پارتیی رێبازی كوردایەتیی و بارزانی ئەندازیاری سەربەخۆیخوازی كوردستانە ..

پارتیی رێبازی كوردایەتیی و بارزانی ئەندازیاری سەربەخۆیخوازی كوردستانە ..
پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڵاهەڵگری كۆماری كوردستان و "بەڵی "، بۆ سەربەخۆیی و سەركەوتوویی شەرٍی جیهانی داعشە.ئه‌گه‌رچی ڕیفراندۆمی 25/9 سه‌دا 100% كوردستانی بوو له‌ سه‌دا .92.7% زیاتری ده‌نگی هاووڵاتییانی كوردستانی بۆ سەربەخۆیی به‌ده‌ست هێنا، كه‌چی هه‌ندێ تاك و لایه‌نی دژه‌ كورد و دژه‌ سه‌ربه‌خۆیی بە پێشڕەوان و سەرپەرشتیارانی ریفراندۆمەکە ده‌ڵێن ڕیفراندۆمچییەكان یان ڕیفراندۆمه‌ شكست خواردووه‌كه، به‌ڵام پشت به‌خوا و به‌كوێرایی چاوی دوژمنانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ئاماده‌یه‌ و هه‌ر كاتێ قۆناغی پێویست دروست بوو، سه‌رله‌نوێ دێته‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی ڕووداوه‌ گرنگه‌كانی ڕۆژ و پێویستی به‌ ڕیفراندۆمێكی تر نییه‌، چونكه‌ كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌ژێر چاودێریی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كۆمیسیۆنی باڵای كوردستاندا بووه‌، واته‌ له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نییه‌ و ده‌كرێ ده‌وڵه‌تی كوردستانی باشوور به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێ. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی مستەفا بارزانی بناغەدانەر و ئاواتی لە مێژینەی بوو و چه‌ندین ساڵ بێ وچان خه‌باتی بۆ كرد، ئه‌مڕۆ دێته‌ دی و نه‌وه‌كانی پێی شاد ده‌بن، كاتی خۆیشی له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970، سەدام و حکوومەتی عێراق دانی به‌و مافانه‌دا نا و به‌ نیوه‌ی كه‌ركووكیشه‌وه‌، به‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانیشه‌وه‌ کە بخرێته‌ سه‌ر كوردستان.بۆیە پارتیی ئەو رێبازەیە تا رزگاركردنی بست بە بەستی خاكی كوردستان گەیشتن بە لووتكە ساتێك لە تێكۆشان راناوەستێ‌ و سەركەوتنیش مسۆگەرە..
ئەو رێبازەی كەوا پارتیی بە رێبەرایەتی رەمزی كورد وكوردستان لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە درێژەپێدەری كاروانی خەبات و كوردایەتیی بووە بەگژ داگیركەران و جاش و كۆیلەكانیاندا چۆتەوە و رێگەی نەداوە شكۆی كوردستان تێكبشكێ‌ و دژی ژێر دەستی و چەوسانەوەی تاكی كورد تێكۆشاوە . هەروەها لە دوای ڕاپەرٍینە شكۆمەندەكەی ی جەماوەری كوردستان 1991سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ بوو كه‌ هه‌ر دوای راپه‌ڕین له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییدا له ‌شاری كۆیه‌، له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنێكی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسیانه‌ی له‌ كوردستاندا كرد و ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ رێكه‌وتی 19/5/1992دا ئه‌نجام درا و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌51%ی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێنا.پارتی رۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دواتر چه‌سپاندنی فیدڕاڵی بۆ كوردستان، كه‌ سێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ‌و مێژوویی بوون بۆ گه‌لی كوردستان و له‌و ساوه‌ هه‌تا ئێستا وێڕای كه‌موكورتییه‌كانیشی، هێشتا ئه‌و قه‌واره‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌كو نیمچه‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و بووه‌ته‌ نه‌وای ژیانێكی ئارام و ئازاد بۆ دانیشتوانی كوردستان و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ و، هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌یش كه‌ له‌ ناوچه‌كانی عێراق له‌ ترسی كوشتن و له‌ناوچوون روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.له ‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ عێراق، ئه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی بوو له‌و ده‌ستووره‌دا پێداگری كرد كه‌ كورد شه‌ریكه‌ له‌و عێراقه‌دا و ده‌بێ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی به‌ ته‌وافوق پشكی خۆی به‌ركه‌وێ، نه‌ك به‌ لۆژیكی زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ و ئه‌و مافه‌ش له‌ ده‌ستووردا چه‌سپێنرا، هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا رێگر بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌ی كورستان له‌ ده‌ستووردا، به‌ڵام به‌ سووربوونی سه‌رۆك بارزانی و رۆڵ و ئیراده‌ی به‌ڕێزیان هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا.پارتی و سه‌رۆك بارزانی، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ و مێژوویی و پڕ له‌ شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ‌ده‌ست هێنا و تیایدا نزیكه‌ی له‌ 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا و، ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بایه‌خداتر و گه‌وره‌تر كرد، به‌شداریكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ دوای شه‌ڕی داعش جارێكی دیكه‌ كوردستانیان له‌ داگیركردن پاراست و له‌ داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه‌ هێزی داگیركه‌ری حه‌شدی شه‌عبیان تێك‌شكاند كه‌ دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تی تاقمێكه‌وه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، ده‌یانویست هه‌موو كوردستان داگیر بكه‌ن.ئه‌مانه‌ ئەو ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی و شانازییانه‌ی كه‌ پارتی خاوه‌ندارێتییان ده‌كات و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان.
