پێشمەرگە، تێلسم وپیلانی داگیركەران و خۆفرۆشانی هەڵوەشاندنەوە و مایەپووچی كردن..
June 11, 2018
وتار و بیروڕا
له‌و كات و ساته هه‌ستیار و دژواره‌دا كه بارودۆخه‌كه له هه‌موو تاكێكی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خوازێ چ به چه‌ك یان به‌قه‌ڵه‌م یان به‌هه‌ر شێوازێكی دیكه‌بێت و ئه‌وه‌ی شتێكی له‌باردا هه‌یه پێشكه‌شی بكات بۆ به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین و ترسناكترین دوژمنی كورد و مرۆڤایه‌تی، كه‌چی له‌هه‌مان ئه‌و كاته‌دا ئه‌و دوو به‌ناو رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیره، رق و كینه و مه‌رامی راسته‌قینه‌ی ناخی خۆیان به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌ڕێژن و ده‌یانه‌وێ به‌و ناماقوڵیه‌ی ده‌یكه‌ن له سه‌نگ و پێگه‌ی پیشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌چێته خانه‌ی
هۆكاری ئه‌و دژایه‌تیكردن شاگردانی گردەكەی نەوشیروان مستەفا و هاوبیره‌كانیان به پێشمه‌رگه و تواناكانی پیشمه‌رگه، ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه لای ئه‌وان واتا پارتی و بارزانی، چونكه سه‌رۆك بارزانی و كوڕه‌كانی و كه‌سه نزیكه‌كانی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن له خاك و خه‌ڵكی كوردستانن و رۆژ به‌رۆژ سه‌ركه‌وتنی نوێ به‌سه‌ر تیرۆریستان و داگیركەرانە كوردستانە كە تۆماریان كردووە و خاكی كوردستان لە پیلانگێری ئێوە و داگیركەران دەپارێزن ده‌كه‌ن... چونكه سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ من پێشمه‌رگه‌م و شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌م، چونكه وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانیان و میدیا جیهانییه‌كان هه‌موویان ستایشی پێشمه‌رگه و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و شایه‌دی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ن و شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن! پێشمەرگەیەك كە توانی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێ وچان ، گشت كۆسپ و تێلسمەكانی بەردەم ویستی ئازادیخوازی و،رزگاریخوازی و سەربەخۆیی كوردستان تێكبشكێتێ و یستی سەربەخۆیخوازی لە نێو ناخ و رۆحی تاكی كوردستانی بەكردەوە بروێنێ .سەرۆک بارزانی خاوەنی شەرعییەتی سەرۆکایەتیکردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتی،سیاسی و یاساییەکانە کە دەستکەوتی خەبات وخوێنی پێشمەرگەیە . بەوگیانە لەگەڵ هەڤاڵانی پێشمەرگەیدا، لەسەنگەری بەرگری کردندا بوو، لە کیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەستوری کوردستان و گەلەکەی، لەشەری دژی تیرۆرریستانی داعشدا،لە هەمان کاتدا داکۆکی لە روبەری مرۆڤایەتی و مرۆڤ بوون و مافەکانی و ئازادی ودیموکراسیەت ئەکرد، تا پێشمەرگە بووە پێشەنگی تێک شکاندنی هێزی ترسناک و تۆقێنەری داعش. سەرۆک بارزانی شەرەفی شەرعییەتی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لەسەر زەوی لە گۆرەپانەکانی شەردا دژی داعش پێ درا. ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە پێشمەرگەیە، شانازیە بۆ کورد و کوردستان کە سەرۆکەکەی پێشمەرگەیە. ئەو پێشمەرگەیە ئەرکەکانی بەپێی قۆناغ دابەشکردوە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، کە شوناسی کوردستانی ببێتە پێناسەی گەلەکەی و هاو شان و هاوبەشی شوناسی دەوڵەتان بێ، بۆ ئەو ئامانجە سەرۆکە پێشمەرگەکە، بەرنامەی سەربەخۆیی کوردستانی پیادە کرد، لەسەر بنەمای، دەوڵەتی مەدەنی، ئازادی، هاووڵاتیبوون و پێکەوە ژیانی ئارەزوو مەندانە، کە لە ریفراندۆمدا بەرجەستەبوو، سەرۆک مەسعود بارزانی بە دیدگا و گیانی پێشمەرگانەی دور لەبیرۆکراتیەتی دەسەڵات و خۆ دزینەوە، بەوپەری بوێری، راستگۆیی و بڕوابوون بەگەلی کوردستان، بەرپرسیاریەتی ئەو ئەرکە مێژووییە نیشتمانیە چارەنووسسازەی خستە سەر شانی خۆی، داوای‌کرد لە هەر کاردانەوەیەکی دوژمنکارانەدا دژ بە ریفراندۆم، سزای خودی ئەو بدەن، نەک گەلی کوردستان. هەروەها جەختی کردەوە کە ئەو خۆی شەرمەزاری گەل ناکات. ئەوە گیانی پێشمەرگانەی سەرۆک بارزانیە، لەسەنگەری سەربەخۆیی کوردستاندا، بەرگری لە گەل دەکات و ئامادەیە خۆی بکاتە قوربانی ئەو ئامانجە مێژووییە کە وەرچەرخانێکی فیکری سیاسی دروستکرد لەمێژووی خەباتی نەتەوەیی ونیشتمانیدا .هەروەها توانیی ویستی سەربەخۆیخوازی لە نێو ناخ و تاكی كوردستانی بروێنێ و گشت تێلسم و بەربەستەكان بشكێنێ .. روون و ئاشكرایە بۆ كەسانی وەك " ناحاكمی نا لەتیف و یوسف و سروە و باقی هاوبیرە بۆگەنەكانیان دڵێكی پر رٍق و كینەیان بەرانبەر بە " پێشمەرگە " هەیە ، چونكە پێشمەرگە هەیبەت و لووتی داگیركەران و كۆیلەكانی تێك‌شكاند بە جۆرێك لە ماوەی چوار ساڵی رابردوویی پیلانگێری رووخاندن و سرٍینەوەی ئەزموون و دەستكەوتەكانی كورد بە خوێن و ئیرادەی پۆڵاینییان بەرگریان لە كورد وكوردستان كرد و رێگەیان نەدا مەرٍامی كەسانی پەروەردە گەردەكەی هێلینی سیخۆران و ئیتلاعات و دەزگەی هەواڵگری وڵاتانی داگیركەر بێتە دی .بۆیە ، مافی خۆیان قەڵس بن و بڵێن پێشمەرگە میلیشایە ، پێشمەرگە بێ مافە ، پێشمەرگە نابێ دەنگدانی هەژمار بكرێ . بەڵام نا حاكمی نا لەتیف باش دەزانێ "پێشمەرگە " هەر هەیە و هەر دەمێنێ و قەڵایی پۆڵایین و بەرگری خاكی پیرۆزی كوردستانە . هەر پێشمەرگەیە هەڵگری شوناسی نەتەوەیی و ئاڵایی كوردستان و "بەڵی بۆ ریفراندۆمی "سەربەخۆیی كوردستانە ..شوێنی جاش نا حاكم و نالەتیفان و هاوبیران و شاگردانی گەردەكەش هەر ریسوایی و سەر شۆری ریسوابوونی هەتا هەتاییە ..