بۆ عەلی باپیری جاسووسی عەلی کیمیایی
May 9, 2018
وتار و بیروڕا
منیش دەڵێم: لەوەش سەیرتر هەیە، سەیری زۆر سەیر و لە هەموو سەیران سەیرتر ئەوەیە خۆت ناو بنێی ئەمیری موسڵمان و خەون بە خواوە ببینی و پیاسەی لەگەڵ بکەی، لەگەڵ پێغەمبەر میوە و چەرەزات بخۆی و لەگەڵی بچیتە غەزای کافران، لەگەڵ ئەوەشدا ژێر بە ژێر پەیوەندی بە رژێمی بەعسی ئەنفالچییەوە بکەی و جاسووسی عەلی کیمیایی بی، زانیاری لەسەر گەلەکەت بدەی بە ئەنفالچی و کیمیا وەشێنەکان، بەڕاستی چاو و رووی دەوێ ئەوە رابردووت بێ و لە گەمیان و لەناو کەسوکاری ئەنفالکراودا قسەی زل بکەی!
رۆژێک پەرلەمان بە شیرکی خوای گەورە بزانی و رۆژێکیش خۆت ببی بە پەرلەمانتار، پشت لە دوو حزبی ئیسلامی بکەی و وێنەی کەسێکی مارکسیش لەسەر دەفەی سینگت دابنێی و بڵێی: هاورێبازتین و لە دڵماندای، بە وتار داوای جێبجێ کردنی شەریعەتی ئیسلام بکەی و بە کرداریش کار بۆ چەسپاندنی دیموکراسی بکەی، دەنگی ٩٣% خەڵکی کوردستان بە سەقەت بزانی و شەڕ بە سەربەخۆخوازانی گەلەکەی خۆت بفرۆشی، بۆیە لە گەورە جاسووسی عەلی کیمیایی دەپرسم: ئەرێ کێ سەیرە؟! تۆ سەیری یان ئەوانەی لە پێناو سەربەخۆیی وڵاتەکەیاندا دەمرن؟!