كاروانی پرشانازیی ورێگەی گەیشتن بە مافەرەواكان و رٍەتكردنەوەی پاشكۆبوون ..

كاروانی پرشانازیی ورێگەی گەیشتن بە مافەرەواكان و رٍەتكردنەوەی پاشكۆبوون ..
ناحەزانی كورد و كوردستان و كۆیلەكانیان باش ئەو راستەیە دەزانن كەوا كێ بە درووستی بۆ كورد تێدەكۆشی و خەبات دەكات و هەروەها ئەوەش باش دەزانن كێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان هەوڵدەدات و كێش توانی سەركەوتن بە دەست بێنێ‌ لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25/9/2017 ،گوومانیشی تێدانییە بەوەی ڕێبازی پارتی و بارزانی تاكە ڕێبازە بۆ گەیشتن بەئاواتی لە مێژینە و ئامانجی گەلی كورد و هەر سەربەخۆیش لەسەر دەستی ئەم ڕێبازە دێتە كایەوه ، هەر ئەمەشە وای لەدووژمنان كردووە ئاماژەی وورد و درشت بۆ ئەم ڕێبازە پیرۆزە بكەن كە نەخشەكەی باوكی ڕووحی نەتەوەیی مستەفا بارزانیی دایڕشتووە و بە دڵنییاییەوە ئەنجامەكەشی بەكیانی سەربەخۆیی كوردستان دێتە ئاراوە ، بەدڵنییاییەوە دووژمنان و داگیركەران هەموو جۆرە شێوازێكی درندانە و چەك و ئاگریان لە دژی پارتی و بارزانیی تاقیكردەوە و بەڵام هەرگیز بەرامبەر كورد هیچی پێنكراوەو هەر بۆیەش پەنای بردۆتە بەر نۆكەر و خۆفرۆشان كەبەداخەوە تائێستاش گرووپ و تاكە كەس ماون كار بۆ دووژمن دەكەن ، تاكە مەبەستیشیان هەر ئەوەیە بتووانن شكست بە پارتی و بارزانی بێنن ، نەخێر نەوەك دووژمنانی كورد و نەوەكیش نۆكەر و بەكرێگراوان ناتووانن ،بەڵكو هیز نییە لەسەر ئەم زەویە بتووانێت شكستی پێ بێنێت ،چونكە پارتی بەواتای كورد و كوردایەتی و بارزانیی یش بەمانای سەربەخۆبوونی كوردستان ، زۆران گرووپ و لایەن پێیانوایە پارتی دیمۆكراتی كوردستان بەكارە لاوەكییەكان دووچاری هەڵچوون دێت و لەدوایشدا شكست دەخوات ، بەڵام مێژووی دێرین و هاوچەرخی كورد شاهێدی دەدەن ،بەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی پشووەیەكی درێژی هەیە و دەزانێت چۆن و لەچ كات و ساتدا مامەڵە دەكات و هەر بۆیەش لەهەموو ململانێیەكدا سەركەوتن بەدەست دێنێت ،هونەری ئەمەش بۆ بناغەی دامەزراندنی دەگەرێتەوە كە باوك و هێمای كورد مستەفا نەخشەی بۆ داناوە و هەر نەخشەیەكیش بەدرووستی كاری لەسەردا كرابێت شكستی بۆ نییە ،بەڵكو ئامانجەكەی سەركەوتن و سەرفرازییه .. گەلی كورد كە پارتی و بارزانی خاوەنی ڕاستەقینەن ، سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان هەر لە سەردەستی سەرۆك بارزانییە ...
پارتیی دیموكراتی كوردستان ئەو رێبازە كوردانەیە كە بە هەموو تواناوە لە جیاتی خۆ سەرقاڵكردن بە حزبایەتیی بەرتەسك ئەوا كاری بۆ یەكریزی نەتەوەیی و ناساندنی دۆزی كورد كردووە بە جیهان ،بە هۆی پێداگری لە مافەرەواكانی كوردوكوردستان و هەڵوێستی نەگۆری رێبازی كوردایەتیی هەموو كات لە دۆست و دوژمنان ژمارەیەكی دیارو بەهێز و متمانە پێكراو بووە لە هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكاندا . پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتای دروست بوونی هەمیشە زوولم زۆری رێژمە یەك لە دوای یەكەكانی عراقی رەتكردۆتەوە هەرگیز بەوە رازی نەبووە بەژێر دەستەیی لە چوار چێوەی عێراقدا بمێنێتەوە هەمیشە بروای بە ئازادی یەكسانی هەموو گەلانی عێراق هەبووە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی وەك هێزێكی كاریگەر لە ناوچەكەدا خاوەنی چەندین داستان و بەرگرییە لە پێناو مافە رەواكانی گەلی كورد و رەتكردنەوەی ژێر دەستەیی و زوڵمی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق. لەوانەش شۆرشەكانی ئەیلوول و گوڵان شەڕی خواكورك و چەندانی تر تا دەگاتە رۆژگاری ئەمرۆ كە بینیمان بە بەرچاوی هەموو دوونیا پارتی تاكە هێز بوو لە شەڕی رووبەڕووبوونەی دژ بە رێكخراوی تیرۆستی داعش چەندین بەرگری و سەركەوتنی بەرچاوی تۆماركرد بەسەر تیرۆستان لە ناوچەكەدا . ئەوەشمان لە بیر نەچێت بەرگری پارتی دیموكراتی كوردستان لە رووداوی 16 ی ئۆكتۆبەر سەلمێنەری ئەو راستیەن كە توانی لە سحێلا ومخمور و گوێڕو پردێ پێش بە هێزەكانی عراق و عەشدی شەعبی بگرێت و تێك شكانی تانكی ئەبرامز لە پردێ و مەحموودیە و سحێلا، وەك