ئەو قوتابخانە و رێبازەی كە لە سەر دەستی مستەفا بارزانیی ئاوا كرا لە پێناو بەرژوەندی حزبێك نەبوو ،بەڵكو بۆ رزگاركردنی نەتەوەیەكی خاك و ماف داگیركراوبوو ، ئەوەش وایكردووە هەمیشە جێگەی متمانەی كورد وكوردستان بمێنێتەوە ت.ئەو هۆكارانەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان و ەك قوتابخانەی كوردایەتی و كوردستانیی و نەتەوەیی كردۆتەوە پێشەنگ خۆی تەنیا لە حزبێك بە تەنیا نەبینیووەتەوە و لە چوارچێوەیەك دا خۆی هێشتبێتەوە بەڵكو بۆ هەموو كورد و كوردستانیی و رزگاریخوازی و ئازادیخوازی تێكۆشاوە ئەمەش وایكردووە و هەموو كات پێشەنگ و جێی متمانە بێ لە سەر ئاستی كوردستان و هەموو ناوچەكە و خاوەن پێگەی خۆلا بێ . خهباتی و تێكۆشانی مستەفا بازرانی تهنیا بۆ نەتەوەی كورد نهبوو، بهڵكوو بۆ بهدهستهێنانی مافی نهتهوهیی تهواوی نهتهوهكانی كوردستان كورد و توركمان و ئاشووری و عەرەب و ئەرمەن بووه، هاوکاری و پشتیوانیی بارزانیی نەمر بۆ شێخ مەحمودی حەفید و بەهاناوەچوونی بارزانیی نەمر بۆ شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداریکردنی لە دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد و بەرگریکردنی بارزانیی نەمر و هێزەکەی بۆ پاراستنی کۆمار، ئەوەمان پێ دەڵێن کەوا بارزانیی نەمر وەک رێبەر و پێشمەرگەیەک لە خەمی ئەوەدا بووە کورد بگاتە ئامانج و ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، بەهاناوەچوونی بارزانی بۆ سلێمانی و مهاباد، مۆراڵی گەلی کوردستانی بەرز کردووەتەوە، لەبەرئەوەی بارزانیی نەمر، پێشمەرگە و شۆڕشگێڕێکی ئازا و چاونەترس بووە و هیچ کات خۆی بەدەستەوە نەداوە و خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانیی نەمردا نەبووە، ئەمەش وای کردووە خەڵک بە باوەڕبەخۆبوونەوە بڕواننە داهاتوو، ههر بۆیه کارێکی ههڵهیه ئهگهر ئێمه بارزانیی نەمر تهنیا لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار بکەین، بهڵكوو دهبێت وهك رێبهری گهلی كوردستان و سهرۆكی نهتهوهیی كورد له بارزانیی نەمر بڕوانین.مستەفا بارزانی وەک رێبەری نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردستان، جێی ئومێدی هەموو گەلی کوردستان بووە، لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیی خۆیدا دژی سازشکردن لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان بووە، بۆیە بەردەوام دوژمنان لە هەوڵی دژایەتیکردن و لێدانی بارزانیی نەمردا بوونە، زۆر جاریش بۆ دژایەتیکردنی بارزانیی نەمر هەوڵیان داوە سوود لە کەسانی ناو شۆڕش و لایەنی ناوخۆیی وەربگرن، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسیی کوردستان بکەین، دەبینین زۆر جار خیانەت لە بارزانیی نەمر کراوە. بارزانیی نەمر لە تێکۆشانی خۆیدا زۆر جار رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە، بەڵام بارزانی وەک هەمیشە دژی ئەو پیلانانە وەستاوەتەوە و درێژەی بە شۆڕش و بەرخودان داوە. بەردەوامە تا گەیشتن بە ئامانج و مافەرەواكانیی كورد و كوردستان. سەركەوتنە ئەمجارەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك لیستی یەكەم و دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن نامەیەکی گرنگ بوو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بۆ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا کە پارتی بۆ دۆزی ڕەوای کورد دەجەنگێت و لەو پێناوەدا دروست بووە و بەردەوام دەبێت، بۆیە پێگەی پارتی لەو ئاستەدا بەردەوام دەبێت و زیاتریش دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە داھاتوودا هیز و دەسەڵات و توانای پارتی زیاتر بێت لەوەی کە ئێستا ھەیە، کۆمەڵێک فاکتەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ھەبوون، گەلێک ھەڕەشە و گەلەکۆمە لە پارتی کرا، ھیچ لایەنێک نەما گەلەکۆمە لە پارتی نەکات، بەڵام جەماوەری پارتی و جەماوەری کوردستان دووبارە متمانەیان بە پارتی دایەوە، کە وەکو ھێزی یەکەم بمێنێتەوە.