رێبازی پارتی، بارزانیی قەڵغانی بەرگریكردن لە كوردستان و مافی گەلی كورد

رێبازی پارتی، بارزانیی قەڵغانی بەرگریكردن لە كوردستان و مافی گەلی كورد
خەڵكی كوردستان باش دەزانێ‌ كێ‌ كوردستانی لە چەنگ تیرۆریست و داگیركەران پاراست و دەپارێزێ‌ .بۆیە پروسەی ریفراندومی سەربەخۆیی وبەرگریكردن لە خاك و نیشتیمان و داواكردنی مافەرەواكانی گەلی كورد كە چەندین دەیەیە خەباتی بۆدەكات و خوێنی بۆ دەرێژێت بە خیانەت لە قەلەمی دەدەن .بویە پێویستە گەلی كوردستان بە تێكرا بچێتە سەر سەندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، بیسەلمێنن كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو پارتیكی سیاسی و نەتەوەیی هەموو كات بە باشترین شێوە بەرگیری لە مافە رەواكانی گەلی كوردو خاكی پیروزی كوردستان كردووە و دەیكات .هەمیشە بەرژەوەندی گەلی كوردستانی لە سەرووی بەرژەوەندی حزبی داناوە و قوربانی بە پارتەكەی داوە لە پیناوی ئەو بەرژەوەندییانە .بەدەنگدانتان و ناردنی زورترین كاندیدی لیستی 184 بۆ هەموو دونیا و خیانەتكارەكان و داگیركەران دەیسەلمینن كە تاكە پارتی سیاسی كە بتوانێت بەرگیری لە خاك و مافەرەواكانی گەلی كوردستان بكات پارتی دیموكراتی كوردستانە.بو ئەوەی دوژمنانمان چیتر نەتوانن بەبی رەزامەندی ئیمە هیچ بریارێكی نابەچی و یاسایەكی دژ بە بەرژەوەندی گەلەكەمان پەسەند بكەن، ریگا نەدەین خەلكانێك بە ئارەزووی خویان یاری بە چارەنوسی گەلی كوردستان بكەن، ئەگەر دەرفەتیان بۆ برەخسێت وەكوو رژێمەكانی پیشوو ئەنفال و كیمیاباران و زیندەبەچاڵمان دەكەن و بژێوی روژانەمان دەبرن،بویە پێویستە بەژدار بین و لە سەر سەندووقی دەنگدان هەموو شتێك یەكلایی بكەینەوە و دەنگ بدەین بەكەسی شیاو لیهاتوو و پارتی سیاسی شیاو ولیهاتوو كە بتوانیت بە بی ترس و دوودلی بەرگری و شەر لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد و كوردستان بكات ئەویش سەربەخویی و دەولەتی كوردییە . بێجگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەروكایەتی پیشمەرگە،سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كەس ولایەنی تر ناتوانێت ئەو ئامانجە گەورە لە مێژینەی گەلی كورد بهێنێتە دی..
پارتی‮ دیموركراتی كوردستان ‬خاوەنی‮ ‬خەباتێكی‮ ‬دوورودرێژە لەبزافی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬نەتەوەییمان لەتەواوی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬شۆڕشدا لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتیەوە تا ئێستا ئەم حزبە هیچ كات سازشی‮ ‬لەسەر پرسە نەتەوایەتیەكانی‮ ‬گەلەكەمان نەكردووە و‮ ‬ڕاستگۆبووە لەگەڵ‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬بەرانبەر گەل و‮ ‬وەهەمیشە قەڵایەكی‮ ‬لەبن نەهاتووە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ناحەزان و دوژمنان‮.لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬ مستەفا بارزانی ،‮ ‬بزوێنەری‮ ‬گرنگی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتیە لەكوردستانی‮ ‬گەورە بەگشتی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬باشوور بەتایبەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر نیشانە و رەمزی‮ ‬تێكۆشانە لەمێژووی‮ ‬نەتەوەكەماندا بۆیە دەبێت هەموومان زۆر بەپیرۆزیەوە لەگشت پارچەكانی‮ ‬كوردستان و تەنانەت بەدرێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد لەگشت ناوچەكانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك دەگەیشتە هەر ووڵاتێكی‮ ‬جیهان لەوێ كە خۆی‮ ‬دەناساند‮ ‬یەكسەر لەلایەن خەڵكی‮ ‬وڵاتانەوە بەووشەی‮ ‬بارزانی‮ ‬ناوی‮ ‬كوردیان دەناسیەوە،‮ ‬واتا بازرانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردبوون بووە لەمێژووی‮ ‬گەلەكەمان چونكە مستەفا بارزانی كوردی‮ ‬بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەكرد راستەوخۆ بە بارزانی‮ ‬كوردیان دەناسیەوە،‮ ‬. خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە كۆمەڵێك بەهای‮ ‬گرنگی‮ ‬پراكتیزە كردووە وەك پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و هەولدان