جولەکە و تورک و فارس و عەرەب
July 4, 2018
وتار و بیروڕا
لەگەڵ بوونی هەموو ئەو راستیانە و زۆر راستی تریش جولەکە بە داگیرکار دەزانن و فرمێسکی ساختە و درۆیین بۆ فەلەستینیەکان دەڕێژن، خۆ ئەگەر لە ئەنجامی بەردەفڕکێی فەلەستینیەکان جولەکە بۆ خۆ پاراستن بە گولەی پلاستیکی بەردهاوێژێکی فەلەستینی بریندار بکەن، ئەوا سێقؤڵی و بە یەک ئاواز دەیکەن بە هەرا و گەف و هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژ کردنی و نەهێشتنی جولەکە دەکەن، خۆ ئەگەر بوێرن ئەو گەف و هەڕەشەیە وەک خۆی جێبەجێ دەکەن.
خۆیانی داگیرکار بە موسڵمان و فریادڕەسی فەلەستینیەکان و داگیرکراوان دەزانن و جولەکەش بە داگیرکار ناو دەبەن، هەر چەندە من تێبینی و سەرنجی خۆم هەیە لەسەر ئەوەی جولەکە داگیرکارە، یان ئەو خاکەی وەرگرتۆتەوە کە سەردەمانێک لێی داگیر کراوە، کێشە لەوەدایە هەر کاتێک کورد وەک فەلەستینیەکان داوای سەربەخۆیی بکات، ئەوا یەکسەر تورک و فارس و عەرەب بە فتوای چەند بۆرە مەلایەکی خۆیان لە دینی ئیسلامی وەدەردەنێن و تۆمەتی جولەکە بوون و ئیسرائیلی دەدەنە پاڵ.
ئێ بە هەر حاڵ، تورک و فارس و عەرەب دەڵێن: جولەکە داگیرکارە و فەلەستینیکانیش داگیر کراون، خۆشیان داگیرکارن و ئێمەی کوردیش داگیر کراوین، سەیرکە لێرەدایە.. خۆیانی داگیرکار خۆیان بە خاوەنی فەلەستینیە داگیرکراوەکان دەزانن، ئێمەی کوردی داگیرکراویش دەکەنە هاوشانی ئیسرائیل، جا ئەگەر بە یاسای خۆیان لەگەڵیان بدوێین، ئەوانی داگیرکار جولەکە و ئیسرائیلی یەکەمن و ئێمەی کوردی داگیرکراویش فەلەستینین، چونک وەک ئەوان دەڵێن: دەبێ هەموو داگیرکارێک ئیسرائیل و جولەکە بێ و هەموو داگیرکراوەکانیش فەلەستینی بن.