ته‌حه‌دیه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان(هێزی چه‌كداربه‌نمونه‌)

ته‌حه‌دیه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان(هێزی چه‌كداربه‌نمونه‌)
هێزی چه‌كدارهه‌موو ئه‌وهێزانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن خێڵ وحزب وشه‌خسه‌وه‌ ته‌حه‌كومیان پێوه‌ده‌كرێت وئاڕاسته‌ده‌كرێن بۆبه‌ده‌ست خستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت،به‌و واتایه‌ی هێزی ناڕێكخراو هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی حوكمه‌تدان ودور له‌ویستی حوكمه‌ت جوڵه‌یان پێده‌كرێت،ئه‌وهێزانه‌ خاوه‌نداریه‌تیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پێناكرێت وله‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی نیشتیمان وه‌لائوبه‌ڕائی تایبه‌تیان هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئامانج وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت،هه‌میشه‌ده‌سته‌واژه‌ی(میلیشیا)له‌ناو كورددا به‌ناوزڕاندن وئیهانه‌ كردن لێك دراوه‌ته‌وه‌،له‌كاتێكدا ئه‌وچه‌مكه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ هێزێكی جیاوازكه‌له‌ساڵی(1908)له‌ئه‌مریكا به‌كارهاتووه‌،له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ودروست بونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن سوپای نیشتیمانی فاكته‌رێكی به‌هێزی دروست كردنی ده‌وڵه‌ته‌ حه‌تمیه‌،هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ سوپایه‌ك له‌نه‌وه‌كانی نیشتیمان ته‌نزیمه‌وبه‌ڕێكخراوه‌یی بكرێت له‌سه‌ربنه‌مای پاڕادایمی ودیسپلینی تازه‌ی مۆدێرن كه‌سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌خۆبگرێت له‌یه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربازیدا،به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی ئه‌وه‌ ڕاسته‌ كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ له‌ژێرهه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردندا بێت پێویسته‌ پارێزگاری لێبكرێت به‌ڵام نابێت كۆمه‌ڵگه‌به‌عه‌سكه‌رتاریه‌ت بكرێت،له‌داوی نه‌وه‌ده‌كای سه‌ده‌ی ڕابردوو دامه‌زراندنی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكێشه‌هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات وكوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌پڕشكی ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ كه‌ده‌مێك نه‌بوو جیهان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری هاوته‌ریب وئاشنا بوون،له‌وچوارچێوه‌یه‌دا خودی هێزه ‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان له‌نێوان چه‌ندین پاڕادۆكسی سیاسیدا قه‌تیس مابون كه‌جه‌وهه‌ری گۆڕانكاریه‌كان گرفتی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی بوو له‌وكاتدا،هه‌ربۆیه‌ هێزه‌ ده‌سه‌ڵات گره‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كیان بینی له‌یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌وپه‌رتكردنی هێزی كوردی،لێره‌دا پرسیارده‌كه‌ین مه‌ترسیه‌كانی فره‌ی هێزی چه‌كداربۆسه‌رئاینده‌ی هه‌رێم چین؟لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین ئه‌وفره‌یه‌ی له‌هێزی چه‌كداری هه‌رێمدا هه‌یه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌داهاتودا به‌دیار ده‌كه‌وێت،په‌رته وازه‌یی وفره‌یی هێزی چه‌كدارهیچ گرنتیه‌ك نیه‌ بۆسه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ(1/5/1994 -17/9/1998 )كه‌خاوه‌ن ئه‌زمونێكی تاڵین له‌و باره‌یه‌وه‌،بۆیه‌ پێویسته‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ڕێكبخرێن وبه‌ دامه‌زراوه‌یی بكرێت،ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی چه‌ندین فاكته‌ر:
1-پلۆڕالیزمی هێزه‌ چه‌كداره‌كان زیانی زۆری به‌ئه‌زمونی حوكمڕانی وپڕۆسه‌ی دیموكڕاسی و(ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات)گه‌یاندوه‌،چونكه‌ ئه‌وهێزانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تیان به‌ئه‌جێندای تایبه‌ت كردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌پێناوپاراستنی سنورو وڵاتدا كاریان نه‌كردووه‌،باشترین نمونه‌ش ڕوداوه‌كانی كه‌ركوك بووكه‌تاوه‌كوئێسته‌ش له‌زیهنی كورددا ده‌زرینگێته‌وه‌،كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی نه‌بونی یه‌كڕیزی وسوپایه‌كی نیشتیمانی موه‌حه‌د بووكه‌له‌ژێرسایه‌ی حوكمه‌تی هه‌رێمدا ڕێك نه‌خرابوو وبه‌نیشتیمانی نه‌كرابون.