بۆ‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬سروشتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬گەلەكەمان و هەمیشە دەرگای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ گشت نەوەكانی‮ ‬كەمە نەتەوەیی‮ ‬و كەمە ئاینیەكان كراوەبووە،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە خەباتی‮ ‬هاوەبەش بۆ‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كوردستان كراوە،‮ ‬گشت پێكهاتە جیاوازەكان لەچوارچیوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كارییان كردووە تەنانەت ئەو كەسانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانێك دژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاریان كردووە،‮ ‬هەمیشە سەرۆك بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر بەڕۆحێكی‮ ‬لێبووردەی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ كردوون،‮ ‬وەك برا تەماشای‮ ‬كردوون بەڵگەش بینیمان بارزانیی‮ ‬نەمر چەندین جار لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە نەیارانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆشبووە تەنیا لەپێناوی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا. 184پارتیی دیموكراتی كوردستان لیستی‮ ‬شەهیدان و بەرخودانە،‮ ‬بۆیە دەنگی‮ ‬پێدەدەم چونكە لیستی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ماف خوراوە تاكە لیستە بتوانێت بە دەنگی‮ ‬بڵند داوای‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلە ستەم دیدەكەمان بكات بۆیە دەنگی‮ ‬پێدەدەم،‮ ‬چونكە لیستی‮ ‬ریفراندۆمچیەكانە ئەو ریفراندۆمەی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬تریش بێت هەر‮ ‬ڕیفراندۆمە،‮ ‬بۆیە دەنگی‮ ‬پێدەدەم چونكە هاوسەنگی‮ ‬هێزە بەگشتی‮ ‬لە ناوچەكە چۆن دەنگ بەلیستێك نەدەم كە شەڕ‮ ‬بكات لەگەڵ دڕندەترین هێز كە داعش و دوژمنە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬تا هەموو هاوڵاتیان بێ جیاوازی‮ ‬بەگشت نەتەوەكانەوە‮ ‬بەئارامی‮ ‬بخەون‮.‬
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو پێشمەرگە بە ڕابەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی چۆکیان بە دڕەندەترین ھێز لە جیھان دادا و داگیركەرانی كوردستان هێنا، ئەوە پارتییەکان بوون لە پاڵ پێشمەرگەی کوردستان بەرگرییان لە شەرەف و کەرامەتی کوردستانیان دەکرد و شەھید و قوربانیان دەدا. لەو کاتەدا ھێزگەلێکی بوودەڵە لە ناوخۆ خەریکی چاڵھەڵکەندن بوون بۆ حکوومەتی ھەرێم، بەڵام دواجار سەرشۆڕ و ملکەچ بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و پارتییەکان شکستیان ھێناپارتی دیموكراتی كوردستان تەنیا ئەو ڕێبازە دەتوانێت داكۆكی و بەرگری لە مافی گەلی كورد بكات و خاكی كوردستان بپارێزێتـ ـ گەر پارتی نەبێ‌ كەس ناتوانێت بەرگری لە كوردستان بكات و خاكی كوردستان دەفرۆشن، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی ئێمە بە فیڕۆ نەچێت، ئەم لیستە زۆر کاریگەرە لە ڕووی پرسە نەتەوەییەکان و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش بە لای منەوە گرنگترین بابەتە بۆ ئەوەی نوێنەرەکانی ئەم لیستە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە کار و بەرنامەیان هەبێت و جێبەجێی بکەن و بتوانن پرسی نەتەوەکەمان زیاتر بەرەو پێش بەرن و بتوانن دەستکەوتی زیاتر فەراھەم بکەن بۆ میللەتەکەمان.لیستی ١٨٤ی پارتی تاکە لایەنی سیاسی ھەرێمی کوردستانە کار بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات و ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، تا بگەین بە مافە ڕەواکانمان چونكە هەر پارتییە کە زامنی دابینکردنی مافەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە.لیستی 184 ی پارتی دیموكراتی كوردستان کاریگەری زۆر لە ڕووی پرسە نەتەوەییەکان و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە ،پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ستراتیژی کار و بەرنامەی تایبەتە و جێبەجێی بکەن و بتوانن پرسی نەتەوەکەمان زیاتر بەرەو پێش بەرن و بتوانن دەستکەوتی زیاتر فەراھەم بکەن بۆ میللەتەکەمان.
Top