کوردانی ڕۆژهەڵات لەنێوەندیی ناسێۆنالیزمی کوردیی و سۆسیالیتی دا..

کوردانی ڕۆژهەڵات لەنێوەندیی ناسێۆنالیزمی کوردیی و سۆسیالیتی دا..
کوردانی ڕۆژهەڵاتی خۆشەویست ئەو بەڕێزانەیی زیادلەسەدساڵە خەباتی کوردایەتیان لەگەڵ قازیی نەمر دەسپێکردو لەدوایی قازیش بەهەموو هەڵچوون و داچوونەکانی سیاسی یەوە دەست بەرداریی هەستی ناسێۆنالیستی کوردیی نەبوون و کلتورو دابونەریتی کوردەواریی خۆیان پاراست بەجۆرێک زۆرکات جێگەیی ئیرەیی فارسەکانن لەڕوویی ناسێۆنالیستی یەوە بەڵام بەڕاشکاوانە لەڕوویی زمان و زاراوە وە تووشی داتەپینێکی گەورەبون و زمانی کوردیی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بەباشوور بەداخەوەلەمەترسی دایە.
بەهەرحاڵ کوڕان و کچانێکی خوێن گەرم و پڕلەئازادیی خوازیان هەیەو هەرگیزلەخەباتی کوردبوون دانەبڕاون ئەوەیی جێگەیی خۆش حاڵی یە لەگەڵ خەباتی کوردانەیان جوانترن خەباتی مەدەنی و پەیڕەوکردنی خەباتێکی مۆدێرنانەیان لەژیانی تاک هەیەو بەوپەڕیی ئازادی و چاونەترسانەوە لەناوخێزان و کۆمەڵگالەمافەکانی ژن و مناڵ وبەووتەیی خۆیان بەرابەریی دەدوێن زۆرکات مرۆڤ سەرسامی ژیان و ئازادییەکەیان دەبێت و زۆر هەست بەئاسودەیی دەکەیت وەک تاک لەنێویاندا،بەڵام ئەوەیی جێگەیی داخە ئەم گەنجە ناسێۆنالیستەخوێن گەرمانەیی کوردتادێنە ئەم دیو واتاهەرێمی کوردستان و دەچنە زڕگوێرو لەناو (کۆمەڵەیی کۆمۆنیستی ئێران )لەوڕێکخراوە دەبنە ئەندام و کاریی سیایی ئەنجام دەدەن کوردن هەرکە پایان لەناوخاکی زڕگوێزنا ئیتر جۆرێک پەروەدە دەکرێن دەبنەتاکێک نەک کوردنین دەبنەدوژمنی تۆش ئەگەر باس لەکوردبون بکرێت تاک لەوێ کراسی ئاودامانی کوردی بەجۆرێک لەبەردادەکەندرێ ئەگەربێت و زۆر بگەنە ئاستی تووڕەیی لەبەرام بەرەکەیان لەبریی جنێوویی ناشرین بەیەکتریی دەڵێن(کوردە)!!!!!!یانی ئەوپەڕیی نەزانی ئەوەیی خۆمان لەگەڵ ڕێزم دەڵێین(گوێدرێژ)دەیان جارو لەگەڵ زۆرینەیەکیان بەگیرهاتووم لەسەرسووکایەتی کردن بەکورد!هەرخۆشیان لەنێو خۆیاندا زۆرینەیی کێشەناوخۆیەکانیان کەکردنی بەچەندین بەرەو باڵ و حیزبی ترەوەهەمان کێشە هۆکاربووەو بە ئێستەشەوە ئەو وورەوورەیی کەتێ کەتێیاندایە هەرهەمان باسی منە!کۆمەڵەیی کۆمۆنیستی ئێران کە لانکەکەیی لەنێوکورداندا لەشاریی سنەیی زێدەئەزیزەوە سەرچاوەدەگرێت وچەندین کوڕیی گەنج و خوێن گەرم وکچی سەربەرزلەوپێناوەداشەهیدبوون و تەنانەت هەندێکیان خانەوادەکانیان لەوپێناوەدا بەخت کرد هەمیشە بەگیانی کوردانەوە دێنه ناوڕێک خراوەکەوەو بەڵام بەداخەوە هەرلە ڕێگەوەو لەشەش مانگی یەکەمی ئامۆزشگایاندا ئیترشتێک نامێنیت بەناویی کوردبوونەوە ئێستا بێ ئاگان لەوەیی ئەگەر داوالەدەبیرئەوەڵ و بەرپرسانی فکریی ڕێک خراوەکەیان نەکەن و وازلە وەبهێنن نەبنە کلکی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی لەمەزیاتر ئەوا وەک ئەوە وایە خەباتی چەندین ساڵەیان ئاویان کردبێت بەبێژنگ دا چوونکە ئەمانەلە ئایدۆلۆژیایی خۆیاندا تەنهائێرانین و خەریکی ئێران چێتین و باوەڕیان بەکوردبوون نی یە و مافی خۆیان و کوردیان لە نەخشەیی ئێرانداکورت کردۆتەوە لە نان و یەکسانی و بەرابەریی ژن و پیاو ئازادیی تاکەکەسی داو هیچ گرنگی یان بەمافی کورد وەک نەتەوەنەداوە نەک گرنگی پێنادەن بگرە ئازایەتی وجورئەتی باسکردنی خاک مان لایی دەوڵەتی ئێرانە نی یە!بەداخەوە ئەم ڕێک خراوە بۆئایندەیی کورد هەمان ئەوکارەساتەدەبێت کەئێراق چی یەکانی هەرێمی کوردستان و بەدیاریی کراویی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرکوردی هێناو لەناوچاویی هەربەرپرسێکی ئەم ڕێک خراوە لەدوایی هەناسەدانێکیان لەدەوڵەتی ئێراندا شەڕیی براکوژیی دەبینم لەبەرامبەرکوردانی ناسێۆنالیتی ڕۆژهەڵات و هیج کات جێگەیی ئومێدنین و جگەلەئازارو نەهامەتی بۆکورد هیچی ترمان بۆخڕناکەنەوە!بۆیەدەبێت ئەم ڕێک خراوەیان بایکۆتی سیاسی بکرێت یان دەبێت بەبۆچوونی خۆیدابچێتەو ولەگەڵ دیموکرات و زەحمەتکێشان وەگوفتووگۆبێت و پشتیوانی خۆیی بەکاروچالاکی وئایدۆلۆژیابۆکوردانی ڕۆژهەڵات بسەلمێنێ ئەگەرنا ئەمەم ووت کوردانی ڕۆژهەڵات هیچ کات حالیان لەحاڵی کوردانی هەرێمی کوردستان خۆشترنابێت و زۆرینەیی چارەڕەشی و بەدبەختیان لەسەردەستی ئەم ڕێک خراوەدەبێت.
Top