سەرۆك بارزانیی، رابەر و رێنیشاندەری سەربەخۆیخوازی و رەتكردنەوەی ژێر دەستبوون..

سەرۆك بارزانیی، رابەر و رێنیشاندەری سەربەخۆیخوازی و رەتكردنەوەی ژێر دەستبوون..
گەلان لە هەموو جیهاندا، لە چەقە رێگای خەباتی بێ وچانیان دا، لە پێناو دەستەبەركردنی ئازادی و سەرفرازی و شارستانی، هەمیشە خوڵقێنەری سەركردەی گەورەو شایستەو راستەقینەن. لە هەمان كاتدا، سەرۆكی دووربین و راستەقینەو دڵسۆزو كارامەش، هەمیشە كاریگەرترین فاكتەری بەرەو پێش بردن و گەشەپێدانی ژیان و چارەنووسی میللەتانە. ئەمە، نە پێداهەڵدانە بە تاك كەس و نە كەم كردنەوەیشە لە رۆڵی كۆمەڵ. بەڵكو راستییەكە وەك رۆژ بە ناوچەوانی مێژووەوە دەدرەوشێتەوە. لاپەڕەكانی خەباتی گەلان لە سەرتاسەری جیهاندا سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە هیچ میللەتێك بە بێ سەرۆكی خاوەن تاقی كردنەوەو بەرچاو روون و ئازاو هێمن و وردبین و داهێنەرو دەست پێشخەر، نەیتوانیوە دوارۆژی خۆی بە شێوەیەكی خوڵقێنەر دابمەزرێنێت.
یەك لە خەسڵەتە گەورەو بایەخدارەكانی سەرۆك بارزانی هەمیشە لەوەدایە كە ئەو پێوانەو رێبازە سیاسییەی پەیڕەوی دەكات، رێبازو كەلتوورێكی رەگوریشەدارو درێژخایەن و مێژوویەكی نەپساوەی خەباتە كە ئەویش رێبازو كەلتووری بارزانیی نەمرو بنەماڵەی شكۆداری بارزانیانە، بۆیە هەمیشە لە پانتایی سیاسەتی كوردیدا، دابو نەریتێكی وای داڕشتووە كە كەم لە میللەتانی ناوچەكە دابونەریتی دەوڵەمەندو ئەكتیڤی لەو جۆرەیان هەیە. بە بڕوایەكی زۆرو متمانەیەكی بەهێزی ئەوتۆوە جوڵاوەتەوەو جڵەوی كاروانی شكۆدارانەی میللەتی كوردی بەرێوە بردووە كە كەم لە تاقیكردنەوە سیاسییەكانی ناوچەكە بڕواو متمانەی لەو بابەتەیان بە سەرۆكەكانی خۆیان هەیە. بە ئازایەتی و جورئەتێكی ئەدەبی گەورەوە بڕیاری داوە كە كەم جار لە ناوچەكەماندا سەرۆك هەیە بەو جورئەتەوە بڕیار بدات.سەرۆك بارزانی ،هەمیشە سیاسەتەكانی لە چاوگی هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە میللەت دادەڕێژێت و بەڕێوەیان دەبات. بە مانایەكی دیكە، وەك چۆن جورئەت لە بڕیارەكاندا هەبووە، بە هەمان شێوە دیققەت و بەراوردكاری و لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندیی خەڵك و نەتەوە لەو بڕیارانەدا رەچاو كراوە. بۆیە، سیاسەتەكانی جەنابی سەرۆك، لە قۆناغە سەخت و ئاڵۆزو زەحمەتەكانی بیست و پێنج ساڵی رابردوودا، هەمیشە لەگەڵ هەست و نەستی خەڵكی كورد گونجاوەو لە هەموو پارچەكانی كوردستان بە دڵ و بە گیان لایەنگیرییان لێكراوە. هەروەها سەرۆك بارزانی خاوەن دیدێكی سیاسیی دووربین و وردو حەكیمانەی دوور لە هەڵچوون و ئینفیعالە. لە زۆر قۆناغدا، رەنگە كێشەی سیاسیی كورد بە هەڵە ببردرابووایەو میللەت زەرەری زۆری بكردایە ئەگەر حیكمەت و بیرتیژی و دووربینی ئەو سەرۆكە نەبووایە. سەرۆكایەتی هەمیشە لای ئەو نەوە دلێرەی بنەماڵەی شكۆداری بارزانیان تەنیا رووكەش و دروشمی بریقەدارو خۆڕەپێش كردن و لاف و گەزاڤی رۆژانە نەبووە، بەڵكو كارو بەرنامەو خزمەت و خۆخەریك كردن بووە لە بابەتە ستراتیژییەكانی پابەند بە بەرژەوەندییەكانی نەتەوەو میللەت.سەرۆك بارزانی جێگەی شانازییە بۆ كورد و كوردستان لەسەر هەموو ئاستە ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا ئەوەیە كە هەمیشە ئەندازیاری ئاشتەوایی و تەبایی بووە لە كوردستاندا. بەردەوام لە خۆبوردووانە بۆ ئاشتی و تەبایی كاری كردووە، بەردەوام هەوڵی داوە میللەتەكەی خۆی لە ناكۆكی و هەوای كینەو رق و بوغز دوور بخاتەوە. بەردەوام گیانێكی بێ ئەندازە بەرفراوانی هەبووە لە بواری لێبوردەییدا. لە كاتی توندیدا توند بووە. لە كاتی هێمنیشدا هێمن.، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پێوانەی لێبوردەیی یەك لە پێوانە گرنگەكانی كارو سیاسەتەكانی بووە.پیلان و نەخشەی پێشتر دارێژراویی داگیركردنی كەركووك ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە لایەن ئێران و بە پاڵپشتی میلیشییەكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكانی تر، بەداخەوە لە گروپی خیانەتكاری نێو یەكێتی و چەند لایەنیی نێوخۆیی هەرێم هەرێم بە هەزار و یەك بەهانە كەوتوونەتە گیانی ڕیفراندۆم كە پێیان وایە دەبا هەر ئەنجام نەدرابا یان دەبا بۆ ماوەیەكی دیارینەكراو پاشخرابا كەچی زۆربەی لەوانیش چوونەتە سەر سندۆقەكانی دەنگدان، دەنگیان بە بەڵێ‌ داوە بۆ ڕیفراندۆم، ئێستاكە هەندێ‌ لەم كەسایەتییە سیاسییانە وایان خەلك چاوەشە دەكەن كە وا بیربكەنەوە شتێكی قەدەغەیان ئەنجامەداوە..ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆمان بە ڕوونی دەردەكەوێ‌ هیچ شتێكی قەدەغە ئەنجام نەدراوە، گریمان گەر بەیانیش دووبارە ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێتەوە پێویستە دیسان دەنگ بە بەڵێ‌ بدرێتەوە،چونكە ئەمە مافێكی هەرە سادە و دیمۆكراسی هەر گەلێكە.... من بە پشت بەستن بە چەند خالێك كە سەرەنجتان بۆ ڕادەكێشم، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییـ 25/9/2017ی باشوور كوردستانی بە باش زانیمە و دەزانم: ڕیفراندۆم پرۆسەیێكی دیموكراسی و شەرعی و یاسایی و ئاساییە، بۆیە هەر لایەنێك ئەنجامدانی بە باش نەزانێ‌، دەكرێ‌ بڵێن خۆی باش نییە و دژی هەموو سیفەتەكانییەتی.بەدڵنییاییەوە هیچ بەدیلێكی ڕاستگۆیانە كە لە ڕیفراندۆم باشتربێت نە لە نێوخۆ و نە لە دەرەكی باس نەكراوە، ئەم بەدیلانەی كە باس كراون زیاتر بۆ سۆڕانەوەی كورد بووە لە چوارچێوەی بازنەیێكی بەتاڵەوە.ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی سەڵماندی ، كە ئەو ناوچە كوردستانیانەی ئێستا لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن ، هەر ناوچەی كوردستانین، گەر بە هەر هێزێكیش لە ژێر دەستمان دەربینن ئەوە بەداگیركراوی دەمێنێنەوە، چونكە زۆرینەی خەلكی ئەو ناوچانە دەنگیان خستووتە پاڵا دەنگی خەلكی ناو ئیدارەی هەرێمی كوردستان. ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆتە بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگر، كە ئەمڕۆ بێ‌ یان سبەی دەبێ‌ هەر گەلی مەزڵۆمی كوردستان بە مافە ڕەوایەكانی خۆیان شاد ببن كە ئەویش خۆی لە سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون دەبینێتەوە.بەدڵنییاییەوە وەك سەرۆك بارزانیی ئاماژەی پێداوە هێرش و پیلانگێریی نەخشە و مەرامی پێشتر دارێژراو بوو و ئەگەر ڕیفراندۆمیشمان ئەنجام نەدابا ئەوە حكوومەتی عێراق بە بەهانەیەكی تر و بە شێوازێكی تر هەر ڕووبەڕووی ئێمە دەبوویەوە،جا ئەم كات ڕێگەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیشمان دادەخراو و لە دەستمان دەچوو،تەنانەت وای لێدەهات خوزگەمان بۆی دەخواست.بۆیە ریقراندۆمی سەربەخۆیی هەنگاوێكی ستراتیژی و پرۆسەیەكی گرنگ و مێژوویی بوو لە دیرۆكی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و كوردستان و لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرهەمەكەی دەبینن كە خۆی لە شكۆ و سەرفرازیی نەتەویی دەبینێتەوە..
سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە كات و ساتێكی هەستیاردا كە ناوچەكە تێیدا گوزەر دەكرد بە بە سەرۆكایەتی بەڕێز مەسعوود بارزانی سەركەوتنی بەدەستهێنا لەگشت پرسی، سەركردە عێڕاقیەكان بەبێ جیاوازی كەوتنە بڕیاردان و قسەكردن دەربارەی كورد كە سەرجەم بڕیارەكانیشان نابەجێ بوون، بەمەش نەوەستان بەهاوكاری دەستێكی ناوخۆ كە بەرپرس بوون لەچەندلایەنەكی سیاسی ناوچەكێشەلەسەرەكانییان داگیركرد پاشان گەماڕۆی ئاسمانی و زەمینیان خستەسەركورد .پشكی كوردیان داشكان لەبوددجەی عێڕاق، ریفراندۆمییان بەنادەستوری لەقەلەمدا و داوای هەڵوەشاندنەوەشی دەكەن بەمەش نەوەستاوە داوای دەستگیركردن و لێ پێچینەوە دەكەن بۆ هەندێ كەسایەتی و بەرپرسی كورد كەسەر پەرشتیار و بەژداری گشت پرسیان كردوە. بۆسەرخستنی هەوڵەكانیشیان گەلی كورد تا ئێستاش بەشێكن لەعێڕاق برسی و زەلیلی دەكەن لەگەل لێسەندنەوەی سەرجەم مافەكانییان. دەبێ‌ بەوسەركردە عێراقییەكان بە خۆیاندا بچنەوە و باش بزانن كە هەولێرو بەغدا دووخاكی جیاواز دووگەل و زمان و كلتوری جیاواز یەك دەگرن و دەبن بەیەك پارچە؟، تائێستا بەرێكەوتنی سیاسی نێو دەوڵەتی بوبێت یان ناوخۆی لەگەل یەكدا هەلیان كردوە بەڵام ئێستا كورد، كوردە وعرەبیش عرەب، كوردستان دەوڵەتئێكە كە لەداهاتوو بەناچاری عێراق و جیهان دانی پێدا دەنێن، ئەمرٍۆ یا سبەی دەبێ‌ جیهان بزانێ‌ كە ئەو مافە زەوتكراو بۆ خاوەنە رەسەنەكەی بگەرێتەوە و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیش ئەو بریارە مێژووییە یەكریزییە بوو كە سەرۆك بارزانیی بە حیكمەتی خۆی توانیی بە جیهان بڵێ‌ كە گەلی كوردیش مافی دەوڵەتبوونی هەیە و چیتر زوڵم و ژێر دەستی و بێ‌ دەوڵەتی قبوڵ ناكات .سەبارەت بە رەمزو تێكۆشەرانی كورد كە یەك لەوان پێشمەرگە و سەركردە و دڵسۆز و خەم خۆری كورد بەرێز مەسعود بارزانی ئەو كەسایەتیەی كە هەموتەمەنی خۆی بۆكورد و هێنانەدی ئامانجەكانی تەرخانكردوە . كە گشت پرسیش یەكێكە لەشانازیەكانی ئەوكەسە مەزنە كە ئاواتی هەموو كوردە، بۆیە دەبێت هەمومان رێز لەوكەسایەتیە مەزنە بگرین و وەعێڕاقیش لەبیرنەكات كەچ دڵسۆزیەكی بۆیان نواندوە پێویست ناكات چیتریش خۆمان بەگشت پرسیەوە سەرقاڵ بكەین 25/9 بوو بەمێژوو، ئابڵوقە و گەمارۆكان تێكشان و زیاتر لە جاران گەلی كورد بەرەو پێشەوە و بەهێز بوون هەنگاو دەنێ‌ . بۆ گەلی كورد ئامانجی خۆی پێكا ئێستا تەنیا چارەسەر لەسەرمێزی گفتوگۆیە تا هەموكێشەكان چارەسەربكەن، بۆیە سڵاو لە.. سەرۆك بارزانی سیمبولی رزگاریخوازی و ئازادیخوازی و سەربەخۆخوازی كورد. سڵاو لەكورد بەرەوئاوات هەنگاومان ناوە ئارام بگرن پێگەیشتنمان نزیكە پشت بەخودا و بەهەوڵی دڵسۆزان یەك رێزی بۆكورد و بەرەو لووتكەی سەركەوتنی یەكجاریی..
Top