رێبازی كوردایەتیی ، رێگەی سازش نەكردنە لە مافەرەواكانی كورد كوردستانە ..

رێبازی كوردایەتیی ، رێگەی سازش نەكردنە لە مافەرەواكانی كورد كوردستانە ..
رێبازی بارزانیی ، رێگەی رٍەتكردنەوەی ژێ دەستی و رەهایی لە زوڵمی داگیركەران و تێكۆشانە لە پێناو گەرٍاندنەوەی خاك ومافەزەوتكراوەكانی كورد وكوردستان .گەر هەلوەستەیەك لە سەر مێژووو بزاڤی سیاسی و رزگاریخوازی و مێژوویی ئاشتیخوازانەی بنەماڵەی بارزانی لە كوردستان بكەین ، دەبینین دەیان نموونە و هەنگاوی چاكسازی و ئاشتی لەسەر دەستی ئەم بنەماڵەیە هاوێژراون، بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك بەڕێز مەسعود بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، گرنگترینیان خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و خەڵاتی پەیمانی باكوری ئەتلەنتیكە. لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كورد‌و عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، لەسەر ئاستی میدیایی جیهانیش لەلایەن چەندین دەزگا و كەناڵی نێودەوڵەتی گەورەوە، ئەو بەرەو پێشچوون و سەركەوتنە گەورانەی كە لە بوارەكانی ئەمنی ـ سیاسی و ئابووری لە كوردستاندا بەدی هاتوون، بۆ رۆڵ و سیاسەتی نەرم و حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێننەوە.هەروەها لە پرسە نێو دەوڵەتیی و جیهانییەكانیشدا ، باڵیۆز و وەزیر و راوێژكارانی وڵاتانی جیهان ، بۆ حیكمەت و كارێزمایی سەرۆك بارزانیی دەگەرێنەوە و راوێژ و پرسی پێدەكرێت ..پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو رێبازە كوردانە راستەقینەیەیی بۆ كورد و كوردستان تێدەكۆشێ و سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی كوردستاندا دەبینێتەوە، ئەو حیزبەی كە بە درێژاییی مێژووی دامەزراندنی، خۆی ڕادەستی هیچ گوشارێك نەكردووە و لە قەیران و تەنگژەكاندا لە هەموو كات زیاتر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزتر بووە.وەك گەورەترین هێزی كوردستانی، هێزی سەرەكی بوو لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و لەو پێناوەشدا گەورەترین قوربانی بەخشی، ئەمەش ئەوەی سەلماند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین بەربەستە لە رووی ئەوانەی، كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و گەلی كوردستان.پارتی خاوەن ستراتیژی وپلان و ئارمانجێکی گەورە و پیرۆزە ، کە ئەویش ئارمانجی ڕزگارکردنی کوردستان و سەربەخۆیی و ئازادیی کورد و کوردستانیانە، کە بە بەردەوامی لە بڕگە سەرەتاییەکانی پرۆگرامی پارتیدا جەختی لەسەر کراوە، ئەگەرچی دروشمی ڕاگەیەندراوی پارتی بریتی بوو لە (دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، بەڵام پارتی و سەرکردایەتیی مێژووییی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو ڕاستییەی نەشاردەوە کە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت ئامانجی سەرەکیی هەر بزاڤ و شۆڕش و چالاکییەکی سیاسییە.دروشمی سەرەکیی شۆڕشی ئەیلوول کوردستان یان نەمان بوو، ئاشکرایشە کە بەم دروشمە کورتە، سرووشت و ناوەڕۆکی شۆڕشی ئەیلوول و ڕێبازی بارزانی بەرجەستە کرا، ئەویش خەباتکردنە بۆ ڕزگاریی کوردستان و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هەر قوربانیێک لەم پێناوەدا.
هەر ئەمەش وایکرد کە بە درێژاییی شۆڕشی ئەیلوول، ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەشداریی بەرچاو و کاریگەریان هەبوو و هەموو کوردستانیان ئەم شۆڕشەیان بە شۆڕشی خۆیان دەزانی و بە ئومێدی گەیشتن بە سەربەخۆیی، خوێنی پیرۆزی خۆیان پێشکەش کرد و هەموو ماڵێک بوو بە پەناگا و پاڵپشتی شۆڕش.ئەمرۆیش، پاش بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندوای بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، لە کاتێکدا کە سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یان دەبێ بگەین بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان، یان چیتر بەسە ستەم و بێبەشکردن لە مافەکانمان لە چوارچێوەی عێراقێک، کە شکستی خوارد، ببێتە عێراقی هەمووان، هەمان دووبارەکردنی ناوەڕۆکی (کوردستان یان نەمان)ـە.هەر لەبەر ئەوەی پارتی هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونە، بۆیە دۆست و دوژمن سەرەدەریی تایبەت لەگەڵ سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەن و حیساب بۆ هەنگاوەکانی دەکەن.
