وڵاتی سەیر و سەمەرەی سیاسی
June 30, 2018
وتار و بیروڕا
+ خۆی گەندەڵی سیاسی و فکری بوو، کۆمەڵێ گەندەڵی لە خۆی کۆکردنەوە و دەیگوت: دەیگۆڕم.
+ لەسەر ئازادی بیروڕا ئەو دیلانەی دەکەوشت کە بیروڕای جیاوازیان هەبوو، کەچی بانگەشەی دیموکراسی و ئازادی و بیروڕای دەکرد.
+ بە وتار بۆ هەژاران هۆنهۆن فرمێسکی بەردەدانەوە و بە کرداریش گەورەترین مڵک و سەرمایەی بۆ کوڕەکانی جێهێشت.
+ باسی هەڵبژاردنی پاک و بێ گەردی دەکرد و ئامۆزا دەرنەچووەکەی خۆشی لە جێی کوڕە شەهیدێکی دەرچوو کردە پەرلەمانتار.
+ کەسانێک هەن بەسەر حزبەکانیانەوە بوونە بار، لەبەر کەمتەرخەمی و گەندەڵی و تووڕە کردنی خەڵک لە حزبەکانیان پێویستە بگۆڕدرێن و لە پلە و پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە، کەچی خۆیان کردووە بە دەمڕاست و ئەوان بڕیار لە گۆڕانکاری ناو حزبەکانیان دەدەن.
+عێراقچی و دژە سەربەخۆکان کوردستانی بوون و بە تاوان و سەربەخۆخوازان بە تاوانبار دەزانن.
+ کەس و دەستە و گرووپی وا چاو و روو قایم دەرکەوتوون، بە فەرمانی داگیرکارانی کوردستان دەجووڵێن و پێشمەرگەش بە میلیشیا و ئەنفالچی و سێڵڤیچی ناودەبەن.
+ ئەمیرە و قورئان بە دیاری بۆ مارکسیەکان دەبا و بە درۆ خوا و پێغەمبەر دێنێتە خەونی خۆی، لەولاشەوە خۆی دەکات بە نوێنەری دیموکراتخوازان و شیوەن بۆ نەبوونی دیموکراسی دەگێڕێ.