کۆمەڵناسی سیاسی

کۆمەڵناسی سیاسی
ڕێنسانس بزوتنەوەی لەدایک بونەوە و نوێ بونەوەیە، لە ساڵی ١٤٥٢ کاتێک محمد فاتح شاری قوستەنیەی داگیر کرد بە سەرەتای سەرھەڵدانی ڕێنسانس دادەنرێت، ئەم شۆڕشی ھزی و ڕەخنەگریە لە ئیتاڵیا سەری ھەڵدا؛ چەند ھۆکارێ پاڵنەربون بۆ سەرھەڵدانی ڕێنسانس لەوانەش
١.نوسین بە زمانی نەتەوە، دانتی یەکێک بوو لە گەورەترین بیرمەندەکان کە بە زمانی ئیتاڵی دەینوسی ئەمە لەکاتێکدا بوو پێشتر زۆربەی نوسینەکان بە زمانی لاتینی بوو.
٢. سەرھەڵدانی چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە
٣. کۆچی بیرمەندان لە شاری قوستەنتینییەوە بۆ ئیتاڵیا.
٤. دروستبوونی چەندکۆمارێکی نەتەوەیی لە ئیتاڵیا
دەرئەنجامەکانی ڕێنسانس
١. دروستبونی ھەستی ڕەخنەگری و نوسن دژی ئاین و لاوازبونی ھەستی ئاینی و وەستان دژی بڕیارەکانی پاپا، کە سەرەتا بە نوسینەکانی ماکیاڤیللی و جان بودان دەستی پێکرد
٢. لەسەر ئاستی ئاینی بووە ھۆی سەرھەڵدانی بزوتنەوەی پرۆتستانت و پاشان لەسەر ئایتی ھزری داوای جیاکردنەوەی دین لە دەسەڵات کرا
٣. لەسەر ئاستی سیاسی پاڵنەر و ھۆکاری دروستبونی دەوڵەتی نەتەوە بوو و خواستی جیابونەوە لە دەسەڵاتی پاپا سەری ھەڵدا.
٤. ژیان دۆستی سەری ھەڵدا و خەڵک زیاتر بیری لە ژیانی سەرزەوی دەکردەوە نەک ژیانی پاش زیندوو بونەوە و وازھینان لە بابەتە ئەفسانەییەکان.
٥. ھەروەھا بووە ھۆی سەرھەڵدان و برەوپێشچوونی ھونەر و ئەدەبی نەتەوەیی و مللی بەتایبەت لە ئیتاڵیا ھونەر بە ھەموو جۆرەکانییەوە پێشکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا.
٦. چەندین فەیلەسوفی وەک دیکارت و کانت لەم قۆناغەدا ژیاون و نوسیویانە و پێشکەوتنی گەورە لەسەر ئاستی فەلسەفە ھاتە ئااروە.
٧. لەم سەردەمەدا دەسەڵاتی کەنیسە و پاشا لە ململانێی وپێکداداندا بوون و شەرستانیەتی ئیسلامی پردی پەیوەندی نیوان شارستانیەتی کۆن و شارستانیەتی نوێ بوو، ڕێنسانس بووە ھۆی دۆزینەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٤٩٢ و دۆزینەوەی راس الرجاء الێالح و پاشان بازرگانی و پیشەسازی و بەرھەم گەشەی گەورەی کرد ھاوڵاتیان داوای چاککردنی ڕیگاوبان و خزمەتگوزارییتن کرد، خەڵک داوای کەمکردنەوەی باجیان دەکرد بەوھۆیەوە شەر و پێکدادان لەنێوان جوتیاران و دەرەبەگەکان ڕویدا و نوسەر و بیرمەندان داوای کەمکردنەوەی دەسەڵاتی پاشایان دەکرد،

ماکیاڤیللی ١٤٦٩-١٥٢٧
ئیتاڵیا کە میراتگری شارستانیەتی ڕۆما بوو ئەوکات دابەش ببووە سەر پێنج ھەرێمی دژبەیەک و ناکۆک لەنێوخۆیانددا، ئیتاڵیا دەوڵەتی پاپا بوو بەڵام سەرەای ئەوە لە سەدەی ١٥ و سەرەتای سەدەی ١٦ دەوڵەتی نەتەوەیی لە ئەروپا دروستبوو بەڵام ئیتاڵیا ھەر بە پێنج پارچەیی مابویەوە، ١. شانشینی ناپۆلی لە باشور، دۆقیەی میلانۆ لە باکوری خۆرئاوا، کۆماری ڤینیسیا لە باوکری خۆرھەڵات، کۆماری فلۆرەنسا، دەوڵەتی پاپا(فاتیکان) لە ناوەڕاست، لەو سەردەمەجا ماکیاڤیللی دژی ئەم پارچەپارچە بونە نوسی و ھۆکارەکەشی بۆ پاپا و کڵێسا و دەگێڕایەوە و ئەوانی بەوە تۆمەتبار دەکرد ڕێگە دەدەن ووڵاتان دەستبخەنە کار و باری ئیتاڵیاوە و سەرروەتی ئیتاڵیا بەھەدەر دەدەن، لە ماوەی ١٤ ساڵ پۆستی ڕلوێژکاری گشتی دەوڵەتی فلۆرەنسا بوو، بەڵام پاش ئەوەی بنەماڵەی میدێتچی ھاتنەوە سەر حوکم لە نێوان ساڵانی ١٤٩٨-١٥١٢ ماکیاڤیلی ڕایکرد بۆ SainCasiano و ١٢ ساڵ لەوێ ئاوارە بوو، زۆر بە ھەژاری و لەمەترسییدا دەژیا، لەوێ دەستی کرد بە خوێندنەوە و نوسین و کتێبی (میر) و ( دەمەتەقێ)ی لەوێ نووسی، ئەو مەبەستی لە نوسنی ئەم کتێبە برتیی بوو کە ئاستی شارەزایی و لێزانینی خۆی دەربخات و بۆ پاشای فلۆرەنسا نووسی کە پاپاش سەربەم بنەماڵە بوو ھەروەھا ویستی توانای خۆی پیشانی بنەماڵەی میدێتچی بدات؛ ھەروەھا خولیای ئەوەی ھەبوو بەوھۆی ئەم کتێبەوە دەوڵەتی نەتەوەیی ئیتاڵیا دابمەزرێ. ماکیاڤیللی ریگەچارەی سیاسی و سەربازی بەتەواوی لە ئاین و ئەخلاق دوردەخاتەوە و دەلیت لە سیاسەتدا ئامانج بریتییە لە سەرکەوتن ئیتر گرنگ نییە کە چۆنە، ھەروەھا لە کتێبی (دەمەتەقێ) .

Top