شۆرٍشی 26ی گوڵان، خەون وپیلانگێری داگیركەرانی بۆ سرٍینەوەی دۆزی كورد مایەپووچ كرد..

شۆرٍشی 26ی گوڵان، خەون وپیلانگێری داگیركەرانی بۆ سرٍینەوەی دۆزی كورد مایەپووچ كرد..
پارتی دیموكراتی كوردستان درێژەپێدەر و میرات هەڵگری گشت شۆرش و بزاڤەرزگاریخوازەكانی كوردستانە و هەمیشە هیوا وئومێد بووە لە رۆژانی سەختی كوردایەتی و كۆڵنەدان . بۆیە شۆڕشی گوڵان جارێكی تر ئومێدی گەورەی بۆ نەتەوەیی كورد گەرٍاندنەوە و بووە كۆسپ و تەگەرە بەردەم پیلانگێری نەیارانی كورد و مایەپووچی كردن .شۆڕشی 26ی گوڵانی پێشكەوتنخواز تەواو كاری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو كە لە هەمان سەر ڕێبازە نەمرەكەی گەورە مەردی كوردو كوردستان مستەف ابارزانی نەمرهاتە ئاراوە، شۆڕشی گوڵان بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە پیرۆزەكانی مستەفا بارزانی نەمر سەركەوانە هەڵگیرسایەوە كە ئەمڕۆ وا خەریكە بەرەو قۆناغی هەمیشەیی دەڕوات هەلگیرسانەوەی ئەو شۆرشە پیرۆزە هیوای سەركەوتن و تۆلە سەندەنەوەی كارەساتە مەزنەكەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و قەڵایەكی پڕ لە ترس و زەندەق چووی‌ دوژمنانی كوردو داگیركەرانی كوردستان بوو كە بە خەیاڵی خۆیان تازە لە دوای كارەساتە شومەكەی ئەلجەزایر‌ كورد بۆ هەمیشە لە ناو چووەو وایان دەزانی كە شۆڕشی ئازدیخوازی گەلی كورد بۆ هەتایە‌ سەركوتكراو بە لە ناوچونی یەكجارەكی بزوتنەوەی ئازدیخوازی گەلی كورد خەونی پڕو پوچیان دەبینی و وایان دەزانی لە دوای پیلان گێڕانەكەی ئەلجەزائیر لە ژێر سایەی بومیدیەنی تاوانبار و دوژمنی كورد و تەسلیم بوونی سەدامی دكتاتۆر بە شای ئێران و ئەو شەرماوەریەی كە دوژمنانی كورد و تاوان باران سەدام و شای گۆر بەگۆری ئیران و لە سەر دەستی هەواری بومیدیەنی گۆڕ بە گۆر و خیانەتی ئەمریكاش لە گەلی كورد،بە تایبەت هۆكارەكەی كە كیسینجەر دەوری گرینگی دژ بە گەلی كورد بە خەراپی دژ بە كورد گێڕا‌‌و بەڵام گەلی كورد هەر نەمرد و زیندوو مایەوە.
شۆرشی پێشكەوتنخوازی گوڵان وەك درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە رابەرایەتی بارزانی نەمر بەرپاكرا بۆ لەگۆڕنانی پیلانی شوومی جەزایر و گەڕاندنەوەی هیواو و ئۆمێدی گەلی كوردستان و سەلماندی ئەو راستییەی كە ئیرادەی گەل لە هەموو پیلانەكانی دوژمن بەهێزترە.شۆڕشی گوڵان بە حیكمەتی سەركردایەتییەكەی و قارەمانێتی پێشمەرگەو خۆڕاگری جەماوەری گەلی كوردستان، چەندین داستانی مێژوویی تۆماركرد و توانی دۆزی رەوای گەلەكەمان بگەیێنێتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر و تێكرای چین و توێژەكان لەسەر رێبازی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری كۆبكاتەوە و تین و توانای شۆڕشگێڕانەیان لەپێناو ئازادی و چەسپاندنی دیمواكراسی یەكبخات .ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و دروست بوونی حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان و ئەو پشتگیریەی ئەمڕۆ لە میللەتی كورد دەكرێت هەموو بۆ شۆڕشی گوڵان دەگەڕێتەوە.شۆڕشی ئەیلوول بە پلانێكی نێودەوڵەتی لەناو برا، ئەحمەد حەسەن بەكر سەرۆك كۆماری عێراقی ئەو كاتە، سێ جار لەسەر یەك گوتی، بۆ هەتا هەتایە كورد و شۆڕشی كوردی لەناو چوون، شۆڕشی گوڵان لە 26ـی گوڵان جارێكی دیكە سەری هەڵدایەوە ئەوەیش بۆ ئەوە بوو كە كورد زیندووە و هیچ كاتێك نامرێت و دەتوانێت هەستێتەوە سەرپێ، هەتا دەنگی كوردستان كە كرایەوە، یەكەم وشە كە لەو رادیۆیە دەرچوو ئەوەبوو كە كورد و شۆڕشی كوردی بە كۆتایی نەهاتووە، ئەوە بوو بارزانی نەمر سەرۆك بارزانی و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد ڕاسپاردن كە شۆڕشێكی دیكە دروست بكەنەوە بەناوی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز.شۆرشی گوڵان بە ژمارەیەكی كەم لە پێشمەرگە قارەمانەكان دەستی پێ كرد، بەرەیی كوردستان دروست بوو، ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 یەكێك لە بەرهەمەكانی شۆڕشی گوڵان بوو، دەستكەوتەكانی ئەمڕۆی كورد ئەنجامی ئەو شۆڕشەنە، حكوومەت و پەرلەمان و فیدراڵی و بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەستكەوتی شۆڕشی گوڵانن، شۆڕش توانی كێشەی كورد لە قۆناغێكەوە بباتە قۆناغێكی دیكە، ئەمڕۆ میللەتی كورد بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی گەیشتە ئەو قۆناغە كە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهان پشتگیری لە هەرێمی كوردستان بكەن، ئەوەیش هەموو بۆ بەرهەمی شۆڕی گوڵان دەگەڕێتەوە.ئەمرٍۆ لە كاتێكدا یادی 42 ساڵە شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان دەكەوینەوە كە ،لە سایەی خوا و پارتی و سەرۆك بارزانیی پێگەی بەهێزی كورد لە هاوكێشە سیاسییەكانی نێودەوڵەتی و ئەو گۆرانكارییانەی كە ناوچەكەمان بەخۆوەوە دەبێنێت و ئەو هەلومەرجە لەبارە كە بۆ میللەتەكەمان رەخساوەو دەیخاتە بەردەم ئەزموون و دەرفەتێكی مێژوویی گەورە، كە پێویستە بە گڕۆتینێكی پڕ لە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و پشتبەستن بە بەرژەوەندییە نەتەوییەكەمان، هەنگاوی پراكتیكی بۆ بنێین و بە باشترین شێوازی سەردەمیانە ئامانجەكەمان دەستەبەر بكەین و سات بە سات بەرەو لووتكە هەنگاو دەنێین ..
شۆرشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد ، هەموویان بۆ یەك مەبەست تێكۆشاوەن و قوربانیان بەخشیووە ئەو رزگاركردنی خاكی كوردستان لە ژێر دەستی و گەرٍاندنەوەی خاكی داگیركراوە و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی . شۆڕشی گوڵان لە قۆناغێكدا هەڵگیرسا كە جۆرێك لە بێ ئومێدی باڵی بەسەر كوردستاندا كێشابوو، گوڵان نەك هەر بێ ئومێدی ڕەواندەوە، بەڵكو ئومێدیشی خستەوە نێو ڕیزەكانی خەبات و گیانی ئازادیخوازانەی خەڵكی تێكۆشەری كوردستان، هەر بۆیە لە سەرەتاكانی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، تێكۆشەران و ئازادیخوازانی كوردستان بەوپەڕی گەرموگوڕی و گیانی فیداكارییەوە پشكدارییان لەو شۆڕشە ئومێدبەخشەدا كرد و، داستان و ڕووبەڕووبوونەوەكانیش باشترین شاهیدی ئەو قۆناغە گرنگەن لە مێژووی شۆڕشگێڕیی گەلەكەماندا.بە هۆی هەموو ئەو زوڵم و تاوانكارییانەی كە دەرحەق بە كورد لەلایەن دوژمنان و داگیركەرانەوە ئەنجامد دەدا گەلی كورد دەیویست لەژێر دەستی و زۆرداری ڕزگار بێت و، وڵاتی خۆی لە داگیركەران و ناحەزان ڕزگار بكات، كاتێك شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی مستەفا بارزانیی ،بە پاڵپشتی گەلی كورد بەردەوام لە بەهێزبووندا بوو، بە تایبەتی دوای ڕێككەوتنامەی 11ـی ئازاری ساڵی 1970 كە كورد توانی نێوماڵی خۆی تا ڕادەیەكی زۆر ڕێك بخاتەوە، دوژمنەكانی گەلی كورد دڵنیابوون كە ناتوانن كورد لەناو ببەن، بۆیە پەنایان بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی جەزائیر برد، بە هۆی ئەو ڕێككەوتنە شۆڕشی ئەیلوول تووشی نسكۆ بوو و گەلی كورد تا ڕادەیەكی زۆر تووشی نائۆمێدی بوو، بۆ ڕەواندنەوەی ئەو نائۆمێدیە و وەك درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول، بە فەرمانی مستەفا بارزانیی و بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی و شەهید كاكە ئیدریس)ی هەمیشە زیندوو، لەو ساتە هەستیارەدا شۆڕشی 26ی گوڵانی پێشكەوتنخواز بەرپا بوو و ئەو شۆڕشە پەیامێكی روون و ئاشكرا بوو بۆ داگیركەران و نەیارانی كورد كە گەلی كوردستان بە رابەرایەتی پارتی و بارزانیی وەك چیاییەكی پۆڵایین رووبەرووی یان دەبێتەوە بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی .. شۆڕشی گوڵان لە قۆناغێكدا هەڵگیرسا كە جۆرێك لە بێ ئومێدی باڵی بەسەر كوردستاندا كێشابوو، گوڵان نەك هەر بێ ئومێدی ڕەواندەوە، بەڵكو ئومێدیشی خستەوە نێو ڕیزەكانی خەبات و گیانی ئازادیخوازانەی خەڵكی تێكۆشەری كوردستان، هەر بۆیە لە سەرەتاكانی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، تێكۆشەران و ئازادیخوازانی كوردستان بەوپەڕی گەرموگوڕی و گیانی فیداكارییەوە پشكدارییان لەو شۆڕشە ئومێدبەخشەدا كرد و، داستان و ڕووبەڕووبوونەوەكانیش باشترین شاهیدی ئەو قۆناغە گرنگەن لە مێژووی شۆڕشگێڕیی گەلەكەماندا.شۆڕشی گوڵان لە دەستپێكەوە و، لە قۆناغەكانی دواتریشدا ئامانجگەلێكی نەتەوەیی، سیاسی، كولتوری و جڤاكی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت كە هەم بسازێ لەگەڵ قۆناغە نوێكەی ئەو كات و، هەمیش قۆناغەكە بە ئاییندەیەكی گەشی سیاسی – نەتەوەیی بسپێرێت كە خەڵكی كوردستان لە سایەیدا بە ژیانێكی ئازاد و ئارام و ڕووناك بكەن.
Top