ئەو رێبازەی دۆزی كورد بە ئارٍاستەی سەربەخۆیخوازی و دەوڵەتسازی بردووە ..

ئەو رێبازەی دۆزی كورد بە ئارٍاستەی سەربەخۆیخوازی و دەوڵەتسازی بردووە ..
نەبوونی كیانی سەربەخۆیی بۆ گەلی كورد لە ماوەی سەدەی رابردوو ، كارەسات و زیانی گەورەی بە دۆزی كورد گەیاندەووە ، وایكردووە كە داگیركەران بە هەموو شێوازێكی دڕندانە لە هەوڵی سرٍینەوەی شوناس و مێژوویی و مافەرەواكانمان كار بكەن .گومانی لەوە دانییە كه‌ بێده‌وڵه‌تی، هۆكار بووه‌ كه‌ نه‌توانراوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پێویست بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ره‌فتار بكرێت و نه‌توانراوه‌ مامه‌ڵه‌ی كه‌سی خیانه‌تكار و خۆفرۆش بدرێته‌ پاڵ ئه‌م كه‌سانه‌، چونكه‌ له‌ هه‌رێمێكی بێده‌وڵه‌ت، ئه‌مانه‌ ئامرازێكی باشی ده‌ستی كه‌س و وڵات و پارته‌ دژه‌سه‌ربه‌خۆییەکانن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی له‌ دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان به‌كاریان بهێننه‌وه‌.پارتی بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی بەدرێژایی زیاتر لە نیوسەدەی رابردوو بەردەوام لە نێو رووداو و پێشهات و هاوكێشە نێودەولەتیی و ناوچەییەكاندا ئەزموونێكی زۆری بۆ رووبەرووبوونەوە نەخشە و مەرامی دوژمنانی كوردستان و خوێندنەوەی وردی بۆ ئایندەی دۆزی رەوای گەلی كورد هەیە .بەهۆی پیلانگێری ئیقلیمی و هەڵكرتنی گڵوپی سەوز تا رادەیەك نێودەوڵەتیی و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە هەرێمی كوردستان دووچاری ڕەوشێكی نەخوازراو بوویتەوە، بەڵام نابێت هەر بە ڕەشبینیەوە سەیری ئایندەمان بكەین و دەستەوەستان بین، گەر چی لە دوای ئەم خیانەتەوە كەڵێنێكی گەورە دروست بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ دڵنیابین كە ئاسۆیەكی رووناكمان لە بەردەم دایەو بە ئیرادەوە هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێین كەلای هەمووانیش روون و ئاشكرایە كە ئەمە یەكەم جار نیە گەلی كوردستان دووچاری ئەم دۆخە دەبێت، بەڵكو بەدرێژایی مێژوو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بەم شێوەیە گوزەری كردووە و هەوراز و نشێوی بینیوە هەر چەندە ئەمەی ئەمجارەیان سەركێشی و شكستی سەربازی و سیاسی نەبوو، بەڵكو خیانەت و پیلانێك بوو بە پاڵپشتی دەستێكی نێوخۆی كوردستان لەگەڵ ئەمەشدا سوپاس بۆ خوای گەورە و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەیان توانی ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن، بەڵكو لەماوەی رابردوودا پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان خۆراگرانە توانیان دەستكەوتەكان بپارێزن و رێگەیان نەدا خەونی دوژمنان بێتەدی، كە ئەمەش وای كرد كلیلی سەركەوتن نزیك ببێتەوە، چونكە لە 25/9/2017 رابردوو دوایی سەد ساڵ لە خەبات و تێكۆشان توانرا گەورەترین دەسكەوتی مێژوویی تۆمار بكرێت و ریفراندۆم ئەنجام درا و دەنگی زۆرینەی كوردستانیانی بەدەست هێنا كەئەمەش بووە سەنەدێكی نەتەوەیی لەبەرامبەر هەموو جیهان كە زوو یا درەنگ بەرهەمەكەی دێتە دی و هیچ هێز و لایەنێكیش ناتوانێت رێگری لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گەورەیە بگرێت. بۆیە كەسێ‌ مانای ئازادی و سەربەخۆیی نەزانێ‌ و ژێر دەست و كۆیلە پەروەردە كرا بێ‌ ئاستەمە لە هەستی ئازادی و سەربەخۆیی تێبگات . ئەوانەی دژی پێشمەرگە،هەست سۆزیان بۆ بەغدا بێ‌ سنوور و سیخوری و خیانەتیان كرد چ سوودێكیان بۆ كورد هەیە ..