دەرکەوت ئێوە هەڵە بوون
May 24, 2018
وتار و بیروڕا
ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەوەیان دەرخست کە پەڕۆ هەڵواسین و جنێو و تۆمەت بەشینەوە و موزایەدەی سیاسی و بێ بەها کردنی دەستکەوت و سەروەریەکان و شەڕی بەرەی ریفۆاندۆم و پەلاماردانی پارتی، پێوەر نین و پێوەریش نابن بۆ زیاد کردنی کورسیەکانی پەرلەمانی بەغدا، چونکە ئەگەر ئەوانە پێوەر بوونایە، ئەوا دەبووایە گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەی نوێ و هاوپەیمانیەکەی بەرهەم ساڵح، هەر یەکەیان بە لانی کەم (٣٠) کورسی پەرلەمانیان مسۆگەر کردبایە.
بەڵام سەرئەنجام دەرکەوت کە ئەوانە هەڵەن و لەوەش هەڵە تر ئەوەیە پەتای ئینکاری سیاسی گرتوونی و ددان بە هەڵە و شکستی خۆیاندا نانێن، دوای ئەو شکستەش لە بەزمی خۆیان نەکەوتوون و هەر بە گەز و ربەی دەمارگیری حزبی دەیپێون، هێشتا سوورن لەسەر دژایەتی پارتی و رەوتی سەربەخۆیی کوردستان و پێیانوایە ئەو سیاسەتە حزبییە هەموو خواستە کۆن و نوێیەکانیان دێنێتەدی.