چاكسازی زامنی بوژانه‌وه‌ی زیاتری كوردستانه
July 4, 2018
وتار و بیروڕا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و تێكۆشانی خوێنی هه‌زاران شه‌هید و شه‌و نخونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه له‌ئه‌مڕۆدا بۆ كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق شانازی و ده‌سكه‌وتێكی له بن نه‌هاتووی تاك به‌تاكی كوردستانیانه، بۆیه پارێزگاری كردن له‌م حكومه‌ته هه‌م ئه‌ركه و هه‌م به‌رپرسیایه‌تێكی ڕه‌هایه له‌سه‌ر شانمان، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌ر له رێكه‌وتی له دایك بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا هه‌نووكه كه‌م تا زۆر دوور و نزیك درێغی نه‌كردوه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كانی بۆ باشتركردنی ژیانی هاونیشتیمانیان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه چاوه‌ڕوانی زیاتر له حكومه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه به مافی خۆمانی ئه‌زانین و به‌هی خۆمانی ئه‌زانین.
ڕوونتر ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێن باشتر و چاكتره له‌وه‌ی بڕیاری سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بده‌ین، چونكه هه‌موومان ده‌زانین حكومه‌ت له سه‌رجه‌م پارته باڵاده‌سته‌كان پێك هاتووه، به‌ڵام هه‌موویان وه‌ك یه‌ك جدی نین له‌سه‌ر پرسی چاكسازی كه بابه‌تێكه پێویستی به قسه‌كردن و كاركردنی زیاتر هه‌یه.
له‌ڕاستی دا (پارتی دیموكراتی كوردستان) وه‌ك پارتی پێشه‌نگ له هه‌رێمی كوردستان پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له بانگه‌شه و هه‌نگاونان و كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ لایه‌نی تر ته‌نیا وه‌ك ڕیكلام و په‌رچه‌كرداری هه‌ڵبژاردن ووشه‌ی چاكسازی به‌كاردێنن، چونكه ئه‌زانن به ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی چاكسازی ئه‌وانیش ماڵئاوایی ده‌كه‌ن له‌گۆره‌پانی سیاسی كوردستان، بۆیه به‌دیدی من ئه‌نجام نه‌دانی چاكسازی كاتی یاریه‌كه درێژتر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كاریان ته‌نیاو ته‌نیا موزایه‌ده‌ی سیاسیه نه‌وه‌ك كردار و هه‌نگاو نان بۆ باشتركردنی ژیانی هاونیشتیمان.
ڕیفۆرم به هه‌موو ئه‌و لق و پۆپانه‌ی لێیده‌بێته‌وه ڕاسترین چاره‌سه‌ی هه‌نووكه‌یین بۆ ئێستای كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م هه‌نگاوه پیرۆزه كوردستان له ده‌ردێك نه‌جاتی ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێن شێرپه‌نجه، چونكه ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م دووڕیانێكین یان ئه‌وه‌ته ده‌بێت پشتگیری ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین كه سوره له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی چاكسازی یان ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ین كه‌له‌م دۆخه‌دا مێژووی سیاسی هه‌موو لایه‌ن و كه‌سێك به‌رپرسیاره؟!..
ئێمه پشت ئه‌ستورین به سه‌ركردایه‌تی پارتیمان و خه‌مخۆرانی خاك و نیشتیمان كه به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌پێناو زیاتر باشتربوونی ژیان و گوزه‌رانی كوردستانیان، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه كه‌پشتگیری و پاڵپشتی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن كه ئامانجی زیاتر به‌ره‌و پێش بردن و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستانه.