پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی وئیرادەی پۆڵایینی گەلی كورد ، كلیلی سەركەوتن و شكستی دوژمنانە ..

پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی وئیرادەی پۆڵایینی گەلی كورد ، كلیلی سەركەوتن و شكستی دوژمنانە ..
گەلی كورد تا خاوەنی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانیی و ئیرادەی بەهێزی گەلێك بێ كە وەك چیاییەك رووبەرووی ئەنفاڵ و كیمیاباران و گەمارۆدان و داگیركەران بۆوە بەدڵنییاییەوە سەركەوتنی مسۆگەر دەبێ .خەبات وتێكۆشانی بێ‌ وچانی پاك و دڵسوزانەی زیاتر لە نیو سەدەی پێشمەرگە ،سەرۆك مسعود بارزانیی ، رێزگرتن بووە لە هەموو چین و توێژ و ئایین و ئایینزاكان ، لیبوردن لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد، خەمخۆری و خۆ بە خاوەن دانانی گەلێكی ستەمدیدەو هەژار و ئاوارە بوونی وڵاتانی دراوسێ و كیمیا باران و ئەنفال و هەزاران رەنج و دەردەسەری هتد... ! بەڵام خۆڕاگری و هەڵگیرساندنی شەڕ و یەكگرتنی گەلی ئاوارە و درێژەدان بە خەباتی كوردایەتی و پشتگیری پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، خەبات و تێكۆشانی بەردەوام‌و هێنانە دێ ئاواتەكان و مافە رەوایەكانی گەلی كورد، لە پێش هەموویان پارتی دیموكراتی كوردستان و پلان و بەرنامە حەكیمەكانی درێژە دەری خەباتی كوردایەتی بوون، كوڕی رابەری گەورە و نەتەوی گەلی كورد، مستەفا بارزانیی ، جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانییە، كە هەمیشە فەخر بە دوو شت كردووە لە ژیانی، كوردبوون و پێشمەرگە بوونی هیچ كاتێك لەگەڵ پۆست و مەقام نەبووە. تەنانەت بەرژەوەندی گەلی كورد و بە فیڕۆ نەڕۆیشتنی خەباتی كوردایەتی، لەسەر هەموویان خوێنی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كورد، هەر چی ئێستا هەمانە لە سایەی ئەوان بووە، كە بوونەتە رەمزی هەمیشەیی خەبات و تێكۆشانی كورادیەتیمان. بە داخەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا هەستیان بە نەهامەتییەكانی گەلی كورد نەكردووە، ئێستا بەرامبەر رابردووی پاكی پارتی و رابەری دڵسوزی كورد سەرۆك مەسعود بارزانی، ئەوەی دوور لە راستی بێت بڕیار دەدەن، ئەمەش دەگڕێتەوە بۆ ئەخلاقی پاكی پارتی، كە هەمیشە یەكڕێزی و یەكگرتن و سەروەریەتی یاسا خاڵی گرینگی پەیڕەو پڕۆگرامی بووە، ئەوەی لە دەوروبەری خۆی قبوول كردووە، تەنانەت لەبەر ئەو شتانە بووە، دەنا شیانی بە ڕەنگاربوونەوەی زۆر لەم شتانە زیاتری هەیە، ئەگەر بیەوێت یان بزانێت كەسانێك بەناوی دڵسوزی بۆ گەلی كورد، هەوڵ دەدەن ببنە هۆی لەناوچوونی دۆزی رەوای گەلی كورد و نەگەیشتن بە مافەكانیان، ئەوە هەرگیز رێگەیان پێ‌ نادرێت ئەوەیان بۆ بێتە دی، چونكە زیاتر لە نیو سەدەیە ئەو میللەتە خۆڕاگری هەبووە، بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم زۆردارییەی بەرامبەری كراوە، تەنانەت بەوە گوناهبار بوونە كە كوردن و داوای مافە رەوایەكانیان دەكەن، كورد دەیەوێت وەك هەموو وڵاتانی تر دان بە سەربەخۆیی بنێن، با بۆ رێزگرتن لە خوێنی پاكی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە و گەیشتن بە هەموو ئاواتەكان، كەسێك پشتگیریمان بكات و خاوەنمان بێت، كە تا ئێستا وەك ئەستێرەیەكی گەشاوە لە ئاسمانی خەباتی كوردایەتی خزمەتی كردووە، خاوەن هەستێكی بێ وێنەو پاكە بەرامبەر گەلی كورد و كوردستان، ئەویش تاكە رابەر و خۆشەویستی گەلی كورد و هیوای گەشی دوا رۆژ و جێگای دڵخوشی خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان،پێشمەرگە قارەمانەكان ونەتەوەیی كوردە ..
