هاوپەیمانیەکی سەیر

هاوپەیمانیەکی سەیر
باڵێکی ناو یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی رادەستی حەشدی شەعبی کرد، حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی گوندەکانی دەورەبەری کەرکوک چۆڵ بکرێن وعەرەبیان لێ نیشتەجێ بکات، پێدەچێ ژێربرژێر رێگەی بە داعش دابێت ناوە ناوە کوردانی گوندەکانی دەورربەری کەرکوک بڕفێنن، یان پێدەچێ هەر حەشدی شەعبی خۆی بەناوی داعشەوە ئەو کارە بکات، چونکە بۆ دژایەتی کورد و تەعریبی کەرکوک و ناوچەکانی تر سەددام و پێش سەدام، داعش و حەشدی شەعبی و ئەوانەش کە لە داهاتوودا بە ناوی تر دێن، هەموویان بۆ دژایەتی و چەوسانەوەی کورد لە کولانەی عرووبە فێری گڕوگاڵی دوژمنکاری کراون و ناتوانن دەستبەرداری ببن.
سەیرکەن, لە بەدبەختی کەوکوک و کەرکوکیەکان باڵەکەی یەکێتی و حەشدی شەعبی بوونە هاوپەیمان، لە بەدبەختی کەرکوک و هەموو ناوچە دابڕاوەکانی تر حەشد و داعش هاوپەیمانیەکی ژێر بە ژێریان هەیە, یان هەر حەشد شەوانە و ئەو کاتەی پێویست بکات خۆیان دەکەن بە داعش و دەبەنەوە هاوپەیمانی خۆشیان.
ئەرێ کورد کەی تێدەگات؟! عەرەب بە مردوو و بە زیندوویانەوە، بە چەپ و بە راستیانەوە، بە شیعە و بە سوننەیانەوە، بە خوێندەوار و بە نەخوێندەواریانەوە، بە شاری و بە گوندیانەوە، بە نێر و بە مێ و بە نێرەمووکیانەوە، هاوپەیمانن و دژی کوردن و موو بە بەینیانەوە ناچێ، ئەی کورد بۆ مانەوەی خۆی کەی دەبێتە هاوپەیمانی خۆی؟!
Top