گرنگه به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆی پڕۆژه وپرسه په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه‌كان بكرێت
May 23, 2018
وتار و بیروڕا
بێگومان پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن پرۆسه‌یه‌كى گشتگیره و سنوردار نییه پرۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و، وه به‌رده‌وامیش پێویستى به گه‌شه سه‌ندن و چاكسازى و هه‌مواركردن هه‌یه له سه‌ر بنچینه‌ى پێویسته‌كانى پرۆسه‌كه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنى تاكه‌كان كه خۆى له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ى گرنگه ده‌مه‌وێ تیشكى بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پڕۆژه په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه‌كانى چین و پلان و ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌ت به شێوه‌یه‌كى گشتى چین و تا چه‌ن پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه؟ ئایا توانیویه‌تى ئامانج و ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ و ئه‌و لایه‌نه و ده‌زگایانه‌ى كه په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندیدارن به پرسه په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه‌كان تا چه‌ند به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كۆی پرسه‌كان و به‌تایبه‌تى پڕۆژه و پلانه ستراتیژییه‌كان كردووه، هه‌ر بۆنموونه لێژنه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن له په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و یه‌كێتى مامۆستایان و كۆى رێكخراوه‌كانى تری په‌یوه‌ندیدار به په‌روه‌رده و فێركردن، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تاوتوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كۆی پڕۆژه و به‌رنامه و جۆراوجۆره‌كانى وه‌زاره‌ت كردووه ، تا چه‌ند توانیویانه هه‌ڵسه‌نگاندنى پێویست بۆ كۆى بابه‌ته‌كان بكه‌ن.
هه‌ر بۆ به‌رچاو روونى خوێنه‌ر حكومه‌تى لوبنان له ساڵى (2010) بڕیارى پلانى پڕۆژه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی گشتگیرى دا بۆ ئاسانكردنى پرۆسه‌كه و چاكسازى له سیسته‌مى فێركردنى گشتى و پیشه‌یی له رێگاى بنیاتنانى بنكه‌ى زانیارى په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌سه‌ندن و پێش خستنى له كۆى بواره‌كان، هه‌ر بۆنموونه به‌هێزكردنى ڕۆلی سه‌ركرده‌یی به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان پێش خستنى توانایی په‌روه‌رده‌ییان به‌مه‌رجێك به‌رێوه‌به‌ره‌كان هه‌ست بكه‌ن ئه‌وانن بنچینه‌ی گۆڕانكاری و چاكسازى له كۆمه‌ڵگه.
مه‌به‌ستم له به‌رێوه‌به‌ره پسپۆری و ئه‌كادیمییه‌كان دێت نه‌ك بۆ ناو و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه بێت، چونكه به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌یی ده‌توانی قوتابخانه‌كانى بكاته خاڵى ده‌ستپێكردنى گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كان له كۆمه‌ڵگه. وه هه‌روه‌ها خالێكى تر گه‌شه‌پێدانى پلان و به‌رێوه‌بردنی زانیارییه‌كان به گشتى كه به‌رێوه‌به‌ر پڕ زانیاری ته‌واو بێت، ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و چه‌نده‌ها خاڵى تر ، وه‌هه‌روه‌هابه‌دواداچوونى به‌رده‌وام له‌جێبه‌جێ كردنیان له‌لایه‌ن لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان، بۆیه گرنگه به‌رده‌وام به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆی پڕۆژه وپرسه په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه‌كان بكرێن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و كۆى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه بڕیاریان له سه‌ر ده‌درێ ئه‌مه‌ش متمانه و دڵنیایی و ئاگا لێ بوونى زیاتر درووست ده‌كات ، بێگومان به‌رپرسیاریه‌تى و ئه‌ركی هه‌موومانه له به‌ره‌ووپێشبردن و گه‌شه‌سه‌ندنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێرى په‌روه‌رده‌یی