بەدرێژایی مێژوو داگیركەران كاری سەرٍەكییان لە سەر ئەوە بووە تا رێگە نەدەن ریزەكانی گەلی كورد یەكگرتوو بن ،چونكە باش دەزانن كە یەكدەنگی كورد گەورەترین كۆسپی داگیركەران و چەكێكی بەهێزی كوردە بۆ گەیشتن بە مافە زەوتكراوەكانیان .گۆرانكارییە خێراكان و ئەو رەوشەی كە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هاتووەتە ئاراوە، كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتووی هەرێمی كوردستان هەیە.، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان دیفاكتویەكی نوێیه لە هەژماری هاوكێشەی سیاسی و دەكەوێتە ناوەندی ململانێكانەوە، بۆیە وێڕای گرنگی پێگەی كوردستان، بە بەراوردیش بە ئاستی ململانێی وڵاتان كارتێكەر نییە بەڵكو كارتێكراوە، چونكە كورد دەوڵەتی نییە، ئەمە سەرەڕای ناكۆكی ناوخۆیی و نەبوونی ستراتیژی نیشتمانی كە خاڵێكی لاوازی ترە، وای لە دۆست و نەیارانی كردووە بە ئاسانی سازشی لەسەر بكەن، نموونەش ڕێككەوتنی ئەم دواییەی رووسیا و توركیا و سووریا و ئێران و كاریگەریەتی لە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمیكی دەستووری دانپێنراو بەهۆی پێگەی سیاسی و جوگرافی و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان و دیپلوماسییەت و پێوەندی باشی نێودەوڵەتی و سەنگ و پێگەی سەرۆك بارزانی و گرنگی جوگرافیای سیاسی هەریم بۆ هەردوو جەمسەری ململانیەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، فاكتەری بەهێزن، ئەگەر بە هۆشیاری وهاوسەنگییەوە گەمەی سیاسی لە نێوان جەمسەرەكانی هێز بكات، ئەوكات هەرێمی كوردستان دەتوانێ سوودیان لێ ببینێ، چونكە ئەگەر كورد یەكریز بێ، هیچ لایەكیان ناتوانێ ڕۆڵی كورد وەكو جاران فەرامۆش بكات، بۆیە ئێستە تۆپەكە لە گۆڕەپانی كورد دایە كە چۆن یاری لە بەرژەوەندی خۆی دەكات و ئەم دەرفەتە لە دەست نادات ئەوەش بە پەرتەوازەی و بێ یەكڕیزی ناكرێ، بەڵكو پێویستە كورد ماڵی خۆی ڕێك بخاتەوە پاشان لایەنەكان ڕێك بكەون لەسەر ستراتیجێكی نیشتمانی ئەوكات تەنیا حكوومەت نوێنەرایەتی سەروەری هەرێم بكات لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و بەشێوەیەك پێوەندییەكانی ڕێك بخاتەوە كە لەگەڵ دراوسێكان و هەلومەرجی جیهانی بگونجێ. بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێك بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆی گرەو لەسەر ناكۆكییەكانی كورد نەكات. ئەوكات هەرێم باشتر دەتوانی ڕۆڵی خۆی ببینێ و بەیەكجاری نەهامەتییەكان تێپەڕێنێ و بە تایبەت كە دوای 25/9/2017 خاوەن كارتێكی بەهێزی گەلی كوردستانە كە ئەوئیش بە رێژەی %93 ی دەنگی " بەڵێ"یە، دەتوانێ بە یەكریزی و لە دەرفەتێكی گونجاودا سەربەخۆیی كوردستان كە مافێكی رٍەوایە ڕابگەێنێ و.بە ئامانج بگات.