ئەوانەی هەمیشە بە ساز و دهۆڵی بەغدا لە دژی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان سەمایان دەكرد و تا دوایین سات ، كودەتایان كرد ، تی رۆریان كرد ، ،سووكایەتییان بە پێشمەرگە كرد و عێرا قێكیان پێش و كوردایەتیی و خۆشەویستی كوردستان خست دەبێ‌ چ هیوایەكیان لە سەر بونیات بنرێت. هەروەها دەبێ‌ پرسیار لە خۆمان بكەین كە دوای زیاتر له‌ 97 ساڵ ده‌وڵه‌تی عێراق چیی بۆ ئێمه‌ كردووه‌، قه‌ت وایكردووه‌ هه‌ست به‌ هاووڵاتیبوونی خۆمان بكه‌ین؟ ئایا شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ دروست بوو؟ ده‌ستوور و مادده‌ی140 ی نێو ده‌ستوور جێبه‌جێ كرا؟ ئایا عێراق هیچ گەره‌نتییه‌كی بۆ هاووڵاتی عه‌ره‌بی خۆی هه‌یه‌ تاكو بۆ كوردی ده‌رجه‌ دوو هه‌یبێت؟بۆچی ئه‌م هاوخێونانه‌مان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پیرۆزه‌ هه‌میشه‌ ده‌یان ئه‌مما و ئه‌گه‌ریان هه‌یه!‌. له‌ كاتێكدا بۆ پرسێكی وا ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌موو ئه‌مما و ئه‌گه‌ره‌كان بڕه‌وێنینه‌وه‌ و به‌ره‌و بە دیهێنانی ئامانجە گەورەكە بێ‌ هه‌نگاو بنێین و تاكه‌ شتێكیش كه‌ ده‌مانگه‌یێنێـته‌ ده‌وڵه‌تبوون، ئیراده‌ی به‌هێز و یه‌كرێزی و ته‌بایی و یه‌كگرتووییه‌، ئه‌گینا هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه‌ی بیانی نه‌ كه‌مترین مافی ئێمه‌ ده‌دات و نه‌ ده‌وڵه‌تیشمان بۆ دروست ده‌كات، بۆیه‌ كاتی قسه‌ی بێسودی بێئه‌نجام نییه‌، نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و رۆحی شه‌هیدان و كه‌سوكاری قوربانیانمان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان كرداریان ده‌وێت نه‌ك دروشم و گوتاری بێبه‌رهه‌م.ئاواتی له‌مێژینه‌ی هه‌ر تاكێكی كورد بنیاتنانی كیانی خۆی بووه‌ كه‌ تیایدا وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و تاكێكی تری خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، خودان شوناسی خۆی بێت و سه‌روه‌ریی خۆی هه‌بێت و پاشكۆ و ژێرده‌ستی هیچ نه‌ته‌وه‌ و هێزێكی دیكه‌ی بێگانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ قه‌ده‌ری كورد دوای هه‌زاران ساڵ هه‌ر ژێر ده‌سته‌یی بووه‌ و هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی قڕكردن و كوشتن و جینۆساید و تاڵان و ئاواره‌كردن و ده‌ربه‌ده‌ری بووه.سەدان ساڵ بێگانە پەرستی هیچ سوودێكی نابێ‌ وتەنیا كات بەفیرۆدانە.. ئەزموونی گەلی كورد بەدرێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی بە رابەرایەتی بارزانیی رووبەرووی چەندین پیلانگێری وخیانەتی ئیقلیمی،نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی بۆتەوە ، نموونەی هەر بەرچاو پیلانگێری ئیقلیمی و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بوو، كە پیلانێكی پێشتر دارێژراو بوو بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە دۆزی كورد لە باشووری كوردستان و سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كە وەك هەمیشە بە خۆراگری و بەخشینی خوێنی پێشمەرگە و حیكمەتی سەرۆك بارزانیی توانرا شكست بە دوژمنان بهێنێ‌.