مێژوو شاهیدە كە چۆن پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 25/9/2017 زیاتر دەنگیان بە ریفراندۆمی ‬دا بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەمەش مایەی‮ ‬شانازییە و لێی‮ ‬پەشیمان نین،‮ ‬بەڵام هەردەم ئێمە گوتوومانە پێش و دوای‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬كە دەبێ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە رێگای‮ ‬دیالۆگ و لێگتێگەیشتن بێت لە نێوان بەغدا و كوردستان و هیچ كاتێك پارتی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬چەواشە نەكردووە كە لە دوای‮ ‬یەك رۆژ دەوڵەت رادەگەیەنن،‮ ‬بەڵكو دژە سەربەخۆ و خاك فرۆشەكان ئەو دروشمە بریقەدارەیان بەرزكردەوە بۆ چەواشەكردنی‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬و پارتی‮ ‬هەردەم هەوڵی‮ ‬داوە گرفتەكان لە رێگای‮ ‬گفتوگۆ چارەسەر بكات لەگەڵ هەموو لایەنەكان‮. ‬پارتی بۆیە دەچێتە ‬بەغدا دەكات وەك هەمیشە كە سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كردووە بۆ شكۆ و سەربەرزی‮ ‬كوردە،‮ ‬هەروەك لە ساڵی‮ ‬1970 توانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا ناچار بكات دان بە مافەكانی‮ ‬كورد دابنێت،‮ ‬ ‮ ‬پارتی‮ ‬كە لە بەغدایە بۆ گەڕانەوەی‮ ‬ئەو خاكەیە كە لە كارە خیانەتكاریەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر فرۆشرا بگەڕێتەوە ئامێزی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دایك،‮ ‬بۆ گەرانەوەی‮ ‬بودجە و مافە دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاسییەكانە كە هەندێ لایەن بوونە هۆكاری‮ ‬لەدەستدانیان‮. ‬شاندی‮ ‬پارتی‮ ‬لە بەغدایە بۆ ئەوەی‮ ‬بوودجەی‮ ‬كوردستان دابین بكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬شاند و كەسایەتی‮ ‬لایەنەكان داوای‮ ‬بڕینیان كردبوو،‮ ‬شاندی‮ ‬پارتی‮ ‬كاردەكات سنووری‮ ‬كوردستان دیاری‮ ‬بكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لایەنەكان داوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستانیان كردبوو بۆ ژێر دەسەڵاتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬فیدراڵیەت‮. ‬لە ئێستادا كوردستان زیاتر لە هەر شتێكدا پێویستی بە پارتی هەیە، چونكە پێگەی كورد لە بەغدا وا بەستەی پارتی یە كە لە ژێر رۆشنایی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن دا كە سەنگ و پێگەی جەماوەری پارتی بۆ هەموولایەك دەركەوت ئەرك و بەرپرسیارەتی پارتی قورستر بووە كە دەبێت ئەم متمانەیە بپارێزێت و لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانی بەردەوام بێت و نوێنەرەكانیشی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەركیان جیاوازترە بە جۆرێك چۆن پارتی لە رۆژی دامەزراندنیەوە داكۆكیكەری راستەقینەی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانە، ئاواش پێویستە ئەوان داكۆكیكەرێكی سەرسەختی مافە یاسایی و دەستورییەكان بن وە هەوڵ بدەن ئەو واقعەی كە هەیە گۆرانكاری تێدا بكەن و بۆ كاربەدەستانی بەغدا روون بكەنەوە كە كێشەكانی كوردستان- عێراق بەكارتی فشار چارەسەر نابن، بەڵكو پێویستە بگەرێنەوە سەر پرەنسیپی شەراكەت و تەوافقی حەقیقی لەگەڵ گەلی كوردستان لە هەمان كاتیشدا ئەم دەرئەنجامەیە و سەركەوتنی پارتی پەیامێكی روونە بۆ سەرانی بەغدا كە لە داهاتوودا بزانن كام لایەنە دەتوانێت نوێنەرایەتی كوردستان بكات و بە جیدی داوای مافەزەوتكراوەكان بكات ..
Top