پەیوەست بە گشتپرسییەکەی کوردستانیش ھاووڵاتیان بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٢% دەنگیان بۆ سەربەخۆییی کوردستان دا، خەڵکێک خۆی بێبەری کرد لە ڕیفراندۆم، یان لانی کەم بە شێوەی کەم بەشداری کرد، ئەگەر ھات و سەرکەوت، خۆی بە شەریک دابنێت و بە بۆچوونی وان وابوو کە ڕیفراندۆم سەرناکەوێت و دژی بوون، تەنانەت وای لێ ھاتبوو بڵێن، کە ڕیفراندۆمچییەکان چوونەوە بەغدا دادگایی بکرێن و ناویان لێ نابوون ڕیفراندۆمچییەکان.ئەگەر سەیری بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھەندێک لایەن بکەین، دەیانگوت دەسەڵات وەرگرین و بچینەوە بەغدا ڕیفراندۆمچییەکان دادگایی دەکەین، بەڵام بینیمان چی ڕووی دا، لەم ھەڵبژاردنەدا کێ سەرکەوت و کێش دواکەوت، زۆریی دەنگەکانی پارتی لەم ھەڵبژاردنەدا دەرخەری ئەوەیە کە ھاووڵاتیان لەگەڵ پارتین و دەیانەوێ ھەر وەکو ھێزی یەکەم بمێنێتەوە لە کوردستان.لای گەلی كورد ئاشکرایە کێ باشە، بۆیە پارتی توانیویەتی وەکو ھێزی یەکەم بمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە داھاتووشدا لەسەر ئەو ھەستە نەتەوایەتییەی کە پارتی ھەیەتی و سازش ناکا لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، کە شکۆی هاووڵاتیانی کورد دەپارێزێ، بەردەوام بێت لەو خەباتە، بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی هاووڵاتیانی کوردستان.پارتی دیموكراتی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نویێ عێراق، وەکو لایەنەکانی تر بیر ناکاتەوە، بۆیە بە زەحمەتی دەبینم بە یەکھەڵوێست بچنە بەغدا، وەک چۆن پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیش یەکھەڵوێست نەبوون، ئێستاش یەکھەڵوێست نابن، چونکە ھەموو ھێزە کوردستانییەکان کاتێک دەچنە دانوستان، داوای پۆست و ئیمتیازات دەکەن، ئەم جارە پارتی دانوستان لەسەر پۆست و پلە و ئیمتیازات ناکات.سەرکەوتنی پارتی لەم ھەڵبژاردنەدا پێشبینیکراو بوو کە وەک براوەی یەکەم بمێنێتەوە، چونکە گومان لەوەدا نییە پارتی ھێزی سەرەکی و یەکەمی کوردستانە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ئێمەی هاووڵاتیان چۆن باوەڕمان وابوو کە ڕیفراندۆم سەردەکەوێت، بۆیە دەنگمان بەو حزبەشدا تا سەرکردایەتیمان بکات و سەرکەوتنی پارتی واتای باوەڕی ھاووڵاتیانە بەو رێبازەی كە بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستانی بەدی هێنا .. هۆكاری سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە خۆ وە نییە و كەس خێری پێی نەكردووین و لە رێگەی هاككردنیشەوە نەبووە ، بەڵكو ئەو رێبازە راست و كوردانە و خۆبەخشییەوەیە كە لە ژێر هیچ هەرٍەشە و گوشار و پیلانگێرییەكدا ئامادە نەبووە سازش لە سەر دۆز و پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكانی بكات و لەو پێناوەشدا هەمیشە پێشەنگ بوو لە كوردایەتی و قوربانیی بەخشییندا .
هەڵبەت هەموو ئەو بەرگریكردن و قوربانیدان و بەرگریكردن لە بەرامبەر تۆفان و پیلانگێری هەرێمی و نێو دەوڵەتیی بووە هۆی ئەوەی كە گەلی كورد متمانەی زیاتر لە جاران ببەخشێتە بەرگریكاری راستەقینەی مافەكانی و هیچ كاتێ لە بیری نەچێ كە داكۆكییكار بووە لە پرسە نەتەوەیی ونیشتیمانییەكان بەتایبەت بینیمان كە لە كاتە سەختەكاندا چۆن سەرۆك بارزانیی لەنێو جەرگەی داگیركەراندا توانی بە بەڵی سەركەوتنی مێژوویی ریفراندۆم تۆمار بكات و دواتریش رووبەرووی داگیركەران ببێتەوە و ئینجا ئابلوقەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی تێكبشكێنێ و هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كە پارتی و بارزانیی هەڵقولاویی ناخی گەلی كوردن و سەركەوتنی ئێستاو دااهاتووش هەوێنەكەی بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە تا گەیشتن بە كەناری دڵنییاییی..