کێ بەنوێنەری خۆمان هەڵبژێرین ؟

کێ بەنوێنەری خۆمان هەڵبژێرین ؟
لە پرۆسەی هەڵبژاردن چەندین لیست و قەوارە نوێنەرانیان دەست نیشان دەکەن بۆ بەدەست هێنانی متمانەی هاوڵاتی ، هەریەکەو بە بەرنامە و ئایدیای جیاواز بانگەشە دەکەن بە ئامانجی نوێنەربوونی کۆمەڵە کەسێک بەناو داکۆکی کردن لەمافەکانیان و خزمەت کردنی گەر کورسیەکی پەرلەمان بەدەست بێنێت ....

۱ - گرنگە دەنگدەر پێش هەڵبژاردنی نوێنەری تێبگات ئەونوێنەرە لەسەر چی لیستێک کاندیدە ؟
باگراوندی لیستەکەی چیە ؟
چونکە نوێنەر بەهیچ جۆرێک ناتوانێت بەرنامە و پڕۆژەی لیستەکەی ڕەد کاتەوە لەماوەی ٤ ساڵی کارکردنی بەناو نوێنەرایەتی تۆ ....

۲ - گرنگە دەنگدەر بزانێت ئەو لیستەی دەنگی بۆ دەدات ،،
لە ڕابردوو حزبێکی خۆفرۆش و خاک خرۆش بووە یان نیتشیمان پەروەر ؟
حزبێکی خەمخۆری میلەت و خاکەکەی و خزمەت کاربووە یان دیکتاتۆر و مافیاو دزوو گەندەڵ ؟
ئەو بەڵێنانەی لەرابردوو بەدەنگدەرانی داوە بردویێتەسەر یان تەنها دروشمی بریق و باق و قسەی زلی سەرشاشەکان و درۆی شاخدار بووە و دوای هەڵبژاردن ۱۸۰ پلە پێچەوانەکەی ڕاست بووە ؟

۳- گرنگە لەخۆمان بپرسین ئەو کاندیدە ئێمە بەنوێنەری خۆمانی هەڵدەبژێرین ،، کەسێکی شیاوە بۆ ماوەی ٤ ساڵ نوێنەرایەتی من بکات و بەناوی منەوە کاربکات ؟
باگراوند و کەسایەتی و کارەکانی لەڕابردوو هێندە پاک و بێگەرد بوون و هێندە خەمخۆر و دڵسۆز بووە متمانەی پێ ببەخشم ؟
یان لەپۆستێکی ئیداری یان حزبی یان هەرپلەو پایەیک بوبێت دەرگای لەسەر میلەت داخستوە و تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی و گیرفان پرکردن کاری کردوە ؟
لەروی دینی و ئەخلاقی و دەست پاکی و دڵسۆزی بۆ خاک و خەڵک هێندە جێی متمانەیە بیکەم بەنوێنەری خۆم ؟
یان هەر ڕژێم و حزب و لایەنێک دەسەڵات داربوبێت پشتاوپشتی نۆکەر و چاشی بووە ؟

ئەم پرسیارانەو دەیان پرسیاری کە هەن کەبپرسین کێ بەنوێنەری خۆمان هەڵبژێرین ؟
بۆ بەرچاووروونی هەرکەسێک بەنوێنەری خۆمان هەڵبژێرین واتا لە هەموو رویەکەوە خاڵی هاوبەشمان هەیە ، بۆیە نوێنەری من و تۆ دەبێت ،،
جا ئەو دەنگەی ( من و تۆ ) بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە لە پێش خوای گەورە و گەل ،،
ئەو نوێنەری متمانەمان پێ بەخشیوە بەرپرسەبین لەکارەکانی لە داهاتوو لە روی ئەخلاقی و دەست پاکی و خەمخۆری بۆ گەل و نیشتیمان .... هتد ،،
زۆرێک لەنوێنەران دوای بەدەست هێنانی متمانەی من و تۆ بەناوی خزمەت کردن و بەدەست هێنانی ماڤەکانمان ،، نەک تەنها دەنگدەرانی لەبیرکرد ؟
خۆی خاک و دەنگدەر و ڕەگەز و ڕەچەڵەکی فرۆشت لەپێناوبەدەست هێنانی پارە و پلە و پۆست ؟

بۆیە متمانەی من بۆ لیستی ۱۸٤ دەبێت ،، چونکە بەتاکە داکۆکیکار و بەدەست هێنەری مافەرەواکانی گەل و خاکەکەمی دەزانم ،، لەلیستی ۱۸٤ بۆ پارێزگای سلیمانی بەهەمان شێوە نوێنەری خۆم دەست نیشان کردوە دوای بەدوادا چونم بۆ باگراوند و دین و ئەخلاق و دەست پاکی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتیمان و بەرپرسیاردەبم لە دەنگدانم بەنوێنەرەکەم ،، هیوادارم هەمووان بەبەرپرسیارێتیەوە نوێنەریان هەڵبژێرن و بەرپرسیارێتی دەنگەکانیان هەڵگرن لەداهاتوو .
Top