هۆکاری بەشداربوونی پارتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چیە ؟

هۆکاری بەشداربوونی پارتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چیە ؟
پارتی دیموکراتی کوردستان کەدروست کەری هزری ناسیۆنالیستیە لە ناخی تاک بەتاکی کوردا و لەسەرەتای دروست بوونیە و تا ۲۰۱۷/۹/۲٥ ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی و داواتریش ،، خەباتی لەپێناو ئازادی و سەروەری و سەربەخۆی نەتەوەی کورد کردووە ،، ئەم پرسیارە کەنەیارە ناوخۆی و خۆفرۆشەکان بەگوێی هاوڵاتیاندا دەیدەن بۆ ورژاندنی ڕای گشتی و بەلارێدابردنیان کەپارتی ڕاست گۆنەبوو لەگەڵ هاوڵاتیان !

هۆکاری بەشداربوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پرۆسە ...
۱ـ حزب و لایەنە کوردیەکان بوون نەک پۆست و پلەو پایەی عێراق کەهیچ کات بەلای پارتیەوە ئەهمیەتی نەبووە و نابێت ،،
۲ـ پارتی بەماوەیەکی زۆر پێش ناونوسینی قەوارە و حزبەکان بۆبەشدابوون لەپرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق ،، داوای لەکۆی لایەنە سیاسیە کوردیەکان کرد بەگشتی بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بکەن ، کەئەم هەنگاوە کاریگەری تەواوی لەسەر پرۆسەکەدەبێت ،، بەڵام لایەنە کوردیەکان نەک پاڵپشتی داواکەی پارتیان نەکرد ، گرەوەیان لەسەر روخانی پارتی دەکرد و چاوەروان بوون پارتی بەتەنها بایکۆتی پرۆسەکە بکات ، ساحەکە بۆ حزب و قەوارە خۆفرۆشەکان تەختبێت بەویستی خۆیان موزایەدە بەمیلەتی کوردەوە بکەن و بمان فرۆشن ....

۳ـ ئەم پرۆسە بوە تەحەدیەک لەنێوان سەربەخۆی چیەکان ودژە سەربەخۆیەکان ،، کە کام لایان سەنگ و هێزی زیاترە لەهەرێمی کوردستان و میلەت سەربەخۆی دەوێت یان ژێردەستەی و کۆیلایەتی عێراق ....

ئەم هۆکارانە و چەندین هۆکاری ناسیۆنالیستی پاڵنەری بەشداربوونی پارتی بوون لەم پرۆسە سەرەڕای تێگەشتن و دڵنیابوونی تەواوی پارتی لەسیاسەت و پرۆگرامی دەسەڵاتدارانی بەغدا کە دان بەماڤەڕەواکانی کوردا نانێن ، نەک ٦۰ کورسی پەرلەمان ، ۱۰۰ کورسی پەرلەمانی عێراق کورد بێت کاری گەری پێش ساڵی ۲۰۱٤ مان نابێت ،،
بۆیه دڵخۆشی و ئاهەنگمان بۆ گەراندنەوەمان بۆ بەغدا نیە ،،
دڵخۆشی و ئاهەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان ،،
سەرکەوتنی سەربەخۆی چیەکانە بەسەر دژە سەربەخۆییەکان ،،
سەرکەوتنی بەرەی گەلە دژی موزایەدە چی و خۆفرۆشەکان ،،
سەرکەوتنی خەبات و قوربانی ۱۰۰ ساڵەی کوردە بەسەر ئەهلی پول و گیرفان پرکەرەکان ....

لەوکاتەی پارتی هەوڵ و کۆششی لە بەغدا بۆ بەدەست هێنانی مافەرەواکانی میلەتی کورد دەدا ، عێراق لەوپەری لاوازی و پەرتەوازەیدا بوو دەرفەتێ زێرین بوو کورد خواستەکانی بەدەست بێنێت ، کە لەسایەی خۆفرۆشە ناوخۆیەکان لەدەست چوو ،،
لەئێستەدا کەعێراق بەرەو پێشچونی بەرچاوی لە روی سەرباز بەخۆوەبینیەوە توانیویانە ئەوخاکانەی لەپێشوو لەدەستیاندابوو بەدەست بێننەوە و هەنگاوی باشیان لەروی سیاسی و دیبلۆماسیەوە ناوە ، ماڤەکانی کورد بەچەند پەرلەمان تارێک بەدەست دێنینەوە !
عێراق نابێتەوە عێراقی پێش ساڵی ۲۰۱٤ بۆ کورد خواستەکانی تیایدا بەدەست بێنێت .

سەرکەوتنی پارتیمان بەسەر ( دژەسەربەخۆیەکان ، خاک فرۆش و خۆفرۆشەکان ، موزایدەچیەکان ) پیرۆزبێت لەتەواوی پارتیە خەم خۆر و دڵسۆزەکان .
Top