پارتی ،بارزانیی قەڵایەکی سەخت بووە بەرامبەر بە نەیارانی کوردستان
May 9, 2018
وتار و بیروڕا
لەو ساتەوەختەوە كە پارتی دامەزراوە خاەونی سیاسەتێكی راست ونەگور بووە، بە پێی پێویستی قوناغەكە خەباتی كردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان، هەموو جورەكانی خەباتی سیاسی و چەكداری ئەنجام داوە و لەو كاروانەشدا كەوتن و هەڵسانەوەی زۆر بینیوە و روبەڕووی كودەتا و پیلانی گەورە بویتەوە لە لایەن دوژمنانی ناو خۆ و دەرەكی. واتە پارتی بە پێی قوناغەكە كاری كردوو ئەگەر قوناغەكە پێویستی بە خەباتی چەكداری بووبێت بێ دوو دڵی خەباتی چەكداری كردووە و لەو رووەشەوە داستانە بەرگریكارەكانی لە ژمار نایەن.پارتی سەروەر بووە و، دەست پێشخەر بوو لە هەموو شۆڕشێك، بۆ ئەوەی كەشتی ئارامی بگەینێتە دوا قۆناغ، هەروەها دەنگ بە پارتی دەدەم بۆ ئەوەی زیاتر بە ئاواتەكانی خۆمان بگەین، دەنگ بە پارتی دەدەم بۆ ئەوەی زیاتر ئاشتی و ئازادی بەرقرار بێت، دەنگدان بەپارتی دەنگدانە بە ڕاستی و دروستی بە مافی گەڵان بە یەكسانی و ئاوەدانی و بە ئایدۆلۆژیایەكی راستی سەردەمانە. دەنگم دەدەم بە هەڵگری یەكەم ئاڵای سەربەخۆیی ئازادی، دەنگدانم بە پارتی دەنگدانە بە بووژانەوە و ئاوەدانی، فێركردنی رێبازی راستی كوردانە، دەنگدانە بە پارتی دەنگدانە ئاشتی و سەقامگیری و دروستبوونی دەوڵەتی كوردی و درووستبوون و گەیاندنی پەیامی هەموو چین و توێژەكانی گەلەكەمانە بە گەیشتن بۆ مافە رەواكانمان و، وەڵامێكە بۆ بەفێڕوونەچوونی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و كیمیاباران، دەنگدان بە پارتی واتە بووژانەوەی كوردستانی سەوزە بێ جیاوازی پارچەگەری و دین و مەزهەب. پارتی بۆ ئەوە دامەزرا گەلی كورد ئازاد بێت و خۆی بڕیاری خۆی بدات و كەس لەجیاتی ئەو بڕیار نەدات. دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانە بە ئایندەی كوردستان و پارتی پارێزەری تەواوی كوردستانە.تەنها پارتییە كە دەتوانێت رووبەڕووی دوژمنانی كورد بوەستێتەوە. رابردوو شاهیدی ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە سەنگەری قوربانیدان و بەرگریدا بووە و نەیهێشووە قەوارەی هەرێمی كوردستان لەناو بچێت.هەر پارتییە هەرێمی كوردستانی پاراستووە و لەسایەی ئەو ئاسایشی ناوچەكە بەرقەرارە. پارتی ئەو هێزەیە كە دەبێت هەمووان متمانەی پێ ببەخشن، چونكە چەندین داستانی مێژووی تۆماركردووە. بەرنامەی پارتی بەرنامەیەكە كە پرسی نەتەوەیی لە خۆ دەگرێت و ئەو حیزبە لە پێش هەموو شتێكەوە خەمی خاك و نیشتیمانی هەیە. پارتی تاكە هێزێكە كە بتوانێت پێداگیری لە مافەكانی كورد لە چوارچێوەی دەستووردا بكات و رێگەنەدات بە چاوساندنەوەی كورد و پێشێل كردنی مافەكانمان لەلایەن سەركردە شۆڤێنیەكانی عێراقەوە.پارتی هەڵگری بیرۆكەی سەربەخۆییە و دەیەوێت كوردستان بەهێز بێت و لەسەر ئاستی دەرەوەش جێگەی متمانە بێت، رابردوو شاهیدی ئەوەیە كە پارتی هەمیشە لە سەنگەری قوربانیدان و بەرگریدا بووە و نەیهێشووە قەوارەی هەرێمی كورستان لەناو بچێت.پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێبازە كوردانەیە كە زیاتر لە نیوو سەدەیە لە خەباتدایە و تائێستاش شەڕ لەسەر مافەكانی گەلەكەی دەكات و ئامادەش نییە سەنگەر بۆ دوژمنانی كورد چۆڵ بكات. دەنگی دڵسۆزان و نیشتیمانپەرەوەران بۆ لیستی 481ی پارتییە، چونكە هەر ئەم حیزبە پێشەنگە لە رووی ئاوەدانی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و گرنگیدان بە خانەوادەی شەهیدان.پارتی هەمیشە هەوڵی یەكبوون و یەكدەنگی گەلانی كورستانی داوە و سەركردایەتییەكەشی یەك بڕیاردەری كۆتایی و یەكلاكەرەوەی هەیە بۆیە كەس تائێستا نەیتوانیووە پارتی لە ئامانجی راستەقینە دوربخاتەوە. پارتی بەهێزتر بێت دەنگی كورد زیاتر دەبسترێت بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی. لە ئەنجامدا دەبینین كە رۆڵی سەرۆك بازانی لە رێبەرایەتی كردنی خەبات و گەیشتن بە خەون و ئومێدەكانی نەتەوەیی كورد رۆڵێكی سەرەكی و جەوهەرییە كە توانیویەتی هەموو ئەو رەهەندە ناوخۆیی و دەرەكیانەی لە پشتەوەی دروستبوونی دەوڵەت و سەربەخۆیی نەتەوەیین مسوگەر بكات، ئیرادەیەكی جددی و بەهێز و ئاسۆیەكی روونیش هەیە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو قەیرانە كاتیانەی ئێستا هەرێمی كوردستان تێی كەوتووە، لە ئایندەیەكی نزیكیش دا بە سیاسەتی دروست و دووربینی سەرۆك مەسعود بارزانی هەموو قەیرانەكان تێدەپەڕێندڕێن و نەتەوەی كوردیش وەك هەموو نەتەوە سەربەستەكانی جیهان بە دوایین ئامانجی نەتەوەیی خۆی ..