پاڵنه‌ره‌كانی پشت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیا

پاڵنه‌ره‌كانی پشت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیا
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدازۆرێك له‌ هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌پێناوبه‌ره‌وپێش چون وگه‌شه‌كردنی مۆدێله‌ سیاسیه‌كانیان به‌رده‌وام هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك ئامراز به‌كارهێناوه‌ كه‌گرنگترین چه‌كی دیموكڕاسیه‌،له‌وچوارچێوه‌یه‌دا وابڕیار بوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماروپه‌ڕله‌مانی توركیاله‌نۆڤه‌مبه‌ری 2019 ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام به‌بڕیارێك ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆحوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پێشخست،ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌كات وساتێكی چاره‌نوس سازادیه‌ هه‌ربۆیه‌ تایبه‌تمه‌ندی ناوخۆی ونێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌وجێگه‌ی گرینگی پێدانی ناوه‌نده‌ سیاسی وده‌زگامیدیاییه‌كانی جیهانه‌،هێزه‌ سیاسیه‌كانی توركیا له‌هه‌موو كات زیاتر له‌ هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌ تێده‌گه‌ن ومامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن بۆقۆناغێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌،چونكه‌ شكستی ئۆپۆزسیۆن واتای مه‌رگی دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نێت دابڕانێك دروست ده‌كات له‌وچه‌مك وبه‌هایانه‌ی كه‌خودی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر بنیادنراوه‌،له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركه‌وتنی ئاكپارتی واتای تۆخكردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌لكێشت كردنی توركیا بۆده‌وڵه‌تێكی ملهوڕی فیرعه‌ونی كه‌ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌دایك بونی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریه‌،پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پاڵنه‌ره‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره‌ له‌چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت؟لێره‌دا ده‌توانین دۆخه‌كه‌ ئاوا وێنا بكه‌ین كه‌به‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی ناوه‌خۆی توركیا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ به‌قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوری وسیاسی و سه‌ربازیدا گوزه‌رده‌كات،ئه‌م بڕیاره‌ش بۆئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ئه‌نجامی چه‌ندین فاكته‌رسه‌رچاوه‌ی گرتوه‌:
1-كاتێك ئه‌ردۆغان له‌مانگی ئه‌پڕه‌یلی 2017 بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕاپرسی ده‌ركرد بۆ گۆڕینی سیسته‌م له‌په‌ڕله‌مانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نگرانی (نه‌خێر)كه‌له‌پارته‌كانی(مه‌هه‌په‌وهه‌ده‌په‌وسه‌عاده‌ت و....)چه‌ند پارتێكی تر پێكهاتبوو زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناودواتر یاری به‌ئه‌نجامه‌كه‌ی كرا،به‌پێی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ سه‌رۆك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی موماره‌سه‌بكات له‌به‌رمه‌بنای ئه‌مه‌دا ئه‌ردۆغان ئه‌م بڕیاره‌ به‌په‌له‌ی ئه‌نجامداوه‌.
2-له‌داوی سه‌رنه‌كه‌وتنی كوده‌تا شكست خواردوه‌كه‌ی توركیا باری نائاسای باڵی به‌سه‌ر وڵاتدا كێشاوه‌،كه‌له‌ژێر ئه‌م بڕیاره‌دا كار به‌ده‌ستورو ڕێسا نوسراوه‌كان ناكرێت هه‌ربۆیه‌ ئاكپارتی ده‌یهه‌وێت له‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات كۆتایی دێت وبارودۆخ بۆ ته‌لاعوبی هه‌ڵبژاردن زیاتر گونجاوه‌.
3-توركیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا ئه‌كته‌رێكی چالاك نیه‌و به‌ده‌ست چه‌ندین ئاڵنگاریه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت تاوه‌كو ئێستا باڵوێزخانه‌ی له‌سێ ده‌وڵه‌تی گرنگی ناوچه‌كه‌ نیه‌(میسروسوریاوئیسڕائیل)له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان هه‌یه‌،ڕونیش نیه‌ به‌م نزیكانه‌توركیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ستراتیجی دورمه‌وداو تێۆری سفر مه‌شاكیل دابڕێژێت هه‌ربۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت پێش قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان.
4-ناڕونی وبه‌دگومانی توركیا له‌مه‌له‌فی سوریادا،ڕژێمی سوریا پێشڕه‌وی به‌رچاوی كردوه‌ له‌كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن كه‌باره‌گاكه‌ی له‌ ئه‌سته‌مبوڵی توركیایه‌،له‌لایه‌كی تر گومانه‌كانی له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه‌هاوپه‌یمانه‌كانی به‌تایبه‌ت ڕوسیا ده‌خوازێت عه‌فرین له‌ژێركۆنتڕۆڵی سوریا بێت نه‌ك توركیادا،له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا دژی پێشڕه‌وی توركیایه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان وهێزه‌ كوردیه‌كانیش سه‌رقاڵی پێژڤه‌چون وخۆڕێك خستنه‌وه‌ی خۆیانن ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیادا نیه‌،ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین هه‌مو ئه‌وانه‌ ڕوبده‌ن ئه‌وا ئاستی جه‌ماوه‌ری ئاكپارتی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت،هه‌ربۆیه‌ ده‌یه‌وێت به‌زوترین كات قۆناغی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕبكات.
5-ئابوری توركیا له‌دوای كۆتای (پڕۆسه‌ی ئاشتی)له‌داڕوخاندایه‌،ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌ له‌ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی به‌ومانایه‌ی ئابوری توركیائابوریه‌كی شه‌ڕخوازه‌ نه‌ك پێشكه‌وتوو خواز،چونكه‌به‌رده‌وام ڕێژه‌ی بێكاری وهه‌ڵاوسان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌،لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌رچاوی تۆماركردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا،ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاكپارتیدا نیه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌داهاتودا به‌دیارده‌كه‌وێت.
له‌وبوارده‌دا ده‌توانم ئاوابڵێم توركیا به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت،دورنیه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی له‌توركیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت،له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كوردیش له‌ژێركاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دایه‌ وقۆناغێكی نوێ چاوه‌ڕێی ده‌كات،دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات كه‌بڕوام وایه‌ بۆكورد قورسترده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا نه‌كات.

ابراهیم شێخ محمد به‌كالۆریۆس له‌زانسته‌سیاسیه‌كان
Top