نێچیرڤان بارزانی پیاوێكی پراگماتیكی و واقیعیە شیكردنەوەیەكی یاسایی و دەستوری

نێچیرڤان بارزانی پیاوێكی پراگماتیكی و واقیعیە  شیكردنەوەیەكی یاسایی و دەستوری
لە راستیدا ئەوانە چەند ووشەیەكی رازاوە یان پێیا هەڵگوتنەك نییە، كە لەناخی منی كوردەوە سەرچاوەی گرتبیت، بەڵكوو راستییەكە، تەنانەت بیانییەكانیش بەو جۆرە وەسفی دەكەن ئەوەش بەم دوایەدا لە قسەكانی سیاسەتمەدار و رووناكبیری گۆرەپانی سیاسی عێراق "حەسەن عەلەوی" رەنگی دایەوە، سەوای ئەوەی كە هندەك قین لە دڵی ناوخۆی لە پێناو بەرژەوەندی حیزبی و خزمەتی دەوڵەتانی ئیقلیمی، بەرهەڵەستی سیاسەتەكانی دەبنەوە و ئاستەنگ لە بەر حكومەتەكەی دروست دەكەن.
ئەگەر لەو بابەتە وورد ببینەوە، چەند راستییەكمان بۆ ئاشكرا دەكرێت، بە جورعەتەوە ددانی پێدا بنێین ،دەوڵەتمەدار زیاتر لەوە هەنگاوی ناوە. ئەو پاڵپەستۆیەی كە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە خراوتە سەرحكومەتی هەرێم لە هەموو ئاستەكانەوە ، بە پێچەوانەی هەموو بنەماو پرەنسیبەكی ئەخلاقی سیاسییە ، تەنانەت بە پێچەوانەی سەروەری دەستوریشەكە هەموو كات ئەوان وەكوو بیانۆیەك بۆ چەسپاندنی كارەنایاساییەكانیان بە كاری دەهێنن وهەموو ئاماژەكانیش بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێن كە حكومەتی هەرێم تا ئەو ئاستە لاواز بكرێت ،هەر كاتەك مەبەستیان بیت كوردستان بەو ئاراستەیە ببەن.
بۆ نمونە،ئەوەی لە ئێستادا لە ناو سوپای عێراق دەبینرێت ،كەمترین بەشداری كوردە لە سوپای عێراقدا و بەرە بەرەش ئەو رێژەیە كەمتر دەبیت تەنانەت لە هندەك شوێن تەنیا چەند ئەفسەرێكی كورد دەبینرێن كە لە ژمارەكانی دەست تێپەر ناكات ئەو بابەتەش لە دوای خیانەتەكەی 16 ئۆكتۆبەر زیاتر بەرجەستە بووە..
ئەگەر سەردەمایەك شەڕ لە سەر جێگیر كردنی 17% رێژەی دانیشتوانی عێراق بۆ بودجەو و هەموو شایستە داراییەكان و تەنانەت هاوبەشی لە هێزی ئاسایش و بەرگری دەكرا ئیتر ئەوە نەماوە، چوون حكومەتی ناوەندی بە ئاشكرا دژایەتی خۆی بە كەمكردنەوەی رێژەی كوردە لە هێزی بەرگری عێراقدا راگەیاندووە، ئەوەش بە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراقە كە لە بەندی یەكەم لە بنچینەی گشتیی ، لە مادەی نۆیەم لە برگەی یەكەمدا هاتووە:"
‌ڕ- هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگیو ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا ".
بەڵام لە كاتی ئێستادا و بە پێی دوایین ئامار:" بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی لە بەشە بودجەی عێراقدا بۆیان دیاری كراوە، ژمارەی كارمەندانی وەزارەتی بەرگریی عێراق 250 هەزار كەسە، پێویستە لەو رێژەیە سێ‌ هەزار و 500 كەسیان كورد بن بۆ ئەوەی رێژەكە ببێتە 1% بەڵام بە پاسەوانەكانی سەرۆك كۆماریشەوە ئینجا رێژەی كورد 1% دەبێت. ".
شیعەی دەستەڵاتدار و زۆرینەی دەوڵەتی عێراق بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی سرینەوەی هەرێمی كوردستان وەكوو قەوارەیەكی دان پێیانراو لە عێراقی فیدراڵ بووە هەموو كردەوەكانیشیان لە راستایەدا بەرێوە بردوە، هەر بۆیەش كاتەك كە فیلسوف و لێكۆلەری عێراقی دان بە و راستییانە دەنێت لە بەر ئەوەی حەسەن عەلەوی لە ناخی شۆڤیێنی عەرەب گەیشتووە و هەموو ئەو هەنگاوانەی كە دەولەتمەدار لەو ئاستەدا هاوێشتویەتی بەرپەرچدانەوەی ئەو كردارانەو بووە
Top