پارتی واتا هێزو ئیرادە و پێگەی كورد وكوردستان

پارتی واتا هێزو ئیرادە و پێگەی كورد وكوردستان
پارتی وبارزانیی هەمیشە و لە هەموو سات و كاتەكاندا لە پێناو یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی بەرەی كوردستانی تێكۆشاوە و چوونكە هەمیشە باوەری وا بووە كە یەكریزی كلیكی سەركەوتن و شكستی دوژمنانە .پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەروبەندی بانگەشەی هەلبژاردندا ولەکاتی ناساندنی بەرنامەکەی و لەزۆر کوبونەوەی جەماوەریدا داوای یەکرێزی و یەکگرتویی و یەکهەلویستی لایەنە کوردستانیەکان دەکرد لە بەغدا بو بەرگریکردن و پاراستنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان،هەر لەم بارەیەوە سەرۆك بارزانی لە پەیامی پێرۆزباییەکەیدا بەبونەی سەرکەوتنی پارتی داوای لە لایەنە کوردستانیەکان کرد بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندی حزبی و بەرژەوەندی خەلکی کوردستان نەکەنە قوربانی هەندێ دەستکەوتی کاتی و سیاسی و حزبی،هەروەها جێگری سەروکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی پیروزباییەکەیدا بەبونەی سەرکەوتنی پارتی داوای لە هەموو لایەنەکان کرد هەموو ناکوکیە ناوخوییەکان وەلاوە بنێن لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان و بەهێزبوونی قەوارەی سیاسی کوردستان،لەو دوو پەیامەی سەروک و جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان بومان رووندەبێتەوە پارتی هەمیشە بەرژەوەندی نیشتیمانی لەسەرووی بەرژەوەندی حزبی داناوە ولەورووەشەوە بو پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی هەمیشە داوای یەکرێزی و یەکگرتویی و یەکهەلویستی و هاوهەلویستی لایەنە کوردستانیەکان کردووە،هەمیشەش بووەتە قوربانی یەکەم لەپێناو دەستەبەرکردن و فەراهەمکردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانیەکان،بویە پارتی زۆر لەوە تێگەیشتوە ئەگەر لایەنە کوردستانیەکان یەکدەنگ بن و یەکرێز بن و بەرنامە و کارنامەیەکی هاوبەشیان هەبێت زیاتر دەتوانرێت و دەستکەوت و مافەکانی کوردستانیان پارێزراوتربن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستدەهێنرێت،هەروەها پارتی لە ئەزمونی سیاسی خویدا زۆر لەوە تێگەیشتوە چەند لایەنە کوردستانیەکان پەرتەوازە و ناکوک بن کوردستان زیاتر لاوازتر دەبێت و دەستکەوت و مافەکانی کوردستانیان زیاتر دەکەونە بەر مەترسی و هەرەشەی دۆژمنان،هەر بویە پارتی وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی داوای یەکرێزی و یەکگرتویی و یەکهەلویستی لایەنە کوردستانیەکان دەکات و داواش دەکات لایەنە کوردستانیەکان بەیەک کارنامەی هاوبەش بەشداربن لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا و هەروەها داوای لایەنە کوردستانیەکان دەکات لەبەغدا بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندی حزبی و بەرژەوەندی گەلی کوردستان نەکەنە قوربانی هەندێک دەستکەوتی کاتی و سیاسی و حزبی.بەدڵنییاییەوە ئەوانە نایەتە بەرەی یەكریزی روون و ئاشكرایە كە هەمان بیرو ئەجێندا پەیرەو و جێبەجێی دەكەن كە دوژمنان ئامانج و ئاواتی هەمیشەییانە كە ئەویش نەبوونی یەكریزی و یەكدەنگییە كە ئەوەش دەچێتە چوار چێوەی جاشایەتی و خیانەت لە گەل و نیشتیمانەوە ..