ئیرادەی بەهێزی پێشمەرگە و سەركەوتنە مەزنەكانیان گڕو تینی بە خەڵكی دڵسۆزی كوردستان بەخشیەوە و پیلانی نەیارانیش لە گۆڕنران و پێشمەرگە بووە تەنها هێزێك كە هەیبەتی داعشی شكاند و بە خوینی خۆیان سنورێكی نوێیان دروست كرد كە گەڕانەوەی خاكی داگیركراوی كوردستان بوو.لەكاتێكدا هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان باش دەزانن كورد ئەزموونێكی دوور و درێژی لەگەڵ حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەیە و هەر لە دانیشتنەكان و چوونە پاڵ حكوومەتی عێراق لە ساڵی شەستەكان و هشتاكان كە گەواهی ئەوەن هیچ كات حكوومەتی عێراق نەیویستووە لە چوارچێوەی دەستوردا مافی كورد بدات و هەمیشە هەوڵەكانی بۆ لەناوبردنی كورد و شكستهێنان بە ئەزموونی كوردستان بوون و لە هیچ ڕێككەوتنێك خاوەن بەڵێن و قسەی خۆیان نەبوون، كەچی پاش ئەو هەموو ساڵە دژایە‌تیەی بەغدا بەرامبەر بە كوردستان و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی كوردستانیاندا هێنا. قەیرانی دژایەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان كە هەمووان دەزانن هەڵگری بیری سەربەخۆیی كوردستان لە ماڵباتی بارزان و شۆڕشە یەك بە دوای یەكەكانی بارزانیەكان و سەری هەڵداوە و رابەرایەتی ئەم بیرۆكەی سەربەخۆییە بارزانی و پارتیە، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم گەورەترین دەستكەوت بوو بۆ كوردستان كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی تاكی كوردی لە سەرتاسەری باشوری كوردستان و لە پرۆسەیەكی دیموكراتیانە و فەرمی و بەو ڕێژە بەرزە گەلی كوردستان دەنگی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، كە بێگومان ئەمەش بۆ دوژمنانی گەلی كوردستان كارەساتێكی گەورە بوو، بەوەی لەسەر دەستی پارتی و بارزانی ئەم دەستكەوتە بۆ گەلی كوردستان هاتە كایەوە بۆیە هەر زوو دووژمنان لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان و بە پیلانێكی داڕێژراو و لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر و لە خیانەتێكی نشتیمانی خاكی كوردستانیان فرۆشت بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی و داگیركردنی كوردستان بە نیازی لاوازكردنی پارتی و گەلی كورد و لە باربردنی ئەو مافەی گەلی كوردستان
هەموو ئەوانەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پێكرد بەشێكن لەو قەیرانانەی كە بۆ پارتی و كوردستان دروستكراوە لەلایەن چەند كەسێك و بە پاڵپشتی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق و وڵاتانی هەرێمایەتی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەد لە تەمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و عەقلییەت و بیركردنەوەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. بۆیە كلیلی سەركەوتنی پارتی و بارزانیی لە خۆراگری و پەیرەوكردنی سیاسەتی حەكیمانە بووە بە پێی هەڵومەرجەكان .بۆیە تا گەلی كورد خاوەنی پارتی،سەرۆك بارزانیی بێ‌ ئیرادەی لاواز نابێ‌ و بۆ دوژمنان ناچەمێتەوە .
Top