(تێڕوانینی پارتی بۆ حکومەتی ئایندەی عێراق و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان لەزاری نێچیرڤان بارزانیەوە)

(تێڕوانینی پارتی بۆ حکومەتی ئایندەی عێراق و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان لەزاری نێچیرڤان بارزانیەوە)
٭مانگێکی تەواو بەسەر هەڵبژاردنە پڕلەگرێ وگۆڵەکەی (۱۲ مایو)تێدەپەڕێت و تائێستاش نەک هەوڵەکانی پیکهێنانی حکومەت لەئارادانیە بەڵکو پێکهێنانی پەڕلەمانیش بوەتە کێشەو گرفتی سەرەکی

٭دۆخی عێراق لەدوای ساڵی(۲۰۰۳)تا ئێستا بەرەدەوام لەململانێیەکی قورسدابوەو هەرگیز ئارامی بەخۆوە نەدیوە چونکە ستراکتۆرو پێکهاتەو بوونیادی عێراق بۆخۆی ناتەندروست و ناتەبایە ،ئەم عێراقە لەماوەی (۱۰۰)ساڵی ڕابردوو پێوویستی بەعەقڵی (حەکەمێک)هەبوە لەبەغداد کەچی هەتا ئێستاش بەغدا بەعەقڵی(حاکم)فەرمانڕەوایی دەکات بۆیە ئەگەرەکانی بەریەک کەووتنی ئەم گەلە ناکۆک ناتەباو بەزۆرلکێنراوە بەیەکەوە بەردەوامی هەیە

٭ٚپارتی دیموکراتی کوردستان کە زیاد لە(۷۰)ساڵ تەمەنیەتی بەهەمووڕێگاکانی سەربازی وسیاسی لەگەڵ ئەم عێراقە مامەڵەی کردوەو لەهەموو هێزەکانی دیکەی کوردستان زیاتر عەقڵیەتی بەغداد دەناسێت بۆیە لەهەر قۆناغێکداو بەپێی پێوویستی سەردەم سەرەدەری لەگەڵ عێراق کردوە

٭پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لەهێزەکاریگەرەکانی پرۆسەی ڕیفراندۆمەو سەرۆکەکەشی سەرمەشقی ڕیفراندۆم بوەو تا ئەبەدیش بۆئەم ماف وپرەنسیپە لەخەبات بەردەوام دەبێت،بەڵام بەداخەوە خەڵکی خۆفرۆش و ووڵات فرۆش لە کارەسات و خیانەکەی (۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە) دۆخێکیان هێنایە ئاراوە کە ئێمە ئێستا بۆگەڕکێی دیکەو خولێکی دیکە سەرەدەری لەگەڵ بەغدادو هێزەعێراقیەکان بکەین

٭کۆتا هەڵبژرادن کەمانگێک پێش ئێستا ئەنجام درا لە سەر ئاستی گشتی عێراق دۆخەکەی ئاڵۆزترکردو لەسەرئاستی کوردستانیش تائێستا ناڕەزایەیتەکان بەردەوامی هەیەو چەندێک هێزێک نیەتی نزیک بونەوەو دروستکردنی یەک هاوپەیمانیان لەگەڵ یەکێتی و پارتی نیە و جۆرێک لە شپرزەیی بەنێو ماڵی کوردەوە دیارە

٭پارتی و یەکێتی کەپێکەوە خاوەنی نزیکەی(٤٥) کورسی پەڕلەمانین قورسایی خۆیان هەیەو بڕیاری یەک هەڵووێستیان لەنێوان خۆیان داوە،ئەم یەک دەنگی ویەک ئاڕستەییە گرنگیەکی ئێجگار گەورەیی هەیەو تێکڕالەووێنە گشتیەکەدا توانای نەخشی گۆڕانکارییەکانیان هەیە ،ئەگەر ئەو چەند کورسیەی برادەرانی ناڕازیش لەهەمان بەرەو هەڵووێستدابن بێگومان بۆ گەلەکەمان ومافەکانمان لەکابینەی تازەی عێراق زۆر باش دەبێت

٭پارتی هەرلەیەکەم چرکەساتی ڕاگەیاندنی نەتائیجەکانەوە بەزمانێکی نەرمو لەسەرخۆ داوایی یەکڕیزی کوردی کردوەو بەتەنها هۆکاری سەرکەوتنی گەلەکەمانی دەزانێت و لەمڕێگا ڕاستە نەتەوەییە لانادات


٭لەسەرئاستی عێراق بەگشتی هەنگاوەکان بۆ بەستنی هاوپەیمانی نێوان لایەنەسیاسیەکان دەستی پێکردوەو هەنگاوی پێکهێنانی کووتلەیەکی یەکڕیز بۆحکومەتی داهاتوو دەستی پێکردوە بێگومان پایەکانی،ئەم دەووڵەتە عەنتیکەیە لەسەر سپێکهاتە پێکهاتوە(شیعە+سووننە+کورد) لەهەرحاڵێکدا پەراوێزی ڕۆڵی کورد هێڵی سورە


٭نێچیرڤان بارزانی لەم لێدوانە تازەیەیدا زۆر بەووردی قسەی لەسەر دۆخەکە کردوەو تەوافق و تەوازن و تەواوی مافەدەستوریەکانی گەلی کوردستانی بە کۆڵەکەی ڕێکەوتنەکان زانی لەگەڵ هەر کوتلەیەک کەکابینەی داهاتوی عێراق درووست بکرێت

٭ئێستا ووێنەکان زیاتر ڕون دەبێتەوەو دەردەکەوێت کە خەمی بارزانی و حیزبەکەی بۆ مافەکانی کورد لەعێراقی داهاتوو چیەو دەویەوێت بەچی داخوازێکەوە بۆئەم گەلە بچێتەوە بەغداد
دیارە کەخەڵک و لایەنی سیاسیەکانی دیکەش بۆچی دەچنەوە بۆ بەغداد! !!!
ئەوان بۆ سووتاندنی دەنگی ئێشمەرگە لە بەغدادن !
ئەوان بۆدەنگدان بەیاسایی حشدی شعبی لە بەغدادن!
ئەوان بۆ بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەبەغدادن!
٭دیارە ئێمەش لەپارتی دیموکراتی کوردستان بەشەڕبێت یاخود بەگفتووگۆبێت لەگەڵ بەغداد داوای مافی گەلەکەی خۆمان دەکەین وکردومانە و سازش لەسەر یەک دەنگی پێشمەرگە ناکەین و دەستی هەموو ئەوانەش دەبڕین کەدەیانەوێت خاکی پیرۆزیی کوردستان داگیربکەن هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران بۆئەم هەنگاوە گرنگە دەستی پێکردوە

٭کەواتە بۆئەوەی ئایندەی خۆت و دەنگی خۆت بەڕووسوری وسەربەرزی ببینیت ئەوا پێوویستە هەموان بارزانی بکەینە دەمڕاستی گەل و لێگەڕێن بەحیکمەتی خۆی لەم قەیرانەش گەلەکەمان ڕزگاربکات هەمووان لەو ئاگرە ڕزگاربکات کەبۆعێراق داگیرساوە.

Top