شۆرشی گوڵان وەچەرخانێکی مێژوویی بۆ پاراستنی کوردستان

شۆرشی گوڵان وەچەرخانێکی مێژوویی بۆ پاراستنی کوردستان
جگە لەوەی شۆرشی ئەیلولی مەزن شۆرشی بەرگری بوو لە بوون و مانی گەلی کوردستان دەسکەوتی گرنگ و مێژوویشی بە دوای خۆیدا ھێنا کە دیارترینیان رێکەوتنامەی ١١ـی ئادار بوو کە بە یەکەمین بەلگەنامەی یاسایی دادەنرێت کە بۆ یەکەمجار حکومەتی عێراق بە رەسمی دانی بە مافە نەتەوەیی و یاساییەکانی گەلی کوردستان دانا، بەمەش ھیواو ئومێدێک لەلای کوردستانیان دروست بوو ، بەلام بەداخەوە دوژمنان ئەمەشیان بەرەوا نەزانی بۆیەش لە گەلەکۆمەیەکی نێودەولەتی رێکەوتنامەیەکی شومیان مۆرکرد و سەرەنجام حکومەتی عێراق لە بەلێنە ئیمزاکراوەکانی پەشیمان بوویەوە ، کە بووە مایەیی وەستانی شۆرشی ئەیلول بە شێوەیەکی کاتی بەلام ئەم پیلانەش نەیتوانی بەربەست لەبەردەم ئومێدی گەلی کوردستان دروست بکات کە دوای ماوەیەکی کەم لەسەر فەرمانی رێبەری مەزنی گەلی کوردستان بارزانی نەمر جارێکی تر بەھەمان روحیەتی کوردانەی سەردەمی شۆرشی ئەیلول لە ٢٦ـی گولانی ١٩٧٦ زەنگی شۆرش کوردایەتی لێدرایەوەو (گولان) وەک شێوازێکی نوێی خەبات و تێکۆشان بووە درێژە پێدەری (ئەیلول) کە ھێز و توانایەکی تازەشی دایەوە بەر گەلی کوردستان بەمەش شۆرشی گولان تەمی نا ئومێدی رەواندەوە پیلانە نێودەولەتیەکانی پوچەل کردەوە ئەو راستیەشی دەرخست کە ئیدی مەحالە گەلی کورد لەناوبچێت، تەنانەت لە رۆژانی دەسپێکی شۆرشی گولان دا رادیۆیی (BBC) لە میانەی ھەوالێکی دا کە ئەوکات کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر ھەست و ناخی خەلکی کوردستان رایگەیاند کە شۆرش دەستی پێکردەوەو تازە مەحالە کورد لەناو بچێت ، کە سەرنجام شۆرشی گولان لە مەیدانی تێکۆشاندا بەردەوامی ھەبوو داستانی گەورەو مێژووی تۆمارکرد ، بەمەش دەرکەوت راستە زۆرجاران دوژمنان لەمپەر و بەربەست لەبەردەم ھیوای ئازادی خوازانەی گەلەکەمان دروست دەکەن بەلام ھیچ کات ناتوانن ئیرادەی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان بوەستێنن، ئەگەر چی بۆ ماوەیەکی کاتی شۆرش وەستێنرا بەلام بەھەمان روحیەتی رۆژانی شۆرشی ئەیلول درێژە بە کاروانی خەبات و تێکۆشان دراو شۆرشی گولان بووە شۆرشی ھەلسانەوەی نەتەوەیەک ، کە ھەر ئەمەشە وایکردووە شۆرشی گولان بە وەچەرخانێکی گرنگ و مێژوویی دابنرێت لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان کە سوپاس بۆ خودای گەورە شۆرشی گولان بەرھەمی گەورەی لێکەوتەوە کە دیارترینیان راپەرینی سەرتاسەری خەلکی کوردستان بوو، بۆیەش لەگەل یادکردنەوەی سالیادی ھەلگیرساندنی شۆرشی گولان دەبینین لە ئامانجە گرنگ و ستراتیژیەکانی شۆرشەکە نزیک بوینەوەو ھەنگاوی مەزن نێنراون بۆ دیاریکردنی ئایندەی گەلی کوردستان کە دیارترینیان ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو کە زۆرینەی کوردستانیان بە بەلێ دەنگیان بۆ دا بەلام بەداخەوە خیانەتەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کەلێنێکی گەورەی لەبەردەم خواستی زۆرینەی خەلکی کوردستان دروستکرد کە بۆ ھەتا ھەتایەش بووە سەنەدێکی نەتەوەیی لەبەرامبەر ھەموو دونیا کە دەریخست گەلی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت کە گەورەیی و شانازیەکی مێژووی بوو بۆ ئەوانەی رۆلیان ھەبوو لە پرسەیەدا بەلام ئەوەی لە ھەمووشی گرنگتر ھەلگیرسێنەرانی شۆرشی ئەیلول و گولان و رێبەرانی پرۆسەی ریفراندۆم لە کوردستان وەک مەرجەعی سیاسی و نەتەوەیی گەلی کوردستان ماینەوە بوینە تاکە ئومێد و ھیوای گەلی کوردستان بۆیەش خەلکی کوردستان بەو پەری وەفاداریەوە چوونە سەر سندوقی دەنگدان بە دەنگەکانیان پێناسەی سەنگ و شکۆی پارتیان کرد و وەلامی دژە پارتیەکانیان دایەوەو پارتی وەک ھێزی یەکەم مایەوە ئەمەش لەگەل ئەوەی سەرکەوتنی پارتی یەکسانە بە سەرکەوتنی گەلی کوردستان لە ھەمان کاتیشدا ئەرکی پارتی قورستر بوو لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوری و یاساییەکانی خەلکی کوردستان ھەرچەندە وەک سەرۆک مەسعود بارزانی لە میانەی کۆبوونەوەی دا لەگەل کاندیدانی لیستی ١٨٤ـی پارتی رایگەیاند پارتی خاوەنی قەزییەو کێشەی کوردە لە ھەمان کاتیشدا لە چەند رۆژی رابردووشدا شاندێکی بالای پارتی چووە بەغداو زنجیرەیەک دیدار و سەردانی بەرھەم داری ئەنجامدابەمەش دەرکەوت تەنھا پارتی یە کاردەکات بۆ ئێستاو ئایندەی کوردستان، کە گرنگە لە ژێر رۆشنایی ئەم راستیەی سەرەوە ھەموومان دلنیابین ئەمرۆ بێت یان سبەی ئامانج و ستراتیژیەتی شۆرشی ئەیلول و گولان دەبێتە واقع و دەچێتە بواری جێبەجێکردن تا گەلی کوردستانیش وەک ھەموو گەلانی دونیا ببێتە خاوەن دەولەت و کیانی خۆی .
سلاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆرشی گولان کە شکستیان بە خەونی دوژمنان ھێناو لە ٢٦ـی گولان دا درێژەیان بە شۆرش و خەبات دا.
سلاو لە رێبەری مەزنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کوردستان بارزانی نەمر.
سلاو لە سەرۆک مەسعود بارزانی کێوە ھەرە بەرزەکەی کوردستان.
Top