2-په‌رته‌وازه‌ی هێزی چه‌كدارله‌هه‌ر وڵاتێكدا به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوه‌خۆی لێده‌كرێت،به‌مانایه‌كی تر ڕێگه‌خۆشده‌كات بۆسه‌رهه‌ڵدانی تیرۆرو گروپی جیاواز،به‌شێوه‌یه‌كی پاسیڤیزمی دۆخی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌مه‌ترسیه‌وه‌،لایه‌نگری وناڕێكخراوه‌ییان دۆخی تۆتالیتاریزم وپاوانخوازی ده‌خۆڵقێنێت،هه‌رێمی كوردستان به‌قۆناغی شه‌ڕی ناوه‌خۆدا گوزه‌ری كردوه‌ تاوه‌كوئێستاش دۆخی دووئیداره‌یی وتۆخبونه‌وه‌ی سنوره‌كان ئه‌گه‌رێكه‌ له‌هه‌مووكات زیاترچاوه‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی لێده‌كرێت.
3-هێزی چه‌كداربه‌رده‌وام ڕێگره‌ له‌پڕۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات وسه‌پاندنی هه‌ژمونی حزبی باڵاده‌ست به‌سه‌ر ئابوری وسیاسی وڵاتدا،ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ده‌ستوه‌ردان له‌پڕۆسه‌ی سیاسی وهه‌ڵبژاردندا له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری وده‌ستوه‌ردان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وله‌كارخستنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت،هه‌رهێزێك ڕێك نه‌خرێت به‌پێی یاساوه‌ك( تابوری پێنجه‌م )ڕۆڵی سلبی ده‌بینێت له‌پێشێل كردنی یاساومۆڕاڵه‌ بایه‌خداره‌كانی میلله‌ت وئیداره‌دانی وڵاتدا.
له‌وبواره‌دا ده‌توانم ئاوابڵێم كه‌بۆ نوسه‌ری ئه‌ودێڕانه‌ ده‌ركه‌وتوه‌دۆخی كوردستان زۆر ناهه‌مواره‌به‌مانایه‌كی تركوردستان سه‌رزه‌مینێكه‌ هه‌موان خه‌ریكی ڕاوكردنی یه‌كترین،چونكه‌ زاڵبونی هه‌مان عه‌قڵیه‌تی كۆنی هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌ له‌شاخ وهه‌ربه‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تیش ئیداره‌ ده‌كرێت،ئه‌مڕۆكوردستان پێویستی به‌پلانی ستراتیژی وسه‌ربازی تۆكمه‌ هه‌یه‌كه‌ خۆی له‌دیسپلین و دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌ تاوه‌كو چاوو ببڕێته‌ ئاینده‌ی خۆی و دۆخه‌ ڕابردوه‌كانی تێپه‌ڕبكات،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ هێزه‌چه‌كداره‌كان له‌ژێرسایه‌ی یاساو یه‌ك ناونیشاندا ڕێك بخات،ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ناوزه‌ویه‌كی ده‌وره‌ دراوه‌ به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌ كه‌ڕه‌گ وڕیشه‌و باگڕاوندی مێژووی قوڵی هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌هێنێت هێزه‌چه‌كداره‌كان ڕێك بخرێن وبه‌دامه‌زراوه‌یی بكرێن،(شه‌ڕه‌فخانی به‌دلیسی)ده‌ڵێت:هۆی یه‌كنه‌گرتن وجوداخوازی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌فره‌تێكی خودایی كه‌وایكردووه‌ كورد خۆخۆر بێت وهیچ به‌هیچ نه‌كات،ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌كه‌ن هه‌بونی ده‌سه‌ڵات وهێزی چه‌كدار كاتیه‌وهه‌رگیز نه‌مرییان پێنابه‌خشێت به‌ڵكو دورنیه‌ كۆتاییه‌كه‌ی له‌ناوچونی خودی هه‌ڕه‌مه‌كه‌ بێت،بارودوخی سه‌ربازی ومیلیتاریزمی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی قه‌یرانه‌كان ناكات ومێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ هێزی چه‌كدارومیلیتاریزمی سه‌ربازی تاجی زێڕین نابه‌خشێته‌ سه‌ركرده‌وكۆمه‌ڵگه‌كان.

ابراهیم شێخ محمد
Top