نھێنی نەتەوەگەرایی

نھێنی نەتەوەگەرایی
نەتەوەگەرایی لە ئاستێکی گۆنجاو بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و دور لە تووندوتیژی و تیرۆر و دەمارگیری، نەک نە ئاسایی بەڵکۆ جوانترین نیشانێکە لە کەسێک کە بیەوێ شانازی بە رابردوو و ئێستا و داھاتووی خۆی بکات. مێژوو ھەمیشە بە چاوێکی گەش لەو کەسانە دەروانێ، کەچی ئەوانەی لەو ھەستە شوردراون و بە ناوی جیاواز، خزمەتی نەتەوەی دیکە و لەنێوبردنی نەتەوەی خۆی، ھەمیشە بە خرابە و نەشرینی یادیان دەکرێت. ئەوانەی خزمەتیان بە سەدامی گۆڕبەگۆڕ کردووە، لە داھاتوو وەڵامیان بۆ نەسلی خۆی چ دەبێ، بە ھەر ناو و مەھانە و بۆ چەند ھەزار دۆلاریش بووبێت؟ ئەو سەدامەی، کە خوێنمێژترین مرۆڤی مێژوو ھەژماردەکرێت، و بەزەیی بە کەس نەدەبرد، لە کاتێکدا چەنگیزخان تەنھا ئەوانەی دەکۆشت کە جەنگیان دەکرد و ھەرگیز دیلی نەدەکۆشت. ئایا بۆ چەند ھزار دۆلارێک چۆن دەبێ کوردێک، دەست لەنێو دەستی ئەو دیکتاتۆرە بنێت و بە پیرۆز و دژی رۆژئاوای لەقەڵەم بدات، لەکاتێکدا ئەو خوێنمێژە جێگەی پێی رۆژئاوای لەم ناوچەیە زۆر قووڵ و تووندوتۆڵکردەوە. چونکە ھەمیشە بووکەشوشە بووە بەدەست ئەوانەوە. لە پەرتووکی خوارەوە بەشێک لەو تراژێدیایە و ھەوڵانەی بۆ کۆشتنی ھەستی نەتەوایەتی تاکی کوردی بە درێژایی ھاتووە و ھەمووشی لە پێناو پارە و بندەستکردنی کورد بووە، مرۆڤ بە خوێندنیان شەرم لە خۆی دەکات و لە چەمکی "مەھزلەی عەقڵی مرۆڤی" عەلی وەردی فەیلەسۆف زیاتر تێدەگات. ئەوە ئەو نەھێنییەیە کە نەسلەکانی داھاتوو دەبێ بڕیار و وەلامی شرۆڤەی کەسێتییەکانی لەم جۆرە بدەنەوە.
سەرچاوەکان:[١] د. عبدالفتاح علی البوتانی (٢٠١٧):الاسلام السیاسی فی إقلیم کوردستان-العراق: ملاحڤات و انگباعات تڕریخیە و سیاسیە، من سلسلە منشورات آراس.




Top