په‌یوه‌ندى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ به‌ دام و ده‌زگاكانى تر

په‌یوه‌ندى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ به‌ دام و ده‌زگاكانى تر
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگى یۆنانى سوكرات ده‌لێ" پێویسته‌ بخۆین بۆ ئه‌وه‌ى بژین، نه‌ك بژین بۆ ئه‌وه‌ى بخۆین".
گه‌ر ئه‌و ووته‌ جوان و به‌ پێزه‌ شى بكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر كارى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ رێك وایه‌ به‌رێوه‌به‌ر كارى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ ده‌كات تا قوتابخانه‌كه‌ى سه‌ربكه‌وێ نه‌ك قوتابخانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى به‌رێوه‌به‌ره‌، واته‌ به‌رێوه‌به‌رێتى قوتابخانه‌ هۆكاره‌ بۆ ده‌رئه‌نجامێك كه‌ سه‌ركه‌وتنى قوتابخانه‌یه‌ واته‌ سه‌ركه‌وتنى قوتابخانه‌كه‌ مه‌به‌ست و ده‌رئه‌نجامه‌ به‌هۆى هۆكارى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى باش و تۆكمه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌كانى سه‌رووى خۆی وه‌كو په‌روه‌رده‌ و سه‌رپه‌رشتیارى ، گرنگه‌ و پێویسته‌ به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ په‌یوه‌ندى زۆر باشى په‌روه‌رده‌یی هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌كانى په‌روه‌رده‌ تا بتوانێت هه‌م كاروبارى قوتابخانه‌كه‌ى به‌ گشتى جێ به‌جێ بكات و هه‌میش ئیش و كارى قوتابیان و مامۆستاكانى له‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌نجام بدات به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى په‌یوه‌ندى باشى هه‌بێت بۆ دابین كردنى سه‌رجه‌م سپسۆره‌ پێویستیه‌كانى قوتابخانه‌.
قوتابخانه‌ خۆى ده‌زگایه‌كى پارێزراوه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و متمانه‌ و دڵنیاییه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ پێداوه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ كردن و فێركردن و نه‌ش و نما كردنى ڕۆله‌كانى كه‌هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌ نێوان قوتابخانه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌ و یه‌ك ئامانجیش هه‌یه‌ و كه‌ هیچیان بێ ئه‌وه‌ى تر ناتوانن هه‌نگاو بهاوێژن.
بۆیه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا خزمه‌ت گوزارییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانى خێرخوازى دام و ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش و ته‌ندروستى و شاره‌وانى و ئاو و كاره‌با و رێگاو بان و ڕاگه‌یاندن تا دوایی له‌گه‌ڵ هه‌موویان په‌یوه‌نجییه‌كى باش و لێك گه‌یشتن هه‌بێت و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان له‌ پێناو خزمه‌تكردنى قوتابخانه‌ كه‌ به‌شێكى دانه‌بڕاوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ ئاماده‌باشی بن گه‌ر قوتابخانه‌ پێویستى به‌ شاره‌وانى یان ته‌ندروستى یان ئاو و كاره‌با یان دام و ده‌زگاكانى تر هه‌بوو ئه‌وا قوتابخانه‌ به‌هی خۆیان بزانن، چونكه‌ ڕۆله‌كان و نه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى تێدا په‌روه‌رده‌ ده‌كرێ و پێویسته‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى قوتابخانه‌ له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان فه‌راهه‌م و دابین بكرێ ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامى په‌یوه‌ندى باشى به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكان لێ دێته‌ به‌رهه‌م.
گرنگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌رێوه‌به‌ر په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یی بێت له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكان بگره‌ له‌ گونده‌كان له‌گه‌ڵ موختاری گوند په‌یوه‌ندى و ناسین هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى قوتابخانه‌ و به‌ره‌ووپێشبردنى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندن له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ چونكه‌ بوونى به‌رێوه‌به‌رى باش سه‌ركه‌وتنى قوتابخانه‌ى لێ دێته‌ ئه‌نجام له‌ كۆتاییدا كۆمه‌ڵگه‌ پێش ده‌كه‌وێ چونكه‌ په‌یوه‌ندى قوتابخانه‌به‌ كۆمه‌ڵگه‌ په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وانه‌یه‌.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له‌ كارگێرى په‌روه‌رده‌یی
Top