ئەو لایەنانەی كە لە ماوەی رابردوو دوژمنكارانتەر لە داگیركران بە دڵ و هەستێكی پر لە رٍق و كینە دژایەتی ئەزموون و دەستكەوتەكانی گەلی كوردیان دەكرد و پێشە و كاری رۆژانەیان تەنیا كودەتاكردن و تابووری پێنجەم و كوشتن وبرین بوو ، بیری ئەوەیان نەدەكردەوە كە رۆژێك دێ‌ رووی خیانەتكاری و كۆیلەبوونیان و خزمەتكاری نەیارانی كورد ئاشكرا دەبێ‌ و متمانەیان لە دەست دەدەن و ریسوا و شەرمەزاری گەل و نیشتیمان دەبن ..پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ دۆزی كورد و رووادو پێشهاتەكان كردووە و بە هەموو توانایەكەوە بەرگری خاك و نیشتیمان و شوناسی كورد كردووە و رێگەی نەداوە نەیارانی گاڵتە بە چارەنووسمان بكات .ئەوەش وایكردووە كە هەمیشە جێگەی متمانە كورد و كوردستان بێ‌.بە پێچەوانەوە بەرەی بەرگریكار لە كورد وكوردستان و رووبەرووبوونەوەی ئابڵوقە، سەربەخۆیخوازی ، كوردپەروەری , شەهیدپەروەری و ئازادیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و كۆیلە بوون ، جگە لە سەركەوتن و دەسكەوتی گەروە و بەردەوام هیچی تر چاوەروانیان ناكات ، گشت ئەو خۆراگری و نیشتیمانپەروەرییە هەمیشە چاوەروانی سەركەوتن و سەرفرازی زیاتری بۆ گەلی كوردستان لێدەكەوێتەوە .

پارتی ئیرادەی پۆڵایینی كوردە و لە شكست بێ‌ ئومێد نەبووە و لە سەركەوتنیش مەغروور نەبوو و ئەمەش كلیلی سەركەوتنە .پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پێگەیەكی گرینگە لە سەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناویندا ، هەروەها پارتی خاون پێگەیەكی بەهێزی دیپلۆماسیی و سیاسی و جێی متمانە وڵاتانی زلهێز حسابی تایبەتی بۆ دەكەن، مەسعود بارزانی و پارتی و هەولێر وەك سەرچاوەی سەرەكیی ئەم دیپلۆماسییەتە دەبینن.هەروەها سەرۆك مەسعود بارزانی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ، بە شێوەیەكی راستەوخۆ سەرپەرشتی شەڕێكی گەورەی نێودەوڵەتی و بەرگریكردن لە خاكی كوردستان كردووە .لەلایەكی دیكەوە گەر بەهێزی پارتی و بارزانی ئەوەیە، كە لە شەڕی داعش و حەشد دا دەوری یەكلاكەرەوەیان هەبووە، هیچ زیادەڕۆییەك نییە، ئەگەر بارزانی و پێشمەرگە نەبوایە، هیچ هێزێك و حزبێكی دی نەیدەتوانی ئەفسانەی داعش بشكێنێ و داگیركەرانی تر بشكێنێ‌ و كوردستان لە مەترسییەكان بپارێزرێت، بەڵام بارزانی نهێنی ئەو هێزەی خۆی پیشان دا و هەموو جیهانیش لە سەر ئەرزی واقیعدا بینی.پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو رزگاریخوازی و شكۆ و سەربەستی و سەربەخۆیی كورد وكوردستان هاتۆتە ئاراوە و بۆیە هەمیشە بە براوەیەكی پۆڵایینەوە بریار لە سەر چارەنووس و ئایندەی دەدات و ئەوەش وایكردووە و هەمیشە جێگەی بایەخ و متمانەی كورد وكوردستان بێ‌ و هەمیشە چاویی لە سەركەوتن بێ‌ و هیچ كات لە شكست بێ‌ ئومێد نەبێ‌ و لە سەركەوتنیش مەغرو نەبێ‌..
Top