تاكە هێز لە هەرێمی كوردستان لە بەرچاوی هەموو دوونیا نەیهێشت جارێكی تر خەلكی كوردستان مال و سامانی جێبهێڵێ و تاڵان و دەربەدەری دووبارە بێتەوە بەسەر خەلكی كوردستان. وە هەروەها خالێكی تری بەهێزی پارتی ئەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووی دروست بوونیەوە هەمێشە خاوەنی یەك بریارو یەك گوفتاری سیاسی بووە تا ئەمرۆ كە دەبینین هەرگیز پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی دوو گوفتاری سیاسی نەبووە، وە لە ڕووی پێگەی جەماوەریشەوە پارتی خاوەن جەماوەرێكە كە بەو پەڕی بیرو باوەری ئازادانە بروایان بە رێبازە پیرۆزەكەی بارزانی و ئامانج و كار و پرەنسیپەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە. هەرپاتیەوە بە پارتی دەمێنێتەوە گەر رۆژێكیش واز لە پارتی بهێنێ هەرگیز ئینیمای حیزبی بۆ لایەنێكی تر نیە، ئەمە بە پێچەوانەی هەندێ لایەنی تری هەرێمی كوردستان كە دەبینین لە كەمترین ماوەدا جەندین باڵ و گرووپی سیاسی تری لێ جیابۆتەوە . دوای رٍاپەرینە شكۆمەندەكەی ساڵی 1991 ،راستەوخۆ سەرۆك بارزانیی داوای لە گەلی كورد كرد 1992هەڵبژاردن بكرێ‌ و بۆ ئەوە كوردستان ببێتە وڵاتی دیموكراسی و دامەزراوەیی و هەرواش بوو و سەركەوتنی بە دەسهێنا.هەروەها رۆژی 25/9 /2017 لە پرۆسەیەكی زۆر ئازاد و دیموكراسیدا بە بەرچاویی هەموو جیهان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا ،لەو پرۆسەیەشدا هەرێمی كوردستان بە هەموو جیهان و عێراقی گووت كە گەلی كورد ئازادیخواز و سەربەخۆیخواز و دیموكراسی خوازە ، بەڵام بە پێچەوانەوە لە سەر ئاستی عیڕاق و ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناوی ئەقڵی دیموكراسی بەڵكو بە پێچەوانەوە كولتوری سڕینەوەی یەكتر و ڕەتكردنەوەی بەرامبەر سەدان ساڵە پەیڕەو دەكرێت و ئەم ئەوی دیكە ڕەت دەكاتەوە وە ئەگەر بێتو ڕەوشی سیاسی عیڕاق بە نمونە وەربگرین ئەوەمان بو دەردەكەوێت كە نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەكانی ئەم وڵاتە بە عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعەوە كاتێك جڵەوی دەستەڵاتیان بە دەستەوە بووە تا ئەمڕو سیاسەتی ڕەگەزپەرستییان پەیڕەو كردووە و بەرامبەرەكەیان پێ قەبوڵ ناكرێت بەهیچ شێوەیێك. شایانی باسە عیڕاق بە درێژایی قوناغەكان لە نێو دوخێكی ناجێگیردا گوزەری كردووە و گوزەر دەكات تا ئێستا وە یەكێك لە هوكارە سەرەكیەكان ئەوەیە كە پرەسیبی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانە كاری پێنەكراوە و نوخبە سیاسیەكان بڕوایان پێ نیە بویەش ناسەقامگیری سیاسی و ئاسایشی كومەڵایەتی بونی نیە و پێشم وانیە هەرگیز لە پڕوسە سیاسی عیڕاق دا سەقامگیری سیاسی بێتە ئاراوە. ئێمە وەك هەرێمی كوردستان بو ماوەی هەشتاو سێ ساڵ كەمینەی سوننەی دەستەڵاتدارمان تاقی كردوتەوە و ماوەی پانزدە ساڵیشە دەستەڵاتی شیعە تاقی دەكەینەوە بەڵام بە داخەوە هیچ كامیان وەڵامدەرەوەی مافە ڕەواكانی هەرێمی كوردستان نەبونە و نابن وە ئەم بەشداریەی ئێستامان لە پڕوسەی سیاسی عیڕاقدا لە ناجاریە وبە تایبەت بو پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوە پەرتەوازەیی و ئەو ڕەكابەریە ناشەریفانەی هندێ باڵ و حزبی سیاسی هەرێمی كوردستانە وایكردووە كە لایەنە سیاسیە كورد پەروەرەكان و نیشتیمان پەروەرەكان ناچار بكەن بەشداری سێاسی بكەن لە پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتەدا. كۆی ئەو هەڵسەنگاندنانە پێمان دەڵێن كە عێراق ناتوانێ‌ ببێتە دەوڵەتێكی دیموكرات و ئازاد كە تێیدا مافەرەواكانی گەلی كورد مسۆگەر ببێ‌ لە هەمانكاتیشدا كورد و عەرەب لە عێراقدا لە بە هەموو شێوەیەك لە رووی كەلتوور و مێژووە جیاوازن ـ بۆیە ئەزموونی رابردوو و ئێستامان پێمان دەڵێ‌ كە هەرێمی كوردستان دیموكرات ترین و سەربەخۆیخوازترین ناوصەی رۆژهەڵاتی ناوینە .. پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كە هیچ كات خۆی بۆ داگیركەران و دوژمنان نەچەماندۆتەوە و لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەز نەبۆتەوە تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان ..
Top