ئیرادە و باوەری كورادیەتی پتەومان ، كلیلی سەركەوتنە بە سەر گشت كۆسپەكاندا ...

ئیرادە و باوەری كورادیەتی پتەومان ، كلیلی سەركەوتنە بە سەر گشت كۆسپەكاندا ...
بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ، جگە لەا زۆڵم و زۆرداری داگیركەران ، دۆزی كورد بۆتە قوربانیی ناتەبایی و نەبوونی یەكدەنگی هەر كاتێ‌ لە ئامانجەكانی نزیك بوو بێتەوە ئەوا رووبەرووی خیانەتی نێو خۆیی بۆتەوە . كە دەكرێ‌ ئاماژەیەكی كورتیان پێبدرێ‌، یەكەم ، برٍینی بودجە و چەكی پێشمەركە و خەڵكی كوردستان بە خیانەتی نێو خۆییدووەم ، كودەتا و ئاژاوەگێری بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووری و دەستكەوتەكانی كوردستان سێیەم ، هەوڵدان بۆ ناوچەگەرێتی و لەتكردنی چەند بەشێكی هەرێمی كوردستان ..چوارەم ، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری و رادەستكردنی نیوەی خاكی هەرێمی كوردستان پێنجەم ،خۆقرۆشی و دركاندنی زانیاری بە دەسەڵاتدارانی بەغدا لەلایەن چەند لایەنی كوردی لە نێو خۆیی هەرێم .شەشەم ، خۆ دزینەوە لە یەكریزی و یەكدەنگی بۆ بەهێزی پێگەی كورد لە بەرانبەر بەغدا ..حەوتەم ، سووتاندی دەنگی پێشمەرگە، دەنگی تایبەت و كوردستانیان دەرەوەی وڵات..هەشتەم ، پەراوێزخستنی كورد ،لەو مافانەی كە وەك وەزارت و شوێنە هەستیارەكان بە پێی دەستوور و مافی كورد بۆیان دەستنیشانكرا بوون ..ئەمانە بەشێكی بچووك بوون لەو ئەنجامانەی كە وایكردووە كە نەیارانی كورد و بەتایبەت دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە جێبەجێكردنی مافە دەستووری و رەواكانی كورد بدزنەوەهیچ كاتێك وەكو ئەمڕۆ كورد پەرتەوازە نەبووە، دەبێت هەرچی زووە ئەو پەرتەوازەیە نەمێنێت و ناو ماڵی خۆی ڕێك بخاتەوە، چونكە جگە لە یەك هەڵوێستی و یەكڕیزی هیچ شتێكی دیكە لە بەردەم كورددا نەماوە، بۆ ئەوەی بتوانن كۆی ئەو ماددە دەستوورییانە كە لە بەرژەوەندی گەلی كوردە جێبەجێ بكەن و كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات". .
نەبوونی یەكریزی و یەكهەڵوێستی و هەروەها چوونی لایەنەكان بە جیا بۆ بەغدا زیانی بۆ كورد هەیە، بۆیە جگە لە یەكهەڵوێستی كورد هیچ جێگرەوەیەكی دیكە نیە، ئەگەر ئەوەش نەكرێت، بەشێك لە لایەنەكان ستەم لە گەلەكەی خۆیان دەكەن. ڕوونیشی دەكەنەوە، ئەگەر حكوومەتی عێراق ماف و داخوازییەكانی گەلی كورد لەبەرچاو نەگرێت و كورد لە حوكمڕانی شەریكێكی ڕاستەقینە نەبێت، پێویست كار بە ئەنجامی ریفراندۆم بكرێت.بەدڵنییایییەوە كورد بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ،ئامانجێكی روون و ئاشكرایی هەبووە و دەسەڵاتدارانی بەغداش باش ئەو راستییەیان زانیووە و هەمیشە خۆیان لێ‌ پاشگەز كردۆتەوە ،بۆ بۆ ئێمەی كورد و تەجرووبەی 13 ساڵەی رابردوومان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا پێمان دەڵێ‌ كە بە دەستهێنانی ماف و داخوازییەكانی كورد لە پلە و پۆست گرنگترە، بۆیە دەبێت كورد گووتاری یەكگرتووی هەبێت، پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو لایەنێكی سیاسی خەمی یەكڕیزی و بە دەستهێنانی ماف و داخوازییەكانی گەلی كوردە كە لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەڵام بەداخەوە هەندێك لایەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بۆ بە دەستهێنانی پۆستێك لە بەغدا داخوازییەكانی خەڵكی كوردستانی پشتگوێ خستووە، ئەوەش وا دەكات كە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خەڵكی كوردستان ئەو لایەنانە سزا بدەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن كە شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات. عێراق دوای رووخانی رژێمی بەعس لە لەسەر بنەمای تەوافق، تەوازن و شەڕاكەت دامەزراوە، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو هەر سێ بنەمایە لە عێراق نەماون، لایەنە عێراقییەكان پێگری بەو بنەمایانە ناكەن، هەر ئەوەش بوو وای كرد كە كورد رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئەنجام بدات، بۆیە ئەگەر حكوومەتی عێراق ماف و داخوازییەكانی گەلی كورد لەبەرچاو نەگرێت و كورد لەحوكمڕانی شەریكی ڕاستەقینە نەبێت، پێویست كار بە ئەنجامی ریفراندۆم بكرێت. بۆیە بۆ ئەم قۆناغە هەستیارە و دوای داگیركاری 16/10/2017 و نییەتی عێراق و بەتایبەت دوای سەركەوتنی بەرچاویی كورد و بەتایبەت پارتیی دیموكراتی كوردستان جگە لە یەك هەڵوێستی كورد هیچ جێگرەوەیەكی دیكە نیە، ئەگەر ئەوەش نەكرێت و لایەنەكان یەك هەڵوێست نەبن و یەكڕیزی خۆیان نەپارێزن، ستەم لە خەڵكی كوردستان دەكەن. بۆیە دەبێ‌ گشت هێز ولایەنە سیاسییەكان واز لە بەرژوەندی حزبی وشەخسی و رٍق و كینە بەرانبەر بهێنن و تەنیا بیر لە بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد بكەنەوە ،چونكە قۆناغی ئێستای گەلەكەمان چارەنووسساز و هەستیارە و تەنها بە یەكریزی هەموو لایەنەكان وەك چۆن هەموو جارێك سەرۆك بارزانیی جەختی لە سەر دەكاتەوە بەرەو بەدیهێنان و وەرگرتنەوەی مافەزەوتكراوەكانمان هەنگاو بنێین .
