەیە و ئەمنییەتی تەواوی بۆ دابین بكرێت، چونكە ئەو ئارامی و ئاسایشەی لە كوردستان هەیه، گەورەیە و پارێزگاری لێ دەكرێت. ئەمەش پێشكەوتەكان و سەركەوتنەكان و هێزو پێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر بەهێز دەبێ بۆ هەنگاو نان بە ئامانجە گەورەكەمان كە ئەویش كیانی سەربەخۆ و دەولەتی كوردییە لە عێراق..لە مەیدانی تێكۆشاندا سەرقافڵەی پێشەنگی كوردایەتی و مەردایەتی سەیردەكرا زیاتر جێگای خۆی لە ناو دڵی جەماوەر دەكردەوە.پارتی بەردەوام بە پلان و پیلانی دوژمنانان ویستوویانە لەناوی ببەن یاخود گەر لە توانایان هەبووایە لەسەر زەویش ڕەشبكرێتەوە نەهێڵدرێت بمێنێت.چەندین جار بەشەڕ و كۆسپ و تەگەر تەنانەت پەنابردن بۆ كاری تیرۆری بۆ سیمبولی كورد مستەفای بازرانی سەرۆك مسعود بارزانی و كادیر و سەركردە و فەرماندە پێشمەرگەركان لە ئارا و بەردەوامی هەبووە بۆ لەناو بردنیان.دەیانزانی پارتی و سەركردایەتیەكەی چۆك دا نادەن بەردەوام دەبن لە خەبات و تێكۆشان واز ناهێنن لە ئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی تا گەیشتن بە بونیاتنانی مافێكی رەوا ئەویش كیانی دەوڵەتییە كوردییە ..