دژایەتی ریفراندۆم سەربەخۆیی كە هەمووان دەزانن هەڵگری بیری سەربەخۆیی كوردستان لە ماڵباتی بارزان و شۆڕشە یەك بە دوای یەكەكانی بارزانیەكان و سەری هەڵداوە و رابەرایەتی ئەم بیرۆكەی سەربەخۆییە بارزانی و پارتیە، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم گەورەترین دەستكەوت بوو بۆ كوردستان كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی تاكی كوردی لە سەرتاسەری باشوری كوردستان و لە پرۆسەیەكی دیموكراتیانە و فەرمی و بەو ڕێژە بەرزە گەلی كوردستان دەنگی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، كە بێگومان ئەمەش بۆ دوژمنانی گەلی كوردستان كارەساتێكی گەورە بوو، بەوەی لەسەر دەستی پارتی و بارزانی ئەم دەستكەوتە بۆ گەلی كوردستان هاتە كایەوە بۆیە هەر زوو دووژمنان لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان و بە پیلانێكی داڕێژراو و لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر و لە خیانەتێكی نشتیمانی خاكی كوردستانیان فرۆشت بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی و داگیركردنی كوردستان بە نیازی لاوازكردنی پارتی و گەلی كورد و لە باربردنی ئەو مافەی گەلی كوردستانهەموو ئەوانەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پێكرد بەشێكن لەو قەیرانانەی كە بۆ پارتی و كوردستان دروستكراوە لەلایەن چەند كەسێك و بە پاڵپشتی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق و وڵاتانی هەرێمایەتی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەد لە تەمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و عەقلییەت و بیركردنەوەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. بۆیە پارتی هەڵساوە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی گونجاو بۆ بەرانگاربوونەوەی قەیرانەكان یاخود مەترسیەكانی سەر كورد و پارتی وەكو دووركەوتنەوە لە ئەنجامی ترسناكی مەترسیەكان یاخود وەلانانی، خۆ پاراستنی گەلی كورد و پارتی، خۆنەدزینەوە لە هەر رووبوبەروبونەوەیەكی ترسناك كە هاتبێت پێش میللەتی كورد و جەنگان دژی داگیر كەرانی وڵات و تۆمار كردنی داستانی مەزن و لەباربردنی خەونی دوژمنان بۆ داگیركردنی كوردستان و سڕینەوەی ناوی كوردستان بە بیانووی پاراستنی یەك پارچەیی خاكی عێراقی عەرەبی مەزهەبی، هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو لە كاتی خۆیدا و ئێستاش بە روونی لای هەمووان روونە دوای رازی نەبوونی جەنابی سەرۆك بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی و مانەوەی وەكو پێشمەرگەیەك بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ سەرۆك وەزیرانی كوردستان جارێكی دیكە دووژمنانی كوردستانی تووشی شۆك كردەوە،بەوەی كە ئامانج وستراتیژی سەرۆك بارزانیی تەنیا لە پێناو گەیاندنی گەلی كوردە بە ئامانج و مافەرەواكانی نەك خۆبەستنەوە بەكورسی و دەسەڵاتێكی كاتی و بەرژوەندی شەخسی.. هەموو نەیارانی كوردستان دەزانن دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی پارتی و سەركردایەتی سەرۆك بارزانی نزیكە. بۆیە سەرجەم ئەوانەی كە لە ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی كار دەكەن و بەربەست دروست دەكەن و بوونەتە لایەنێك لە قەیرانەكانی كوردستان بە درێژایی مێژوو دەزانن ناتوانن ئەو ئامانجەی تێكدەرانەی كە هەیانە و مەبەستیانە جێبەجێبكەن وەكو ئەوە وایە سەری خۆیان لەبەرد بدەن، لەبەر ئەوەی عەقلیەت و بیركردنەوەی پارتی و سەركردایەتی پارتی و ئیدارەدانی قەیرانەكانی بە شێوەیەك دیراسە كردووە و پلانی بۆ دارشتووە وایكردووە خۆی بۆ هەموو قەیران و هەنگاوە لە ناكاوەكان ئامادە بكات كە دێتە پێشەوە، چونكە دەزانێت هیچ كات دووژمنانی كوردستان واز لە مەرامی گڵاوی خۆیان ناهێنن بەرامبەر بە كوردستان ... بۆیە قۆناغی ئێستامان دەخوازێ‌ و دەبێ یەكڕیز و یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بین، چونكە مەرجی سەركەوتنمان پەیوەستە بەخۆراگری ویەك هەڵوێستی بۆ هێنانەدی ئاسۆیەكی رووناكتر بەرەو ئامانجەگەورەكەمان ..
Top