ئایا ئێران دەڕووخێ؟!!!
June 28, 2018
وتار و بیروڕا
چوونکە یەکەم ئێران ووڵاتێکی زلهێزە.
دووەم شیعە حوکمی بەدەستە و شیعەیزم بیرو باوەڕەو دە توانێت هەموو شیعەیی جیهان بەیەک فەتوالەناوئێران کۆبکاتەوەبۆسەرکووت کردنیان!
سێ یەم ئێران پەلی کێشاوە بۆدەرەوەیی ئێران و ئەگەر بیەوێ جەنگ وەڵام بداتەوە ئەوا دەیی باتەوە دەرەوەیی ئێران و لە ووڵاتەداگیرکراوەکانی وەک و ئێراق و سووریادا ئەنجامی دەدات!
لە ئێستادا ئەم خۆپیشاندانانەیی ئاسایی وەرگرتووە تاوەکو ڕق و کینەیی خەڵک کەمێک بەتاڵ بێتەوە و هاوکات ئەم خۆیی بۆجەنگێکی گەورەترئامادە بکات کەبەداخەوە بەپێشبینی من لە ناوچە کوردستانی یەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاواتێناپەڕێت!
ئەگەریی زۆریی هەیە بۆئازاردانی کوردەنیشتمانی یەکان و ڕکابەریی ئەمریکا هێرش بکاتەسەر هەولێرلەگەرمەیی شەڕەکانی دایاخود شانەنووستوەکانی خۆیی لەوشارەدابەکاربهێنێ وتەقینەوە لەچەندشووێنێک و چەندجارێک ڕووبدات بۆتێکدانی ئارامی کورد!
بەڵام پرسیاریی ئایا ئێران دەڕووخێ تاڕادەیەک لە ڕوویی زاراوەوە هەڵەیە و ئەگەروەڵامی بدەینەوە دەڵێین نەخێرئێران هەڕگیز ناڕووخێ چوونکە ئێران و ئێرانیزم و شیعەو شیعەیزم لەیەکتریی جیان دەکرێت بڵێین بەڵێ حکومەتی مەلا دەڕووخێ !بەڵام ڕووخانی دەوڵەتی ئێران بەم دەموو دەستە و وەک ئەوەیی ئێمە دە مانەوێ نابێت و ڕوونادات لە بنە ڕەتتدا ئێرانیزم زۆر لەشیعەیزم و حکومەتی عەمامە بەسەریی ئەو ووڵاتە گەورەتروو بەرفراوانترە!وە ئێرانی یەکان زۆر لە حکومەتی شیعە نەژاد پەرسترن!!!وتەواویی ئەو خاکەیی نەتەوەکانی کوردو فارس و بەلوج و لووڕو توورک و عەرە ب و ئەرمەنەکانی وجوولەکەشی لەسەردەژین بەمووڵکی فارس دەزانن و باس کردنیشی بەهێڵی سوور وتائستاش کەس لە ئۆپۆزسیۆنی ئەو ووڵاتە بەکوردیشەوە زاتی نی یە لە بەردەم شازادەکانی شاپەهلەویشدابڵێ خاکمان لاتانە!!!!!ئێرانیزم زۆر لەوە بەهێزتروو بەرفراونترە کەئێمە تێی دەڕووانین و دابەشکردن و جیابوونەوەیی نەتەوەکانی ترلە چەمکی ئێرانیزم دائەچێتە خانەیی خیانەتەوە!ئایائەزانن ئێرانی یەکان وەک ئێمە لێبووردەنین لەخیانەت کردن؟!!!!!!!!
هەربۆیە ئێران وابەئاسانی ناڕووخێ و کورد بەتایبەت بەئاسانی لەناوچەکە ناتوانێ خاوەنی دەوڵەتێ خۆیی بێت لەڕۆژەڵاتی کوردستان بەم زوانەو ئەگەرپاش هەموو ماندووبوونوو شەڕبۆکردنێکیش ببنە هەرێمێکی وەک ئێمەش ئەوا هەم لەتاران وهەم لەناوخۆش کێشەیی زۆریی وەک ئێمەیان بۆدروستەکرێت!
هەربۆیه کورد لەکاتی جەنگی مەلاکانی شیعەو لەدوایی ئەوانیش لەگەڵ حکومەتی تازەیی ئێراندا دەبێت خۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەرم ئامادەبکات کە تێیدا خۆیی لەسەرکەوتن و شکست دەبینێتەوە،بەداخەوەم کوردلەهیچ پارچەیەکی کوردستان جیاوازیی فکریی توندڕەوانەکۆیان ناکاتەوە بەڵام فەرهەنگی فارس وفرەنەتەوەیی لە ئێران گاریگەریی لەئاستی ڕۆشنبیریی کوردانی ڕۆژهەڵات کردوە و بەراورد بەناوچەکە ڕۆشنبیریی کۆمەڵایەتی لەوو ووڵاتە زیاترە هیوادەخوازم کورد سوودیی سیاسی لێوەربگرن و لە شەڕوو پێک دادان بەدووربن وسوودلەهەڵەکانی هەرێمەکەیی ئێمەوەرگرن و پێکەوە بەیەکگرتوویی ڕووبەڕوویی ئێرانیزم وشیعەیزم عەمامەبەسەرەکانی ببنەوەو بتوانن مافەکانی کوردلەوو ناوچە بەدەست بهێننەوە.
هەرێمی کوردستانیش ئەبێت ئاگاداربێت دواپەلەقاژەیی ئێران لە هەرێم دادەبێت و بێ زیان لێی دەرناچین!
لەڕوویی کۆمەڵایەتیشەوە بەهۆیی جەنگ وبرسێ تییەوە ئەگەریی زۆریی زیادبوونی ژمارەیی دانیشوان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بازاڕ زیاد دەکات و کێشەکۆمەڵایەتییەکانیش سەردەکێشێ و جێگەیی نیشتەجێ بوون و بێ کاریی زیاتر .