لە ئێراقی دوای 2003 و لە ناوچوونی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعسی سەدامی، نموونەیەكی تازەبوو بۆ بنیاتنانی ئێراقێكی نوێ لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و یەكسانی و دادپەروەری و ئازادی و پێكەوەژیان، لە ئیراقێكی یەكگرتوو بەئارەزوومەندانەی پیكهاتەكانی، كەتیایدا ماف و ئەركەكان بەیەكسانی دابەشبكرێن لە چواچێوەی دەستوورێك كە بە وویستی هەموو لایەك بنوسرێت، و جێبەجێكردنی ئەم دەستوورەش دەبێتە زامنی مانەوەی ئێراق بەیەكپارچەیی لەسەر ئاستی سەروەری، وخاك، وگەلەكەی . كە ئەمەش خەونی ڕزگاربوون، ودەربازبوون بوو لە دووبارە بینینەوەی مەینەتی و ماڵوێرانی وكوشتار، وقەیران دوای قەیران، وجەنگ دوای جەنگی دەستەلاتداران و رژێمە یەك بە دوا یەكەكانی ئێراق .بەڵام ئەم خەونە ئەوەندی نەبرد جارێكی تر مۆتەكەی شەڕی تائیفی سەری هەڵدایەوە وكوشتن لە سەر ناسنامەی ئیتنی و ئایینی و نەتەوەیی بەرچاوترین سەردێر و مانشێتی ڕۆژنامەو میدیا ناوەخۆیی وجیهانیەكان بوو . بەناو دەوڵەتی ئێراق وحوكمڕانی شیعە ئێراقیان بەرەو دەوڵەتێكی مەزهەبی پەلكێش كرد، وپێكهاتەكانی تریان لەسەر بنەمای زۆرینەو كەمینە پەڕاوێزخست ، حوكمداری شیعەكانی ئێراق هەر لە جەعفەری و دواتریش مالكی، وئێستای عبادیشەوە بگرە بە تاریكترین سەردەمی حوكمڕانی ئێراق دادەنڕێت.هاتنی لێشاوی داعش حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەم بەشداریەكی كاریگەرانەی لە شەڕی دژی داعشدا كرد هەمیش بە هۆی شكست و هەڵوەشانەوەی حكومەتی بەغدا كە بۆشاییەكی سیاسی ئیداری سەربازی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان پەیدا ببوو ئەم دەرفەتەی قۆستەوەو بە شاهیدی و بەرچاوی هەموو دۆست و نەیارانی كورد ڕیفراندۆمێكی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە سەركەوتویی بەڕێوەبرد بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كە وەكو شاكارو دەسكەوتێكی نەتەوەیی مێژوویی مایەی شانازی هەموو كوردێكی دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرە ، هەوڵەكانی عەبادی و مالیكی و دەست و پێوەندەكانیان بۆ لەباربردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم دەركەوت كە هەر بە مردوویی لەدایك بوون، چوونكە نەك هەر ئەوانەی لەبەرامبەر داعشدا تێك شكان بەڵكو ئەگەر هەموو هێزوو توانای تریشیان لە پشت بێ ناتوانن ئەم دەسكەوتە لە كورد بسێننەوە چونكە هیچ كەس و هێزێك ئەم چەكەی نییەو ناشیان بێت وە دەشزانن ئەم چەكە چیەو چۆنە بەڵام لەبەر ئەوەی ئەزانن خۆیان شایستەی ئەم چەكە نین وە بە دەستهێنانیشی مردنی خۆیانە ..! ئەو چەكەش بریتیە لە دامەزراندنی حكومەتێكی دیموكرات مەدەنی لە بەغدا كە تیایدا سەرجەم مافە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و مافی مرۆڤ و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بەرجەستە كرابێت و هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە لە ماف و ئەركدا یەكسان بن ئینجا دەبی دیسان رای میللەت وەر بگیریتەوە جگە لەمە هەموو هەوڵەكانیان وەكو بڵقی سەر ئاو دەبن و كوردیش لە هەموو پلانە گڵاوەكانیان خەبەردارەو خەوی لێ نەكەوتووە ئەنجامی ڕیفراندۆمیش پرۆژەو شكۆی میللەتێكە بۆیە هەر بە زیندوویی دەمێنێتەو. كێشەی كوردیش لە (ئێراق)بەتایبەتی و لە پارچەكانی تریش بە گشتی، كێشەی گەلێكە كێشەی كوردستانیش كێشەی خاك و ژیان و شۆرشێكە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی ودەوڵەتبوونە، كێشەی ئیرادەی خەڵكانێكە لە پێناو بوون و بۆ ناسنامە تیكۆشاون، كێشەی خەڵكانێكە كە باوەڕیان بە پێكەوەژیان و مرۆڤایەتی هەیە، ئیرادەی ئازادیخوازانەیە، ئەم ئیرادەیەش لە هەموو هێز و داگیركەرێكی تر گەورەترە ..
Top