پارتی بە بەھێزی مایەوە

پارتی بە بەھێزی مایەوە
لە پرۆسەی خولی ئەمجارەی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دا سەرەرای زۆر ئاستەنگ و لەمپەر بەلام سەرنجام خەونی دژە پارتیەکان نەھاتەدی و خەلکی کوردستان وەفاداری خۆیان دوپاتکردەوە بۆ پارتی کە بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان لیستی براوەو یەکەمە لە ھەرێمی کوردستان بەمەش لە تەمەنی سیاسی خۆی دا توانی دەسکەوتێکی تری پر لە شانازی تۆمار بکات چونکە گرنگە دوای ٧٢ سال تەمەن ھێشتا پارتی ھەر جێگای برواو متمانەی کوردستانیان بیت کە لە ماوەی بانگەشەی ھەلبژاردندا خەلکانێک گرەویان لەسەر لەناوبردن و بێ ھێزی دەکردەوە بەلام سەرەنجام راستیەکان دەرکەوتن کە خەلکی کوردستان کێی دەوێت و کێش دەکاتە نوێنەری خۆی کە پاداشتی خەلکی کوردستان بۆ پارتی بە دەنگدانیان بە لیستەکەیدا باشترین بەلگەیە لەسەر قول بوونەوەی رەگ و ریشەی جەماوەری پارتی لەناو خەلکی کوردستان دا کە مێژوو باشترین شاھیدە کە لە دەستپێکی خەباتی سیاسی دا پارتی ھەمیشە ئامرازێک بووە بۆ لابردنی نائومێدی و دروستکردنەوەی ئومێد و ھیوا بۆ خەلکی کوردستان وە ھیچ کاتێکیش ئامادە نەبووە سازش لەسەر مافەکانیان بکات وە ھەموو دەم خاوەن پرۆژەو پلانی تایبەتە بۆ دامەزراندنی دەولەتی کوردستان ، وێرای ئەوەی کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەل ئەوەی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا گوزەری کرد و تاقمێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانەکانیان ھەولی فرۆشتنی کوردستانیان دا، بەلام پارتی لە مەیدان دا مایەوەو کوردستانی پاراست و خەونەکانی لە گۆرنان و شکستی بە خیانەت ھێناو لە پردێ و سحێلاو تلسقۆف و مەحمودیە سنوری بۆ خیانەت و دوژمنان کێشاو رێگری کرد لە مەرامی خائین و خاکفرۆشان کە ھەموو خەلکی کوردستانیش چاک ئەو راستیە دەزانن گەر بەرگری پێشمەرگە نەبوایە مەگەر خوای گەورە دەیزانی چارەنوسی کوردستان چی دەبوو بەمەش دەرکەوت کە تەنھا پارتی زامنی سەرکەوتن و ئاییندەی کوردستانە ، بە مانەوەشی بە بەھێزی لە بەغدا زامنی بەھێزی پێگەی کوردە چونکە لە رابردوودا دەرکەوت کە ھیچ کاتێک پارتی لە بەرپرسیارەتی راناکات ھەر ئەمەشە وایکردووە خەلکی کوردستان جارێکی تر متمانەی پێبداتەوە تا ھەمیشە پارێزەر و داکۆکیکەری راستەقینەی مافەکانیان بێت چونکە دەرکەوت کە پارتی حزبی کردارە نەک موزایەدە کە لە قۆناغێکی وەک ئێستادا کوردستان زیاتر لە ھەر شتێکدا پێویستی بە پارتی ھەیە چونکە پێگەی کورد لە بەغدا وا بەستەی پارتی یە کە لە ژێر رۆشنایی دەرەنجامەکانی ھەلبژاردن دا کە سەنگ و پێگەی جەماوەری پارتی بۆ ھەموولایەک دەرکەوت ئەرک و بەرپرسیارەتی پارتی قورستر بووە کە دەبێت ئەم متمانەیە بپارێزێت و لەسەر ھەلوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی دا بەردەوام بێت و نوێنەرەکانیشی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەرکیان جیاوازترە بە جۆرێک چۆن پارتی لە رۆژی دامەزراندنیەوە داکۆکیکەری راستەقینەی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانە ئاواش پێویستە ئەوان داکۆکیکەرێکی سەرسەختی مافە یاسایی و دەستوریەکان بن وە ھەول بدەن ئەو واقعەی کە ھەیە گۆرانکاری تێدا بکەن و بۆ کاربەدەستانی بەغدا روون بکەنەوە کە کێشەکانی (عێراق-کوردستان)بەکارتی فشار چارەسەر نابن بەلکو پێویستە بگەرێنەوە سەر پرەنسیپی شەراکەت و تەوافوقی حەقیقی لەگەل گەلی کوردستان لە ھەمان کاتیشدا ئەم دەرەنجامەیە و سەرکەوتنی پارتی پەیامێکی روونە بۆ سەرانی بەغدا کە لە داھاتوودا بزانن کام لایەنە دەتوانێت نوێنەرایەتی کوردستان بکات وە کێ نوێنەری راستەقینەیە ، کە خەلکی کوردستانیش بە دەنگدانیان بۆ لیستی پارتی پێناسەی سەنگ و شکۆی پارتیان کرد.
Top