نەتەوەیی كورد خاوەنی كەسایەتیی بارزانییە كە خاوەن كاریزمایەكی زۆر بەهێز و پڕ ئەزموون بووە و بونیادنەری شۆڕشی كوردایەتی و دانەری بەردی بناغەی دەوڵەتی كوردییە و تا ئێستا نەوەكانی بەو ڕێگا و پلانە پیرۆزەی ئەو پیاوە مەزنەدا دەڕۆن بۆ گەیشتن بەو دەوڵەتەی كە ئاواتی هەموو تاكێكی دڵسۆزی ئەم كوردستانەیە.پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی خاوەنی كەسایەتییەكی زۆر بەهێز و بە توانا و دەسەڵاتداری بووە و خاوەن كاریزمایەكی زۆر تایبەت بووە هەمیشە كەسایەتییەكانی جیهان و عێراق لە سەرداندا بوون بۆ لای، هیچ كات نەچۆتە سەردانی كەسیان بۆ ئەوەی شكۆی كورد بە بڵندی ڕاگرێت و هەموو ئەو كەسایەتییانە لە چاوی بارزانییەوە سەیری تاكی كورد بكەن و هەمیشە وەك سەرۆكی كوردان ڕێزی لێگیراوە و هاتوونەتە خزمەتی.ئەمڕۆی كوردستان بۆتە جێگای سەرنجی هەموو جیهان و تاكی كورد و پێشمەرگەی كوردستانی فێری بوێری و چاونەترسی كرد بۆ ئەوەی هەرگیز تاكی كورد لە هیچ شتێك سڵ نەكات و بوێربێت، گەر ئێمەی نەوەی ئەمڕۆی كوردستان هەموو پێكەوە بێ جیاوازی ڕەنگەكان بە ڕێكاری مێژوویی و ئەو بناغەیەی بارزانی كوردستان خزمەت بكەین دڵنیام كە هیچ هێزێكی دوژمنی گەلی كورد جورئەت ناكات لە بەرامبەر كوردستان بوەستێت و سەنگەری هەبێت، بارزانی هەموو كات دوژمنی خیانەت و خیانەتكاران بووە و یەك لە وتەكانی لە دژی خیانەت فەرمویەتی ((ئەگەر كوردایەتی گرانە خیانەت نەكردن ئاسانە)) دوژمنانی گەلی كورد و ڕژێمی ئەوسای عێراقی فاشیست چەندین جار پیلانیان دژی بارزانی گێڕا بۆ دوورخستنەوەی و لەناوبردنی خۆشبەختانە هیچیان سەری نەدەگرت بە هۆی بوێری و ژیریی بارزانی و دڵسۆزی شۆڕشگێڕانی دەوروبەری و هەموو شۆڕشگێڕان بارزانیان وەك ڕابەری گەلی كورد داناوە و ئێستاش وەك ڕابەر و باوكی ڕوحی نەتەوەی كورد دادەنرێت. بارزانی قوتابخانەیەك بووە بۆ كوردایەتی، شكۆیەك بووە بۆ نەتەوەی كورد و نووسەری مێژوویەك بووە كە هەر تاكێك لە ئێمەی كورد شانازی پێوە بكەین، هەمیشە خاوەنی بڕیاری یەك لاكەرەوە و كۆتایی بووە. لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان و لە پێناو مافەرەواكانمان باجی گەورە و بەرپرسیاریەتی گەورە و قورسی لە سەرشانە و قبووڵكردووە ..
Top