لیستی پارتی لیستی پێكەوەژیانی نەتەوەیی وئایینیە

لیستی پارتی لیستی پێكەوەژیانی نەتەوەیی وئایینیە
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی دێرینی سەر گۆرەپانی خەباتی سیاسی لە كوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە بوویتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتە ئایینی ونەتەوەییەكان وە داكۆكی كەرێكی سەرسەختی ماف وداخوازییەكانیان بووە بەبێ جیاوازی هەر ئەمەش وای كردوە پارتی ببێتە حزبی هەموو پێكهاتەكان گەر تەنها هەڵوەستەێكی خێرا بەسەردەمی زێرینی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بەرابەرایەتی بارزانی نەمر بكەین ئەو راستی یەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە چۆن هەموو پێكهاتەكانی كوردستان لە چوارچێوەی شۆرش دا كۆبوونەوە لە مەیدانی خەبات تێكۆشاندا لەیەك سەنگەر دا تێكەلاوی یەكتری دەبوون وێرای ئەوەی بۆ یەكەم جار لە مێژووی عیراقدا بەبریاری جەنابی بارزانی نەمر پێشێلی یاسای ئەوكاتی عیراق كرا بەدانانی رەحمەتی فەرەنسۆ هەریری وەك قائیمقامی قەزای چۆمان چونكە بەپێ یاسا رێگای نەدەدرا كەسێكی غەیری موسلمان ئەم پۆستەیە وەربگرێت،بەلام بەداكۆكی و سوربوونی بارزانی نەمر پۆستەكە درا (فەرەنسۆ هەریری) وەك كەسایەتێكی ئاشووری لەناو رێزەكانی شۆرش بەهەمان شێوەیەش رێز لە ئایینی ئیسلام وپیاوانی ئایینی دەگیرا بۆ رێكخستنەوە وكۆكردنەوەی زانایانی ئایینی یەكێتی زانایان دامەزرا وبایەخی بە خوێندنی ئیسلامی درا وپەیمانگای ئیسلامی لە گەلالە كرایەوە و چەندان مزگەوت دروست كران جگە لە داكۆكی كردن لە مافە نەتەوەیی ورۆشنیریەكانی پێكهاتەكانی تر كە هەموو ئەمانەش نەهجی سەرەكی شۆرشی ئەیلوول وبارزانی نەمر بوون كە مەبەستی بوو ئەم فەرهەنگە جوانەیە بلاو بكاتەوە بەكرداریش بسەلمێنێ كە سوپاس بۆخوا تا بەئەمرۆش دەگات هەرێمی كوردستان پەیوەستە بەم كلتورە جوانەیە بەجۆرێك لە چواری ساڵی رابردووشدا پێشمەرگەی كوردستان لەسەر رێنماییەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بوونە پارێزەری هەموو بەها ئایینی و نەتەوەییەكان ئەوەی داعش ویستی بیروخێنی و لە ناوی ببات ئەوان پاراستیان ودووبارە بنیاتیان نایەوە ،مایەی خۆشحالیە لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەبینین پارتی لەكارنامەی دایە كار بكات لەپێناو پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان تا هەمووان هەست بەبوونی خۆیان بكەن وە ئەمەش گرنگی پارتی دەستكەوتەكانە كە حەقە هەموو پێكهاتەكان بەچاوی رێزەوە سەیری رابردووی پر لە سەروەری بكەن هەولی سەرخستنی لیستی 184بدەن كە كارنامەكەی بریتی یە لە خزمەتكردنی هەموو پێكهاتەكان بۆئەوەی هەمیشە كوردستان بەنیشتیمانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان بمێنێتەوە كە پارتی پارێزەریەتی چونكە ئامانجیەتی گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی ونەتەوەییەكان بەرەو سەربەخۆیی و ئازادی ببات كە لە رابردووشدا دەركەوت چەندەی پارتی بەهێز بێت ئەوا زیاتر دەتواندرێت داكۆكی لە مافە دەستوریەكان بكرێت چونكە هیچ كات ئامادەنەبووە لە ژێر هیچ گوشارێكدا سازش لەسەر مافە نەتەوەییەكان بكات وە چۆن بەكردەوە كوردستانیان پاراستووە لە پلانی دوژمنان ئەواش ئامادەیە بەرگری لە مافەكانیان بكات لە بەغدا بۆیەش لە پێناو ئاییندەیەكی كەش تر با دەنگمان بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت .
Top