بەڕاست نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەڕین بوو؟!

بەڕاست نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەڕین بوو؟!
بەردەوام گوێ بیستی ئەوە دەبین کە نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەڕین بووە، بەڵام کاتێ گەشتێک بەناو مێژووی پڕ لە خەتا و تاوانکاری ئەو پیاوەدا دەکەین، هەرگیز ناچێتە ئەقڵەوە کەسێک قارەمانی شەڕی براکوژی و هەر لە شەڕی براکوژیدا بە دیل گیرابێ و خۆشی دیلکوژ بووبێت! ببێتە ئەندازیاری راپەڕین.
کەسێک بۆ ئاژاوە نانەوە فەرمان دەربکات نارنجۆکی دەستی فڕێ بدرێتە نا قوتابخانەی دواناوەندی کچانی سلێمانی! هەرگیز پێشکەوتنی خەڵکی کوردستانی نەویستووە.
کەسێک پێشقەتاری سوپای پاسداران بووبێ و هێنابنیە کەرکوک و بەوەش بیانووی ئەنفالی دابێتە دەست رژێمی بەعس! هەرگیز چاوی بە سەربەخۆیی کوردستان هەڵنایات.
کەسێک خوازیار و ئاخ هەڵکێشی سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)ی شیعەگەری و کوردکوژی بووبێ! هەرگیز لەگەڵ بۆنی خۆشی دیموکراسی هەڵناکا و بە بۆنی برایەتی و یەکهەڵوێستی کوردان گێژ دەبێ.
کەسێک بۆ تێکدانی ئارامی هەولێر و دابڕاندنی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، فەرمان دەربکات تەقە لە دوو کونسوڵگەری بکرێ و چوار ئەندازیاری کۆمپانیا بیانیەکان بڕفێندرێن! هەرگیز ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستانی ناوێ.
کەسێک وەک مەلا بەختیار لە بیرەوەریەکانیدا دەڵێ: بۆ کوشتن و لەناوبردنی پارتی خۆزگەی بۆ چەک و جبەخانەی بەعس خواستبێ و بە نەهێشتنی منداڵەکانی ماڵباتی بارزنی نەمر و بارزانیەکا دڵی داسەکنێ و ئۆقرە بگرێ، هەرگیز کوردایەتی و کاری چاکەی لێ ناوەشێتەوە و ئەندازیارێتی راپەڕین بە باڵای ئەو نابڕدرێ.
جەگە لەوەش خاڵە سەید کاکە لە بیروەریەکانیدا دەڵێ: نەوشیروان مستەفا نوێنەرێکی ناردبوو بە دواماندا، کە چووم سەیر دەکەم لەگەڵ (قەرارگای رەمەزان)ی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوە دایە، سەیری کردم و گوتی: شانە چەکدارەکانمان حازرن بۆ راپەڕین و هێزەکانمان لە فڵانە بەرزاییەوە دەچنە خوارەوە.
ئەمنیش گوتم: کاک نەوشیروان خودا عەفووتکات ئەتۆ ئاگات لە دنیا نییە.
وتی: بۆچی؟ چی بووە کاک سەید؟
گوتم: ماڵت خراپ نەبێ راپەڕین دەستی پێکردووە و وا رانیە خەلاس بوو، لە سەروچاوە و چوارقوڕنە جەیشی سەددام لە تەسلیم بوونن، ئیتر شانەی چی و چوونە خوارەوەی چی؟!
نەوشیروان گوتی: چۆن؟ ئەمە کێ کردی؟!
گوتم: بابی من خەڵک و عەسکەری فیرار، هەر هەموویان بە یەکەوە هێرشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی بەعس دەستی پێکردووە.
ئەوە راوبۆچوونی دوو سەرکردەی ناو رووداوەکان بوون لەسەر سیاسەتی رقاوی نەوشیروان مستەفا، کە یەکیان هاوسەنگەری خۆی بووەو دەڵێ: نەوشیروان گوتی: بە لەناوبردنی پارتی و کوشتنی منداڵی بارزانیەکان ئۆقرە دەگرم، ئەوی تریشیان خاڵە سەید کاکەیە کە بێئاگایی نەوشیروان لە راپەڕین دەردەخات، بەڵام پێشینان دەڵێن: کە خوا دای پاڵدەوە، ئەوەتا نەوشیروانی دیلکوژو و قارەمانی شەڕی براکوژی و بێئاگا لە راپەڕین، گەوجێنراوان لە دەرەوەی راستییە مێژووییەکان بە ئەندازیاری راپەڕین ناوی دەبەن.
Top